Draw Media

سەرکردایەتی نوێ بڕیاری نوێی ده‌وێت 

سەرکردایەتی نوێ بڕیاری نوێی ده‌وێت 

2020-05-01 11:41:06


* رامان مەجید 

یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک هەر حزبێکی سیاسی  دیکە  دوای بەستنی کۆنگرە و هەڵبژاردنی ستافێکی نوێ بۆ سەرکردایەتیەکەی چاوەڕوانی گۆرانکاری لە کۆی ئۆرگان و هەلِوێست و بەرنامە و ستراتیجی حیزبەکەی لێ دەکرێت و چاوەروانی ئەوەیە هەیە. ئایە دەتوانێت ئەم رەوتە بگرێتەوە دەست کە سەرەتا لە پێناوی دروست بووە لە دوای هەرەسی شۆڕشی ئەیلول؟
لەم روانگەیەوە سەرباری هاتنە پێشی کۆمەڵێك قەیران لەم ماوەیە و لە سەروی هەمویانەوە هاتنی ڤایرۆسی کرۆنە، یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی کە دەبێت سەرکردایەتی نوێ ی ئەم حیزبە سەرەتا دەستی بۆ بەرێت ئەوەیە، کە  یەکێتی خۆی یەکڵا بکاتەوە بۆ ئەوەی دوبارەی سیاسەتی چەندان ساڵەی رابردوو دوبارە نەکاتەوە و لە پاسیڤ بون و شکستە یەك لە دوای یەکەکانی رابردو دەربازی بێت. هەم دۆست و خەم خۆرەکانی و هەم دژ و دوژمنەکانی و هەم لایەنگر و ئەندام و کادیرانی بزانن چۆن هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکەن و هەم بزانرێت چۆن بەرگری لە سیاسەتەکانی بکات و روو بەروی نەیارانی ببنەوە.بۆیە پێویستە یەکێک لەم رێگایانەی خوارەوە هەڵبیژێرێت لە حکومەت داری تا وتار و ستراتیجی روون و راشکاوی لە سیاسەتی ئایندەی ئەم وڵاتە هەبێت....
١.وەک حزبێکی ئۆپۆزسیون بە تەواوی لە حکومەت بکشێتەوە و خەریکی کاری پەرلەمانی بێت و ببێت بە چاودێر بەسەر حکومەتەوە تا هەڵبژاردنی ئایندە کە ئەوە کارێکی تا سنورێکی مەحاڵ بۆ حیزبێکی وەک یەکێتی ئه‌ستەمە، چونکە هەڵ و مەرج و دۆخ و سەنگ و پێگە و خوێندنەوەکان ڕێگەی پێ نادەن.
٢. مانەوەی یەکێتی لەم دۆخەی ئێستای لە حکومەت و رازی بوون بەم واقعە، ئەوەش جگە لە دۆڕانی زیاتر هیچی تر چاوەڕوانی ئەم سەرکردایەتیە نوێیە ناکات.  یەکێتی دەباتەوە ئەو خاڵەی پێش بەستنی کۆنگرە هەر چەند مانگێکی ترە دۆست و دژەکانی حیزبەکە دەست دەکەن بە رەخنە گرتن و لە ناوخۆشی دا حیزب بەرەو نا ئارامی و لێکترازانی رێزەکانی دەباتەوە.
3. وەک شەریکێکی حەقیقی لەم حکومەتە بەشدار بێت .شەریکی حەقیقی مەرج نیە هەر پەنجا بە پەنجا بێت دەکرێت کەمتر لەوەشی هەبێت یان راست تر بڵێین دەکرێت بە هەڵسوکەوتی کارەکتەرەکان و بڕیار و شەفافیەت و پێشکەش کردنی خزمەتەکان سەنگی خۆی بە دەست بێنێتەوە. هەروەها جیاوازیەکانی خۆی لەگەل پارتی و هەموو لایەنە بەشدارەکانی حکومەت پەرە پێ بدات و خەڵک و دەنگ دەر و ئەندامانی تەواو هەست بە جیاوازیەکانی لە سیاسەت و ئیدارەدانی ئەو بەشە بکەن کە لای ئەو حزبەیە. ئەویش بەوە دەکرێت کە جێ دەستی تەواوی لە سیاسەتی  هەرێم دا دیار بێت و پێداگری بکات لە ماف و خواست و ئازادیەکانی خەڵک باجەکەی هەرچی بێت. 
4. ئەو پۆستانەی  بەڕێوەی دەبات لە حکومەت بەتەواوی رەنگدانەوەی ئەو سیاسەت و ستراتیجە بێت کە یەکێتی پێ دەناسرێتەوە هەر کەسێک لێی لابدات روو بەرووی بەرپرسیاری ببێتەوە وگرنگ نیە چەند پۆستی لایە. گرنگە چەند شەریکە لە بریار و ئاگادارە لە هەنگاوەکان وە لە ڕەسمی سیاسەت جێ پەنجەی بە روونی دیاربێت و خەڵک بیناسێتەوە.
بۆ ئەوەی بتوانێت ڕێبەرایەتی ئەم رەوتە بە دەست بێنێتەوە کە بە درێژای مێژووی دروست بوونی رێبەرایەتی کردوە بەرامبەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان، چونکە ئەوەی ئێستای یەکێتی بەشداری پێ کراوە لە حکومەت نەک شەریک بێت تا ئەو هاوسەنگیە نەگەڕێتەوە قسە کردن لەسەر هەر بابەتێکی تر بۆ بەهێز بونەوەی یەکێتی یان بە هێز بونەوەی بەرەی دژە پارتی شتێکی مەحاڵ و خۆ هەڵخەڵەتێنەیە و زیاتر شکست و زیاتر بچوک کردنەوەی خۆیەتی.

*جێگری لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سێی یه‌كێتیی

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand