له چاوه‌ڕوانی ته‌قنیه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا !!!
2020-05-04 09:44:12
د،كامه‌ران مه‌نتك
قوربانیدان له پێناو سووك بوون.. له چاوه‌ڕوانی ته‌قنیه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ریدا !!!
ئه‌و وانه‌یه‌ی ده‌كرێت، له دۆخی ئه‌مڕۆی كوردستانی هه‌ڵێنجین، ئه‌وه‌یه، كه به‌ته‌نیا قوربانیدان به‌س نیه بۆ بونیاتنانی وڵاتێك، چونكه ئه‌گه‌ر به قوربانیدان بوایه ئه‌وا هیچ میلله‌ته‌ێك هێنده‌ی كورد به‌ناوی كوردایه‌تی و بزووتنه‌وه‌ی رزگاریه‌وه قوربانی نه‌داوه، به‌ڵكو گرنگ ئه‌وه‌یه قوربانیه‌كه بۆ چی ده‌درێت و كێ رابه‌رایه‌تی ئه‌و قوربانیدانه ده‌كات!.
جێگای داخه به‌رهه‌می ئه‌و قوربانیدانه‌ی كورد له كاتی ئێستا له ده‌ستدانی خاك و برسیی بوون و رووبه‌ڕووی سوكایه‌تی بوونه‌وه‌و بێ رێزیه به‌رامبه‌ری، ئه‌و هه‌موو قوربانیه، ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندبوونی كۆمه‌ڵێك كه‌س و بنه‌ماڵه‌و ریسوابوونی میلله‌تێكه، تاوانێكی ئێجگار گه‌وره‌یه ده‌رحه‌ق به‌و میلله‌ته ده‌كرێت، كه ئه‌و هه‌موو قوربانیه ده‌دات و سیاسه‌تمه‌داره‌كانی به‌و شێوه‌یه به‌ری خه‌باتی بێ نرخ و سووك ده‌كه‌ن و له به‌غدا هه‌ڕاجی دكه‌ن!. دوای چندین ساڵ قوربانیدان، برسی بوون، سوكایه‌تی پێكردن، تازه به تازه وه‌ك تاوانبارێك خۆیان ده‌خه‌نه‌وه كۆشی به‌غداو ئه‌ویش وه‌كو تاوانبار‌و یاخیه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات، زۆر سه‌یره به ده‌یان و به سه‌دان ملیار دۆلار هاتبێته كوردستان و باسی ده‌وڵه‌تی كوردی و خوێنی شه‌هیدان و ....هتد بكه‌ن، كه‌چی بۆمووچه‌ی خه‌ڵك بكه‌ونه سواڵ و خۆیان بخه‌نه به‌ر كه‌وشه‌كه‌ی غه‌وسی به‌غدایێ، ئه‌مه سیاسه‌ت نیه، ئه‌مه سه‌رلێشێواویه، كه له‌دواجار ده‌بێته بنه‌مایه‌ك بۆ راپه‌ڕینێكی گه‌وره له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا.
میلله‌تان ره‌نگ بێت زۆر شت قبوڵ بكه‌ن، به‌ڵام كاتێك ده‌گاته قۆناغی سووكایه‌تی پێكردن ئه‌وا ده‌ته‌قنه‌وه، ره‌نگ بێت ئه‌و بۆچوونه رووبه‌ڕووی زۆر ره‌خنه بێته‌وه، به‌ناوی ئه‌وه‌ی كورد هه‌رگیز هووشیار نابێته‌وه، به پێچه‌وانه‌ی زۆر كه‌س پێم وابێت ئه‌و بێده‌نگ بوونه درێژه ئه‌نجامی هوشیاری و هه‌ولدان بووه بۆ پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی، نه‌ك به پێچه‌وانه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی ساویلكانه شرۆڤه‌ی بۆ ده‌كرێت، بۆیه له ئێستادا كاتێك ده‌یانه‌وێت هه‌موو شتێك ته‌سلیمی به‌غدا بكه‌ن و وه‌ك هێسترێكی چه‌موش له بن ئه‌و باره خۆیان هه‌ڵدێرێنن، لێره خاڵی كۆتایی داده‌نرێت و ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری گه‌وره بكه‌ین له هه‌رێمی كوردستان، چاوه‌ڕوانی په‌رته‌وازه‌یی و لێكترازانێكی گه‌وره‌ی نێو مالی كورد بكه‌ین!.
به‌داخه‌وه چاوه‌ڕوانی دابه‌شبوونێكی كرده‌یی و یه‌كجاره‌كی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م، گۆڕان و یه‌كیتی له په‌نای لامه‌ركه‌زیه‌وه ده‌یانه‌وێت ته‌سلیمی به‌غدا ببنه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌و ته‌سلیم بوونه‌وه‌یه له 16 ئۆكتۆبه‌ره‌وه ده‌ستیپێكردووه‌و شتیكی نوێ نیه، پارتیش له په‌نای دروستكردنی ده‌سه‌ڵاتێكی یه‌كگرتوو ده‌یه‌وێت به‌شه‌كه‌ی تری هه‌رێم بداته‌وه ده‌ست توركیا، له‌راستیدا ئه‌وه‌ی پارتی به‌كوردی كردووه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا، سیاسه‌تێك بووه، كه هیچ هێزێكی خاوه‌ن ئیراده نایكات، هه‌موو شتێك له پیناو خۆی، مه‌غروری و سه‌ره‌ڕۆیی خۆبه‌زلزانینی پارتی، داروبه‌ردی كرده دوژمنی كورد‌و یه‌كێتی كوردانی له‌ره‌گه‌وه هه‌ڵته‌كان، ئێستاش سیاسه‌تی نا ته‌ندروستی پارتیه، هێزه‌كانی تر ناچار ده‌كات په‌نا بۆ به‌غدا ببه‌ن، ئه‌و سووكایه‌تی و رێزنه‌گرتنه‌ی پارتی به‌رامبه‌ر لایه‌نه‌كانی تر پیاده‌ی ده‌كات، ئه‌و مه‌ترسیه‌یه، كه له دوای كۆنگره‌ی ویستیڤالیاوه له‌سه‌ر ئاستی نیوده‌وڵه‌تی قێزه‌ون كراوه، " هه‌رگیز سووكایه‌تی به‌هێزه‌كانی تر مه‌كه‌ن، چونكه ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی رق و تووڕه‌یی و دواتریش تۆڵه كردنه‌وه"، بۆ نمونه سوكایه‌تی كردن به ئه‌ڵمانیا دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی، بووه هۆی دایسانی جه‌نگی دووه‌می جیهانی، بێ منه‌ت كردنی هێزه‌كانی تر، یه‌كێك بووه له هۆكاره مه‌ترسیداره‌كانی ئه‌و قۆناغه، كێشه‌ی پارتی ئه‌وه‌یه سه‌نگی راسته‌قینه‌ی خۆی نابینێت و هه‌میشه له روانگه‌یه‌كی دۆنكیشۆتانه‌وه سه‌یری خۆی ده‌كات، ئه‌گینا خۆی له دۆخێك‌دا نیه شایه‌نی ئێره‌یی پێ‌بردن بێت، ته‌نانه‌ت له‌ناو زۆنی زه‌ردیش گرنگترین شوێنه ستراتیژی و سه‌ربازیه‌كانی له ده‌ستداوه‌و كه‌وتۆته ده‌ست توركیا، بۆیه له دواجاردا ده‌كرێت ته‌نیا چاوه‌روانی ئه‌وه بن، كه له شوێنێكی توركیا وه‌ك په‌ناهه‌نده‌یه‌ك وه‌ربگیرێن.
كه‌واته ئێستا به جدی كار له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت، گومانی تیانیه ئه‌و كاره چه‌ند ساڵێكه ده‌ستپێكردووه‌و له‌ژێره‌وه دام و ده‌زگاكانی هه‌رێم ورده ورده به به‌غدا به‌ستراونه‌ته‌وه، وه‌لێ ئێستا كاره‌كه خێراتر و ئاشكراتر به‌ڕێوه ده‌چێت، زه‌مینه‌ی ده‌روونی خه‌ڵكی كوردستانیش بۆ ئه‌م هه‌نگاوه خۆشكراوه، وایان له خه‌ڵك كردووه هه‌موو كێشه ستراتیژیه‌كان و ئاینده‌ی خۆی به چاوی گه‌ده‌وه ببینێت، "خه‌ڵك ده‌ته‌قێته‌وه ئه‌گه‌ر مووچه نه‌درێ"، ئه‌م بیكردنه‌وه خۆی له خۆیدا گه‌وره‌ترین سووكایه‌تیكردنه به خه‌ڵك و به‌رپرسیار كردنی خه‌ڵكه به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو شكست و خیانه‌ی ئه‌وه ده‌سه‌لاته كردوویتی، راسته خه‌ڵك له ته‌قینه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی مووچه نا به‌ڵكو به‌هۆی ئه‌و سووكایه‌تیه‌ی ئه‌و خیزانه به وڵاته‌كه‌ی ده‌كه‌ن، له هه‌موو راستیه‌كان راستتر ئه‌وه‌یه ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه ئیفلاسیان كردووه‌و ده‌یانه‌وێت هه‌ریمی كوردستان تێك بده‌ن، وه‌ك سه‌دام كاتێك گوتی ئه‌وه‌ی دوای من دێت ده‌بێت حوكمی وڵاتێكی وێران بكات، ئێستا ئه‌وانه هه‌مان دروشم دووباره ده‌كه‌نه‌وه، دوای ئێمه ده‌بێت كوردستان سووتماك بكرێت و بدرێته‌وه ده‌ست داگیركه‌ران، مل بۆ هه‌موو كه‌سێك و هه‌موو داگیركه‌رێك كه‌چ ده‌كه‌ن و سازش له‌سه‌ر هه‌موو پیرۆزیه‌ك ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئاماده‌نین سازش بۆ یه‌كتر بكه‌ن، ئه‌و بیركردنه‌وه خێله‌كیه، واتای بچووك بوون و هیچ نه‌بوونه، نه‌ك گه‌وره‌یی!.
گرنگ ئه‌وه‌یه له‌و قۆناغه هه‌ستیاره‌دا ئه‌وه‌ی كاری بۆ ناكرێت ئه‌و ئامانجه‌یه، كه ده‌یان ساڵه كورد خه‌باتی بۆ ده‌كات، هه‌ردوو سیناریۆ(ته‌سلیم بوونه‌وه به به‌غداو ئه‌نقه‌ره) له خزمه‌تی كورد دانیه، چونكه له دواجاردا ئه‌و دوو ده‌وڵه‌ته له چوارچێوه‌یه‌كی هه‌رێمیدا په‌یوه‌ندیه‌كانیان رێكخستووه‌و به هه‌ردوولایان رووبه‌ڕوی كورد ده‌بنه‌وه، به‌داخه‌وه سه‌ركردایه‌تی كورد له ئێستادا باكی به میلله‌ت نه‌ماوه‌و خه‌ریكه له‌ناو له‌ناو ده‌می ئه‌ژدیهادا به‌جێیدێڵێت بۆیه ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی كوردستان هه‌موو ئه‌و زوڵمانه‌ی رابردووی له‌پێناو هیوایه‌كی دیماگۆكیدا قبووڵكردبێت، ئه‌وا ئێستا چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ین په‌رده‌ی شانۆكه دابخرێته‌وه، ده‌بێت چاوه‌ڕوانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری بكه‌ین، نه‌ك به‌هۆی مووچه به‌ڵكو به‌هۆی له‌ده‌ستدانی هه‌موو شتێك و ئه‌و سووكایه‌تیه گه‌وره‌ی به‌چاره‌نووسی ئه‌و میلله‌ته ده‌كرێت، ده‌بێت چاوه‌ڕوانی گۆڕانكاری ئیجگار گه‌وره‌و مه‌ترسیدارو چاره‌نووس ئامێز بكه‌ین له ناوچه‌كه‌دا...