لامه‌رکه‌زیه‌تی له قازانجی پارتیه!
2020-05-08 21:46:01
هونه‌ر حاجی جاسم/ مۆسکۆ
هه‌وله‌کانی ئێستای چه‌سپاندنی "لامه‌رکه‌زیه‌تی ئیداری پارێزگای سلێمانی" به مانایێکی تر زۆنی سه‌وز، له قازانجی پارتیه. به‌لام له‌وانیه خوێنه‌ر بپرسێت بۆچی ئه‌و جۆره لامه‌رکه‌زیه‌تیه له قازانجی پارتی دیموکراتی کوردستانه؟. له چ رویێکه‌وه له قازانجی پارتیه؟.
من لێره بابه‌ته‌که درێژ ناکه‌مه‌وه، وه ناچه‌مه سه‌ر ئه‌و روداوانه‌ی پێشتر که رویداون له کوردستانی عێراق ، به‌لکو ته‌نیا باسی قازانجی پارتی ده‌که‌م که چۆن ده‌یه‌وێت ده‌رفه‌ته‌که بقۆزێته‌وه!. ئه‌و لامه‌رکه‌زیه‌ته له سودی خۆی کۆتایی پێ بێنێت!. لای هه‌موومان مه‌علومه پارتی ئێستا ته‌واوی جومگه‌کانی ده‌سه‌لاتی حێبه‌جێکردن و یاسادانانی له هه‌رێم له‌ژێر ده‌سته، وه ته‌واوی هێزه‌کانی تری به‌شداریش له حکومه‌ت شاگردی سیاسی بۆ ده‌که‌ن.
دوباره پرسیار ده‌که‌ینه‌وه بۆچی له قازانجی پارتیه؟.
پارتی تاکو ئێستا له ته‌واوی مه‌لفه سیاسی و ئیداره‌ی کوردستانی عێراق نه‌یتوانیه‌وه سه‌رکه‌وتوبێت، هه‌ر له یه‌کخستنی حکومه‌تێکی نیشتمانی، داپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تی، چه‌سپاندنی پڕنسیپه‌کانی دییموکراسی ، دروستکردنی ده‌وله‌ت و تا ده‌گاته دابینکردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و ده‌یان که‌یسی تر!.
بۆیه له ئێستادا ده‌یه‌وێت به‌هه‌رجۆرێك بێت ئه‌و فشارانه‌ی له‌سه‌ریه‌تی که‌می بکاته‌وه، به‌رێگای جیاواز جیاوازیش له هه‌ولدایه. یه‌کێك له‌م رێگایانه‌ش له‌م کاته‌دا لامه‌رکه‌زیه‌تی ئیداریه بۆ زۆنی سه‌وز، چونکه به‌م رێگایه فشاره‌کانی له‌سه‌ر خۆی که‌م ده‌کاته‌وه، به‌تایبه‌ت کاتێك ده‌بینێت ناتوانێت دۆخه‌که چاره‌سه‌ر بکات به‌هیچ شێوه‌یێك!.
پارتی ده‌یه‌وێت ده‌سه‌لاتێکی لامه‌رکه‌زی ئیداری و ئابووری له‌م دۆخه بۆ سلێمانی شۆر بکاته‌وه، تاکو تێپه‌رینی ئه‌م دۆخه ئابووری و داراییه. چونکه دوای کۆڕۆنا دۆخی ئابووری و درایی کوردستانی عێراق قورس ده‌بێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش وا ده‌کات پارتی بیر له‌وه بکاته‌وه شکسته‌کان بخاته ئه‌ستۆی ئه‌وانی تر‌ه‌وه.
بۆیه ئه‌م قه‌وانه‌ی ئێستا لێ ده‌درێت بۆ چه‌سپاندنی لامه‌رکه‌زیه‌ت له قازانجی ستراتیژی پارتیه!. پارتی ده‌یه‌وێت به چه‌سپاندنی لامه‌رکه‌زیه‌تی ئیداری خۆی ڕزگار بکات له دۆخێکی که‌وتنی قولایی ستراتیژی. هه‌روه‌ها چه‌سپاندنی لامه‌رکه‌زیه‌تی ئیداری سلێمانیش به ئاسانی ناتوانێت ، ئه‌م پارێزگایه له شه‌و رۆژێك ببوژێنێته‌وه، ئه‌م نه بوژانه‌وه‌یش له ژێرخانی ئه‌م پارێزگایه، ده‌بێته به‌لگه‌یێکی گه‌وره ، که ئه‌وکات پارتی ده‌لێت ئێوه نه‌تان توانی هیچ گه‌شه‌یێک دروست بکه‌ن له‌م ناوچه‌یه، وه پارتیش له که‌وته‌نێکی گه‌وره‌ی ستراتیژی دوباره رزگار ده‌که‌نه‌وه!.
بۆیه چاره‌سه‌ر چه‌سپاندنی لامه‌رکه‌زیه‌ت نیه بۆ ته‌واوی دۆخی هه‌رێم، به‌لکو گۆڕانێکی گه‌وره‌ی سیاسی پێویسته، به دروستبونی هێزێکی سیاسی ڕه‌سه‌ن و خاوه‌ن مۆدیلێکی سیاسی جیاواز له‌م هێزانه‌ی ئێستای ده‌سه‌لات و ئۆپۆزسیۆن. تاکو ئه‌م گه‌ل و نیشتمانه له‌ده‌ست ئه‌م هێزه گه‌نده‌لانه ڕزگار بکات!.