Draw Media

باشترین بژاردە ھەڵوەشاندنەوەی حکومەتی ھەرێمە!

باشترین بژاردە ھەڵوەشاندنەوەی حکومەتی ھەرێمە!

2020-05-08 21:57:13


کاروان عەلی شامار

لەدوای پێکھێنانی کابینەی نۆیەمەوە شتێک نەماوە بەناوی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، یٔەوەی ھەنوکە دەگوزەرێ حوکمڕانییەکی تەواو میللیتارییە بەجۆرێک کە یٔازادیی و دیموکراتی تیایدا سنوردارەو تەنانەت رەخنەی بابەتی لەھەمبەر نەنگیەکانی حکومەت، لایەنی بەرامبەر روبەروی زیندان و مەترسیەکی گەورە دەکاتەوە! ھەر کابینەیەک کە لەبری لۆجیک، ھێز و ستەم تیایدا باڵادەست بێت یٔەوا لە یٔەزمونی ھیچ وڵاتێکی دنیادا سەرکەوتوو نەبوەو نابێ.

کابینەی پێشووی حکومەتی ھەرێم کە نێچیرڤان بارزانی سەرپەرەشتی دەکرد راستگۆیانە دانی بەشکستی کابینەکەیداناو سیستەمی پاشەکەوتی موچەیی سەپاند و دەیانجار لەمیدیاکانەوە داوای لێبوردنی لە مووچەخۆران کرد، وەلێ تا ھەنوکە سەرۆکی یٔەم کابینەیە سەرباری ھەبونی دەیان یٔاڵنگاریی یٔامادەنییە دان بەشکستی کابینەکەیدابنێ و لانی کەم بەشێک لە پێداویستیە سەرەتایی و مەعنەوییەکانی ھاونیشتیمانیان دابین بکا! لێ رۆژانەش لەلایەن دەزگاکانیەوە ھاولاتیان مژوڵی کەیس و سیناریۆی سەیر سەیر دەکا بۆ شاردنەوەی شکستی حکومەت و لەبیربردنەوەی قەیرانی موچەو دەیان یٔاڵنگاری تر کە دەرگیری حکومەت و کابینەکەی بۆتەوە.

خەڵکی کوردستان ھیچ متمانەیەکی بە کابینەی نۆیەم نەماوەو یەقین بوون لەوەی کە ھیچ چاکسازییەکی پێ ناکرێ و گوزەرانی ھاولاتیانیش بەبەراورد بەکابینەکانی پێشوو زۆر خراپتر بووە. باشترین بژاردە لەم کاتەیا یٔەوەیە کە ھێزو لایەنە سیاسیەکان داوای ھەڵوەشاندنەوەی حکومەت و پێکھێنانی حکومەتێکی بچوکراوەی کاربەڕێکەر بکەن تا وادەی یٔەنجامدانی ھەڵبژاردن. حکومەتی عیراق سەرباری دەیان قەیران وەلێ توانیان سەرکەوتوو بن لەدووبارە پێکھێنانەوەی حکومەتدا، یٔەگەرچی بەبەراورد بە یٔەزمون و حوکمڕانی ھەرێم، بەغدا زۆر لەپێش ھەرێمەوەیە لێ حکومەتی عیراق لەسەر داوای شەقام و خۆپیشاندەران ملکەچ بەھەڵوەشاندنەوە کرا، وەلێ جێی پرسیارو ھەڵوەستەیە کە شەقام و لایە سیاسیەکانی کوردستان ناتوانن کۆدەنگی سیاسی و جەماوەری لەبۆ داوای ھەڵوەشاندنەوەی حکومەت دروست بکەن؟

خولاصە، پێدراوە سیاسی و یٔابورییەکانی کوردستان وا دەخوازێ لایەنەکان بەتایبەت (یەکێتی و بزوتنەوەی گۆران و نەوەی نوێ و کۆمەڵ) وەک بژاردەیەکی بابەتی پەنابەرنە بەر ھەڵوەشاندنەوەی حکومەت و ھەڵبژاردنی پێشوەختە، لەم ماوەیشدا تا وادەی دیاریکردن و یٔەنجامدانی ھەڵبژاردن گرنگە یٔامادەکاری بکەن بۆ گۆرینی یاسای ھەلبژاردن بەجۆرێک ھەرێم لە یەک بازنەیەوە بکرێ بە فرە بازنە و ھەروەھا بە یاسایەک (کۆتای پێکھاتەکان) رێکبخرێ و بەجۆرێک نەبن بە پاشکۆی ھیچ لایەنێکی سیاسی و نمایندەی راستەقینەی پێکھاتەکانی خۆیان بن، ناشکرێ لە پەرلەمانی عیراق لەکۆی (٣٢٩)کورسی تەنھا (٩)کورسی بۆ پێکھاتەکان بێ وەلێ لەکوردستاندا لە کۆی (١١١)کورسی پەرلەمان یانزە کورسیان بۆ تەرخان کرابێ! لەھەموو یٔەوانەش گرنگتر پێویستە یٔەو لایەنانە یٔامادەکاریی بکەن بۆ یٔەنجامدانی ھەڵبژاردنێکی تەندروست و ھەروەھا پاکردنەوەی یٔاماری دەنگدەران و رێگری لەساختەکاری مونەزەمی لایەنێکی سیاسی. بەپێچەوانەوە یٔیدامەی حکومرانیەکی شکستخواردو موفلیسی وەک کابینەی نۆیەم، روخانی حکومەت و سەرھەڵدانەوەی خۆپیشاندانەکان و دروست بونی بزوتنەوەی یٔەنارشیستی یٔەگەرێکی بەھێزو چاوەروانکراو دەبن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand