دابه‌شكردنی كورسی و كۆتای ئافره‌تان
2018-05-04 07:40:22
هه‌ڵیژاردنی په‌رله‌مانی عێراق
دابه‌شكردنی كورسی و كۆتای ئافره‌تان
دڵشاد نامق فه‌ره‌ج
هه‌ڵبژاردن له عێراقی دوای سه‌دام به‌چه‌ند قۆناغێكدا تێپه‌ڕی، سه‌ره‌تا له یاسای ده‌سه‌ڵاتی هاوپه‌یمانان هه‌موو عێراق وه‌ك یه‌ك بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن حسابكرابوو، وه ژماره‌ی كورسیه‌كانی 275 كورسی بوو، كه 230 كورسی به‌شێوه‌ی كێبه‌ركی ده‌براو (40)كورسیشی به‌سیسته‌می (HARE) دابه‌ش ده‌كرا.
به‌ڵام له‌یه‌كه‌م گۆڕانگاری و هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردندا له ساڵی 2009 سیسته‌مه‌كه له یەك بازنەییەوە گۆڕا بۆ فرە بازنەیی و عێراق بوو بە ١٨ بازنەی هەڵبژاردن، ئەمەش واتە کوسیەکانی پەرلەمان دابەشی سەر پارێزگاکان کرا و هەر پارێزگایەك ژمارەیەك کورسی بەرکەوت کە لیستەکانی ئەو پارێزگایانە تەنها لەسەر ئەو ژمارە کورسیەی پارێزگاكه‌ی خۆیان کێبەرکێ دەکەن، بۆ نمونە سلێمانی ١٨ کورسی بەرکەوتووه، وە کۆی گشتی کورسیەکانی پەرلەمانیش کرا به ٣٢٥ کورسی.
لە ساڵی ٢٠١٣ گۆڕانکاریەکی تر لە ڕویدا، کە سیستەمی دابەشکردنی کورسیەکان کرا بە (سانتلیگۆی هەموارکراو١.٦)، وە ژمارەی کورسیەکانیش بوو بە ٣٢٨ کورسی.
کۆتا هەموارکردن کە لەیاسای هەڵبژاردنەکانی عێراقدا کرا ساڵی ٢٠١٧ بوو، کە سەرەڕای بەلیکترۆنیکردنی هەژمارکردنی دەنگدان، دوو بابەتی تریش زیادکرا، سیستەمی سانت لیگۆی هەموارکراو کرا بە ١.٧ و کورسیەکیش بۆ کۆتای کوردی فەیلی زیادکرا.
سانت لیگۆ و سانت لیگۆی هەموارکراو:
ئەم بابەتە لە بنەڕەتدا هاوکێشەیەکی بیرکاریە کە بەناوی خودی زاناکەوە ناونراوە، بریتیە لەوەی کە کورسیەکان ڕاستەوخۆ بەپێی دەنگی لیستەکان دابەشی سەر لیستەکان ناکرێت، بەڵکو دەنگی دروستی لیستەکان دابەشی سەر ژمارە تاکەکانی (١ ، ٣ ، ٥ ، ٧ ،....) دەکرێت و پاشان کورسیەکان لە گەورەترین ژمارەوە دابەشی سەر لیستەکان دەکرێت
سانتلیگۆی هەموارکراو:
لەم سیستەمەدا دەنگەکانی هەرلیستێك لەجاری یەکەمدا لەبری ژمارە (١) دابەشی یەك و کەسرێك یاخود پۆینتێك دەکرێت، بۆ نمونە لە عێراق بۆ جاری یه‌كه‌م (1.7) دانراوه، وەپاشان دابەشی ژمارە تاکەکانی (٣ ، ٥ ، ٧ ، ٩ ،٠٠٠٠٠) ده‌كرێت، وەبەهەمان شێوە به‌پێی ده‌ره‌نجامه‌كان لە گەورەترین ژمارەوە کورسیەکان دابەش دەکرێت.
جیاوازیەکە ئەوەیە کە لە سانت لیگۆی هەموارکراودا هەتا کەسرەکە-پۆینتەکە- زیاتر بێت ژمارەی یەکەمی لیستەکان بچوکتر دەبێت، هەروەها ئەم سیستەمە لە سود و بەرژەوەندی لیستە گەورەکانە و لە زیانی لیستە بچوکەکانە، وەك لە نمونەکاندا دەردەکەون.
دابەشکردنی کورسی بەسەر کاندیدەکاندا:
دوای ئەوەی هەر لیستێك بەپێی ڕێژەی دەنگی خۆی کورسی بەرکەوت، ئیتر پێوەرێکی تر هەیە بۆ دابەشکردنی کورسیەکانی لیستەکە بەسەر کاندیدەکانیدا، ئەویش بەم جۆرە:
١- جارێکی تر لەسەر بنەمای ژمارەی ئەو دەنگانەی بەدەستیان هێناوە کاندیدەکانی ناو هه‌رلیستێك له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه ڕیزبەندی دەکرێنەوە.
٢- گوێ بەپۆستی ناولیستەکان و ڕیزبەندی پێشویان نادرێت، واتە ڕەچاوی ئەوە ناکرێت کە سەرۆکی لسیت بخرێتە پێشەوە...، بەڵکو کێ لەناو لیستەکە زۆرترین دەنگی هێنا دەبێتە یه‌كه‌م كه‌س.
٣- خاوەنی زۆرترین دەنگ یەکەم کورسی لیستەکەی خۆی دەبات و خاوەنی دووەم زۆرترین دەنگیش دوەم کورسی و...وەهەروەها..... .
4- ئه‌گه‌ر دوو كاندید یه‌كسان بوون له‌ژماره‌ی ده‌نگدا ئه‌وا به‌تیروپشك یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه.
٤- لەهەموو حاڵەتێکدا پێویستە ٢٥٪ ی ڕێژەی ئافرەت بپارێزرێت، کە ئێستا باسی دەکەین.
کۆتای ئافرەت:
بە پێی دەستوری عێراق پێویستە ٢٥٪ ئەندامانی پەرلەمانی عێراق ژن بێت، کەواتە پێویسته له كۆی (329) ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق (83) كه‌سیان ئافره‌ت بێت، چه‌سپاندنی ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له‌ڕێگه‌ی هاوكێشه‌یه‌كی دیاریكراوه‌وه ده‌بێت كه كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له ڕێگه‌ی په‌یڕه‌وی ژماره (12) وه دیاریكردووه و به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌بێت:
1- له حاڵه‌تی ئاسایی‌دا له‌دوای هه‌ر 3 پیاو ژنێك ده‌بێته خاوه‌نی كورسی.
2- ئه‌گه‌ر به‌و شێوه‌یه نه‌گونجا وهاوكێشه‌كه جێبه‌جێنه‌بوو، بۆنمونه لیسته‌كه كه‌متر له 4 چواركورسی هێنابوو، ئه‌وا ئه‌م خاڵانه جێبه‌جێ ده‌كرێت بۆ مسۆگه‌ركردنی ڕێژه‌ی ئافره‌ت:
أ- ژماره‌ی كورسیه‌كانی هه‌رلیستێك دابه‌شی ژماره 3 ده‌كرێت، ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه‌ده‌رده‌چێت یه‌كسانه به ژماره‌ی ئه‌و ژنانه‌ی كه له‌و لیسته‌دا ده‌بنه خاوه‌ن كورسی.
ب- ئه‌گه‌ر ژنێك به مافی خۆی كورسی هێنابوو، به‌بێ كۆتا، ئه‌وا له‌و ژماره‌یه ده‌رده‌كرێت و كه‌م ده‌كرێته‌وه.
ت- له‌دوای هه‌ر 2 پیاو ژنێك داده‌نرێت.
ث- ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش نه‌توانرا كۆتای ئافره‌ت مسۆگه‌ر بكرێت، ئه‌وا ئه‌و لیستانه‌ی كه 2 كورسیان هێناوه یه‌كێكیان ده‌درێت به ئافره‌ت.
ج- ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش نه‌توانرا كۆتای ژنان مسۆگه‌ر بكرێت، ئه‌وا ئه‌و لیستانه‌ی كه ته‌نها یه‌ك كورسیان هێناوه ده‌درێت به ئافره‌ت.
به‌م شێوه‌یه ده‌بێت و مه‌رجه کە كۆتای ئافره‌ت وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت و بهێنرێته‌دی، بۆ نمونه له‌پارێزگای سلێمانی ده‌بێت (5) كه‌س له ئه‌ندامه ده‌رچووه‌كان ژن بێت له‌كۆی 18 كورسیه‌كه.