Draw Media

سیستەمەكانی كارگێڕی، (مەركەزی و نامەركەزی).

سیستەمەكانی كارگێڕی، (مەركەزی و نامەركەزی).

2020-05-01 17:20:58


 كارزان نعمان
سیستەمی مەركەزی كارگێڕی (نظام المركزیە الاداریە)
لەدونیایی بەڕێوەبردندا، مەركەزیەتی كارگێڕی بەشێوەیەك لەشێوەكانی جێبەجێكردنی كارگێڕی دادەنرێت، كەمانای بەش بەش نەكردنی دەسەڵات دەگەیەنێت لەرێخستنی كارگێڕیدا، وەكۆكردنەوەی هەموو ئەركەكان لەبندەستی حكومەتی ناوەندی دا كەئەمەش بەیەكگرتویی و دابەش نەكردنی ئەركە كارگێریەكان تەواو دەبێت، تیایدا دەزگا كارگێڕیەكانی دەوڵەت هەڵدەستن بەممارەسە كردنی ئەرك و تایبەتمەندییە كارگێڕیەكان بەسەر هەموو هەرێمی دەوڵەت.
لەبنەڕەتدا سیستەمی مەركەزی كارگێڕی شێوەیەكی قوچەكی (هەرەمی) لەخۆی دەگرێت، كەلەسەرەوەی بەرێوەبردندا سەرۆك و وەزیرەكان و دەسەڵات لای خۆیانەو لەخوارەوەش فەرمانبەرەكان هەن، وە بوونی فرە دام و دەزگایی لەوڵات نابێتە مایەی نەبوونی مەركەزیەتی كارگێڕی چونكە لەسەرەوە دەسەڵاتەكە بەیەكگرتویی كۆكراوەتەوە وەك ئەوەی ئێستا لەهەرێمی كوردستاندا هەیە.
بەبۆچونی زۆرێك لەشارەزایانی بەرێوەبردن، سیستەمی مەركەزی كارگێری دەسەڵاتی دەوڵەت تۆكمەو بەهێز دەكات و لەنێوان هاوڵاتیان یەكسانی دروست دەكات لەگەیاندنی پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری گشتی دا، بەڵام لەراستیدا ئەم سیستەمە بەدور نییە لەكەمو كورتی و خاڵی لاوازی تیادا بەدی دەكرێن كەئەمانەن:
١- لەئێستادا ژمارەی دانیشتوانی وڵات زۆر بووەو بەرێوەبردن و خزمەتكردنی هاوڵاتیان وادەخوازێت كەسیستەمی بەرێوەبردن مەركەزی نەبێت، چونكە بەم شێوە توانای خزمەتگوزاری گشتی لاواز دەبێت و تەگەرەی بۆ دروست دەبێت، وەرازی بوون بەدەسەڵاتی ڕەها لەسەر بنەمای یەكپارجەیی وڵات ئاستەنگ دروست دەكات و شارەزایان پێیان وایە وڵات بەرەو دیكتاتوریەت و هەڵوەشانەوە دەبات لەدوییدا.
٢- لەسیستەمی مەركەزی كارگێڕیدا شێوازەكانی سەركوتكاری و ستەمی تێدا بەدی دەكرێت كەناگونجێت لەگەڵ بنەماكانی دێموكراسی، لەدونیای دێمكراسیدا هەڵبژاردن لەئارادایە كەخۆی دەبینێتەوە لەخزمەتگوزاری گشتی هاوڵاتیان قۆرخ نەكردنی دەسەڵاتی ڕەها، وەزۆربەی شارەزایان پێیان وایە ”مەركەزیەت و سەركوتكاری” دوو ڕووی لەیەك چوون.
سیستەمی نامەركەزی كارگێری (نظام اللامركزیە الاداریە)
شێوازە گرنگەكانی بەرێوەربدن لەدونیای مۆدێرندا، بریتی یە لەپەیڕەوكردنی سیستەمی نامەركەزی بۆ بەڕێوەبردنی وڵات و پێشكەش كردنی خزمەتكوزاری گشتی، چونكە لەگەڵ كرانەوەی دونیا بەتایبەت لەسەردەمی ئێستا چیتر بەرێوەبردن بەشێوازی (سیستەمی مەركەزی) جێگای قبوڵكردن نەبوو، بۆیە سەرهەڵدانی سیستەمێكی نوێی لێكەوتەوە و ناونرا (سیستەمی نامەركەزی).
نامەركەزی كارگێڕی یەكێكە لەجۆرەكانی بەرێوەبردنی دام و دەزگاكانی وڵات، ئەم سیستەمە بریتی یە لەدابەشكردنی كاروبارە كارگێڕیەكان لەنێوان دەسەڵاتی ناوەندی و دامەزراوە ناوچەییەكان، كەتیایدا بڕێك دەسەڵاتی بڕیاردان لەكاروباری كارگێڕی دراوە بەهەندێك لەدەستەكان كەلەكارمەندی دەسەڵاتی ناوەندی نین، وەدەكرێت زۆرجار ئەودەستانەی كەیەكە كارگێڕیەكان بەڕێوەدەبەن لەلایەن خەڵكەوە هەڵبژێردرابن، سیستەمی نامەركەزی بەپێی شارەزایان بریتین لە (نامەركەزی ساسی و نامەركەزی هەرێمی و نامەركەزی دارایی و ئابوری).
بنەماكانی نامەركەزی كارگێڕی خۆی دەبینێتەدە لەبوونی بەرژەوەندی گشتی ناوچەیی لەپاڵ بوونی بەرژەوەندی گشتی نیشتیمانی، كەتیایدا دەم و دەزگا ناوچەییەكان هەڵدەستن بەپێشكەش كردنی خزمەتگوزاری گشتی و دەسەڵاتی ناوەندیش بێبەش نییە لەچاودێری كردنی كاروباری كارگێری لەزۆركاتدا، لەراستیدا سیستەمی نامەركەزی كارگێڕی ڕۆڵی باش دەبینێت لەیەكپارچەیی هەرێمی دەوڵەت لەڕووی سیاسی و یاسایی، وەزۆربەی كات دەسەڵاتی ناوەندیش بەهێز دەكات، لایەنگرانی ئەم سیستەمە پێیان وایە كەدەستەبەری یەكسانی و دادپەروەری لەسیستەمی نامەركەزیدا هەیە بەتایبەت لەپێدانی ماف و خزمەتگوزاریەكاندا و هێشتنەوەی بەبەردەوامی.
سیستەمی نامەركەزی كارگێری لەڕووی سیاسیەوە رێگەخۆشدەكات كەهاوڵاتیانی هەرێمی دەوڵەت كەسەكانی ناوچەیی دیاری بكەن بۆ بەئەندام بوون لەبەرێوەبردنی كارەكانی كاركێڕی و بەرێوەبردن، وە ئەم سیستەمە زیاتر خۆی دەنوینێت لەگەڵ كۆمەڵگاو دانەبڕواو دەبێت و رۆتینات كەمتر دەكاتەوە، چونكە كارەكانی حكومەتی نەوەند كەمتر دەكاتەوەو یارمەتیدەر دەبێت لەزۆربەی كاتداو ئاڵۆزی ناهێڵێت لەكارەكاندا.
لەراستیدا كاركردن بە”نامەركەزی كارگێڕی” پێویستی بەدەركردنی یاسا نییە، چونكە خۆی یاسای ژمارە 3ی 2009 هەیە ‌و دەكرێت كاری پێبكرێت، ئەوەی ئەنجومەنی پارێزكای سلێمانی داوای دەكات نامەركەزی ”كارگێڕی ‌و داراییە” نەك سیاسی، بۆیە ئەو نامەركەزیەی داوا دەكرێت دژی دوو ئیدارەییە و پێویستە سەرجەم لایەنەكان پێشوازی لێبكەن.
ئەمە لەكاتێكدایە كەئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەكی بۆ نامەركەزی كارگێڕی پێكهێناو سەرۆكی لیژنەكە لەبزوتنەوەی گۆڕانە، بەپێی فەرمانێك كە واژووی ئازاد محەمەد سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەرەو لەبەرواری 30/4/2020 دەرچووە، لیژنەیەكی لەنوێنەری فراكسیۆنەكانی ناو ئەنجومەنی پارێزگا پێكهێناوە بەمەبەستی ئامادەكردنی پرۆژەیەكی نامەركەزی ”كارگێڕی و دارایی” بەپێی یاسای ئەنجومەنی پارێزگاكان بۆ سنوری جوگرافی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand