زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی له نێوان پارتی و فراكسیۆنه‌كانی تردا
2020-05-09 10:53:50
دانا مەنمی
دواجار پارتی چه‌كی زۆرینه‌ی به‌كارهێنا و پارێزبەندی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ڵگرت، جوڵاندنی ئەم کەیسەو گەرمکردنی یەکێکی تربوو لەهونەرەکانی پارتی کە ئەویش بریتی یە لە هونه‌ری پەنابردن بۆ دروستکردنی قەیران ، بەتایبەت لەساتەوەختی ئێستادا کە پارتی شکستی لە حکومەتداری و کابینەی نۆیەم دا هێناوە و کۆمەڵگای کوردی گیرۆدەی دەیان قەیرانی سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی کردووەو توانای چارەسەر و روبەروبونەوەی قەیران و کێشە سەرەکیەکانی نییە ، پارتی لەساتەوەختی ئێستادا ترسی لە سەرهەڵدانی خۆپیشاندان هەیەو ھەست بەمەترسی و جوڵەو بزاوتی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگا دەکات ، ھەوڵدەدات ئاراستەی رای گشتی کۆمەڵگا پێچەوانەوە وەربچەرخێنێت ، واتە لە کێشەو قەیرانە سەرەکیەکانەوە، بۆ قەیرانێکی خولقێندراو دروستکراو، ئامانجی پارتی لەو ھەوڵەش تەنھا لەپێناو کۆنتڕۆڵکردنی کۆمەڵگاو لەبیرکردنی قەیرانە سەرەکیەکان و دژ نەوەستانی ھاوڵاتیانە لە بەرامبەر حوکمڕانیەتییەکەیدا .
هه‌رێمی كوردستان له ناو هاوكێشه‌یه‌كی ئاڵۆزی ناوخۆی و ناوچه‌یی جیۆسیاسی و ستراتیژییدایه ، دوای میراتی جه‌نگی داعش و له پاش قه‌یرانی ئابوری و شكستی ریفراندۆم كابینه‌ی نۆیه‌م پێكهێنرا ،قه‌رار بوو كابینه‌ی نۆیه‌م دۆخی نێوخۆی كوردستان ڕێكبخاته‌وه‌و موچه‌ی موچه‌خۆران دابین و بكات و كابینه‌ی یه‌كڕیزی و هاوبه‌شی بریاری سیاسی بێت ،نه‌ك كابینه‌ی حوكمی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی ! بریار بوو كابینه‌ی نۆیه‌م هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی له بواری ئابوری‌دا دوای ئه‌ویش ئاشته‌وایی نیشتیمانی له نیو لایه‌نه‌كان وبنیاتنانه‌وه‌ی متمانه له نیو خه‌ڵك و حكومه‌تدا بنیات بنرێته‌وه ،نه‌ك جارێكی تر بێ متمانه‌ی و ده‌رفه‌كان بقۆزیته‌وه بۆ خولقاندنی هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی ،ده‌بوایه به‌رله‌وه‌ی یه‌كێتی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌روه‌ختی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌م دا شه‌ڕی هاوپه‌یمانیه‌تی پارتی و وه‌رگرتنی جێگر‌و داتاشینی جێگر‌و شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌یی شنه‌بایی كورسییه‌كی گه‌رمتان بۆ بژێوی و ده‌ستكه‌وتی حیزبی ده‌كرد، له‌بیری رۆژێكی وه‌كو ئه‌مڕۆدا بونایه تا پارتی بێ گوێدانە ناڕەزایەتی و بایكۆتی ئێوه نه‌توانێت سود له درز‌و كه‌لێنه یاساییه‌كان له ده‌سه‌ڵاتی ته‌شریعی دا ببینیت ، بۆیه ده‌لێم یەكێتی‌و بزوتنەوەی گۆڕان،چونكه چوار فراكسیۆنەكەی تر لە بنەڕەتەوە بەرەی ئۆپۆزسیۆنبوونیان هەڵبژاردووە كە بریتین لە ( كۆمەڵ، یەكگرتوو، نەوەی نوێ ، شیوعی).
له ۲۳ی حوزه‌یرانی ۲۰۱٥ فراكسیۆنه‌كان جگه له فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان به پشتبه‌ستنی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی چوار پرۆژه یاسایان به ژماره ( ۲۱۳۲-۲۱۳۳-۲۱۳٤-۲۱۳٥ )ڕێكه‌وتی (۱ـی۷ـی ۲۰۱٥) پێشكه‌شی لیژنه‌ی كاروباری یاسایی په‌رله‌مانی كوردستانیان كرد، هه‌رچوار پرۆژه یاساكه داوای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسایی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان ده‌كرد، پێشتر له ڕێكه‌وتی(۲۲ـی٦ـی۲۰۱٥) له دانیشتنی ژماره (۱۷) ئاسایی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ كرابوو ،دانیشتنی ۲۳ـی حوزه‌یران له په‌رله‌مانی كوردستان و خوێندنه‌وه‌ی هه‌ر چوار پرۆژه‌كه كارێكی ته‌واو یاسایی بوو ،هه‌م له ڕووی پێشكه‌شكردنی پرۆژه‌و هه‌میش له ڕووی ته‌واوكردنی نیسابی یاساییه‌وه و چ له ڕووی خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می پرۆژه یاساكانیشه‌وه، بۆیه‌كه‌مین جار له مێژوودا پارتی وه‌ك فراكسیۆن و حیزب له گۆره‌پانه‌كه‌دا به ته‌نها مایه‌وه، به‌ڵام پارتی به بیانوی تێكدانی ته‌وافوق و سازانی كابینه‌ی هه‌شته‌م و گه‌له‌كۆمه‌و پیلان، دژی حوكمی زۆرینه‌ی دیموكراسی وه‌ستایه‌وه‌و (یه‌كێتی و گۆران و كۆمه‌ڵی ئیسلامی و به‌شێكیش له یه‌كگرتوی)یشی تۆمه‌تبار كرد به كوده‌تای نیشتیمانی دژ به‌گه‌ل و وڵات ، هه‌رچه‌نده پارتی به‌وه‌وه نه‌وه‌ستا كه دژی ئیراده‌و خواستی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانی بێت ،به‌لكو زۆنه‌كانی زیندوكرده‌وه‌و په‌رله‌مانشی داخست.
۲۳ی حوزه‌یران رۆژێكی مێژووی و قوناغێكی نوێ بوو بۆ سه‌ركه‌وتنی ئیراده‌و خواستی گه‌ل و زۆرینه به‌سه‌ر خواست و ویستی كه‌سیی و حزبی و بنه‌ماڵه‌ییدا ، پارتی هه‌موو هێزو پنته دیار‌و نادیار‌و شاراوه‌كانیشی له‌و شه‌ره‌دا به‌كار هێنا، هه‌موو خانه‌و شانه شاراوه‌و نادیار‌و نوستووه‌كانی پارتی كه‌وتنه جوله‌و سه‌ر ئاو كه‌وتن وبونه بڵقی سه‌رئاوو ئاشكرا بوون ،دۆخی ئیستای خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان ته‌واو پێچه‌وانه‌ی خولی چواره‌مه ، له خولی چواره‌م دا پارتی و هاوپه‌یمانه‌كانی توانای ته‌واو كردنی نیسابی یاسایی یان نه‌بوو ، به‌ره‌ی نه‌یاری پارتی زۆرینه و پارتی و هاوپه‌یمانه‌كانی كه‌مینه‌بوون ،به‌ڵام له خولی پێنجه‌مدا پارتی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانییه‌و دوو لەسەر سێی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی به ده‌سته‌وه‌یه ،هه‌تا هه‌موو فراكسیۆنه‌كان ناتوانن بەرامبەر بە پارتی رابوەستن،پارتی جێگرێكی په‌رله‌مانی بۆخۆی بردووه‌و جێگرێكیشی داوه به توركمانه‌كان ، ئیدی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ناتوانێت هیچ پرۆژه یاسایه‌ك بخاته به‌رنامه‌ی كار‌و هیچ كۆبوونەوەیەكی پەرلەمان بەبێ ڕەزامەندیی پارتی سازبكات،به‌ڵام پارتی به‌بێ بوونی سەرۆکی پەڕلەمانیش دەتوانێ هەموو کارەکان و پرۆژه یاسایه‌ك تێپه‌رێنیت ،چونكه پارتی بۆ هه‌رگه‌مه‌یه‌كی سیاسی پێكهاته‌كان وه‌كو كارتێكی سیاسی به‌كارده‌هێنێت ،پێكهاته‌كان كه‌خاوه‌نی ۱۱ كورسین نه‌یانتوانیوه بێلایه‌نی خۆیان بپارێزن و خاوه‌نی ئیراده‌ی خۆیان بن،به‌م پێوه‌دانگه بوون و نه‌بوونی فراكسیۆنه‌كانی تر جگە لە پاشکۆبون بۆ پارتی مانایەکی تری نیە.