گۆڕان و چاوەڕوانی.
2020-05-09 19:46:07
نەبەز جەلال :
پاش ددان بەخۆداگرتن و پشتیوانیەکی زۆری بزوتنەوەی گۆڕان، بۆ گەڕاندنەوەی یٔاشتەوایی و هێمنی پرۆسەی سیاسی و یەکگرتوویی هەرێمی کوردستان، وەک هێزیکی کاریگەری سیاسی ناوچەکە ، کەوتۆتە دۆخێکی یٔاڵۆز و ھەڵواسراوەوە لە یٔاڕاستەی کار و بڕیاری سیاسییدا، بێگومان گۆڕان وەک دەنگ، ڕوونكردنەوەو پەیامی دیار و یٔاشکرای ھەیەو یٔاڕاستەکانی ڕوونن، بەڵام سستی لە کرداری بەرجەستەو و ھەنگاوی مەیدانیدا دەبینرێ، جگە لە پەرچەکرداری بچوک و ناوەند گیر، ھیچی تری بە یٔاشکراو بڕیاردەر لێ نابینرێ، وەک جوڵاندنەوەیەکی تایبەت لە ناو خەڵکی کوردستاندا.
لەم سەرنجەوە کە سەرچاوەی تێگەیشتنی زەمەنێکە لە کارکردن، دەبێت میکانیزمی کارکردن و سیستەمی جوڵاندەوەو جۆری داکۆکیەکانی بزوتنەوەکە بگۆڕدرێت، خۆی بکاتەوە بەزەروورەتی کارکردن بۆ گۆڕەپانی سیاسی و حیزبە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان هەر وەک چۆن یٔەو پێویستییە لە سەرەتادا دروستیکردبوو، نەک وەک شێوە پاشگرێکی یٔێستا لە سیمای دەسەڵاتەوە بۆ تەواوکاری ویستی پارسەنگ پێناسەو پیشانی خەڵکی کوردستان بدرێ و کاری لەگەڵ بکرێ.
یٔەگەری هەمە جۆر و چەشنەی دەستی سیناریۆیەکانی '' یەکگرتوویی، ھاوبەشی، ھاوڕێگایی، هتد.. '' کار و پرۆژەو خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی مەرامی حیزب بۆ حوکومەت و خەڵکەکەی وەڵامبدرێتەوە.
بێگومان سیاسەت و ویستی بەڕێوەبردنی هەردوو زلپارتی هەرێمی کوردستان لای هەموان یٔاشکراو ناسراوە، کەچی و چۆن خواستێک کاردەکەن، جوڵە و یٔامانجەکانیان لای هەموان ڕوونە بە تایبەت بەرامبەر بە بزووتنەوەی گۆڕان، یٔەمەش پرسێکە لەدەرەوەی بەرنامەکارو خواستی گۆڕانخوازن و بزووتنەوەی گۆڕان، واتە چاوی قووتدان و پارچەبوونی بزوتنەوەکە لە تێکەڵبوونی ناچاری و یستەوە نەکەنە کەرەستەی نوقم بوون و توانەوەی گۆڕان و لایەنگیری سیاسی.
بێگومان خۆڕسکی گۆڕانخوازان و بزوتنەوەی گۆڕانە کە بە هیچ جۆرە تەڵەو فێڵە بادانێک ناتوانرێت ڕووی بپێچرێت لەو جۆرە بەرژەوەندیە تەسکانەوە بۆ دەستکەوتی مانەوەی جەمسەرو قازانجکاری، هاوشێوەی کار و پرۆژەکانی ڕابوردووی یٔەوان، کە هۆکاری دروستبوونی یٔەم دۆخە ناهەموارەن بۆ هەموان.
یٔەوان بە زەمەنی تێپەڕیوی سیاسی و ململانێی کرداری یٔەم دۆخەیان دروستکردووەو کردویانەتە دیوارێکی هەڵچنیو بەڕوی خەڵکی کوردستاندا کە یٔێستا یٔێمەی گۆڕان و زۆرینەی خەڵکی ھەرێمیش ڕەتی دەکەینەوە و بڕواشمان وایە دیوارێکی تۆکمەو بەهێز نییە بۆ خزمەتکردنی خەڵکەکەی.
لێرەدا باشترە بزوتنەوەی گۆڕان ڕوونتر و جەسوورتر داکۆکی لە مافی گەلی خۆی بکات و نەھێڵێت یٔەو نییەت پاکییەی لەوە زیاتر لە شوێنی تردا بەکاربھێنرێت، وەک دژ و نەیار بەکارببرێت و ویستە خزمەتگوزاری و پرۆژەکانی گۆڕان پشتگوێ نەخرێ بۆ مەرامی تایبەتی و سەرکەوتنی سیاسی و دەستکەوتی کەسی.
ڕێککەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ پارتی دیموکرات بۆ پێکھێنانی کابینەی نۆیەم وا نزیکدەبێتەوە لە ساڵێک، ھێشتا گۆڕان لەدەرەوەی پرۆسەی حوکومدارییەکەدا چاوەڕوانە، بێگومان یٔەمە جۆرێکە لە نابەجێیەتی و جێبەجێنەکردنی بەرپرسیارێتی ڕێککەوتن و گوێنەگرتن لە خواستی گشتی یٔەو تەبایی و پێکەوە کارکردنە کە لەسەری کۆک بوون. کە بەداخەوە یٔەم جۆرە کردارانە پرسیاری زۆر ھەڵدەگرێ، دەگەینە جۆرێک لە بێ متمانیی و بێ بڕوایی و نزیکبوونەوە، کە تێیدا بە نەرمی هەڵوێستی سیاسی بزوتنەوەی گۆڕان و سەر کزگرتنی بە ڕازیبوون دەشکێتەوە، کە بەدڵنیایی باجەکەشی لەسەرمان وەک گۆڕانخوازان و دەنگدەرانمان قورس و بارگاوی دەبێت.
گۆڕان دەبێ یٔەم جۆرە لە بێ متمانیی و بەکارهێنانی یٔاوەزی پوچڵکردنەوەی گفت و بڕیاری ڕێککەوتنامە و پەیمانەکانیان ڕونبکاتەوەو هەڵبسەنگێنێت و بگات بە یەقین و بڕیاریان لەسەر بدات، یٔایا بە ھەموو بەرکەوتەو مافەکانییەوە بەشداری ڕاستەقینەی حوکومەت دەبێت و ڕۆڵی خۆی دەبینێت وەک ھێزێکی کاریگەر ، یان بە پێچەوانەوە دەبێت بکشێتەوە لەم ڕێککەوتن و نیەتی پرۆژە خزمەتگوزارییە بەناو ھاوبەشەی، کە تێیدا بەس ناومان بۆتە دەنگۆو دەنگمان وەک بڕیار بزرە وەک هاوبەشێک کە ناومان دێت.
نزیکبونەوەو ساغبونەوە لە خاڵی کۆتایی و دوا بڕیاری ڕاشکاوانەی بزووتنەوەی گۆڕان و دەستکراوەیی بەبێ دوو دڵی گۆڕان دەخاتە قۆناغێکی نوێ وە و نیەت پاکی و یٔارامگیر و دڵسۆزیشی دەداتەوە بە گوێی تەواوی خەڵکی کوردستاندا کە یٔەوەی دەبوو بیکەین کردمان، یٔیتر ڕێگەکەمان دەگۆڕین.
گەرنا بەم شێوازە گۆڕان و گۆڕانخوازان و بەشێکی زۆر لە یٔومێدی خەڵکی کوردستان، دەبنە قوربانی سیاسەتی خۆژیرکردنی دەسەڵاتی سیاسی و بێدەنگ بوونی گۆڕان لە خواستەکانیان ، یٔەوسا لەویست و یٔامانجی دەستکراوەیی دەسەڵاتی زۆرینەی سەر حوکم و بڕیارەکانی کە بۆمان دەبنە یٔەگەر و کاری نەکردە، بەناچاری بێ ویستی یٔێمەی گۆڕانخوازان دەسەپێن و لە یٔاستیشیاندا بە ناچاری بێدەنگ دەبین.
یٔەوسا بزوتنەوەی گۆڕان ناچارو مەحکوم دەبێت: خەباتی سیاسی خۆی چڕتر بکاتەوەو خۆی بۆ جۆرێکی فراوانتر لە مۆدێلی سیاسی کراوەی نوێ بەگەڕ بخاو دەستی گۆڕانخوازانیش واڵا ترو کراوەتربکات، تا بەرنامە داڕێژی وردتر بکەن بۆ بەگژاچوونەوەی یٔەم دۆخە ناڕوون و سەپاوە، کە بژاردەکانی بۆ خەڵکی کوردستان ڕوونتر بونەتەوە بۆ کارکردن.