Draw Media

ئیدارەی سەربەخۆ بۆ پارێزگاکانی ھەرێم دەبێت؟!

ئیدارەی سەربەخۆ بۆ پارێزگاکانی ھەرێم دەبێت؟!

2020-05-01 11:33:25


شوان سدیق- ئیتاڵیا
حکوومەتی ناوەندی ئیتاڵیا، حەفتەی ڕابردوو وتی لەھەر بیست ھەرێمەکە سەرەتای مانگی شەش باڕو ڕیستۆرانت دەبێ بکرێتەوە.
بەڵام خاتوو جۆلێ سانتێلی سەرۆکی ئیدارە_ھەرێمی کالابریای چوار شار، لەباشور وتی ئێمە لە٣٠ی نیسان دەیکەینەوە و کردیشمانەوە.
سەرۆکوەزیران، جۆسێپێ کۆنتێ ئەو بڕیارەی کالابریای بەنایاسای دایە قەڵەم!
ئەمە ملمملانێی ناوەند و دەسەڵاتە ئیداریەکانە بەڵام دواجار یەک دەوڵەت و یەک سیستەمە!
تەنانەت لەنێو شاروشارۆچکەی ھەموو ھەرێمەکانی ئیتاڵیا ڕێنمایی و سیستەمی بۆ خۆیان جیایە.
جیاوازیەکە چییە ھەر ناوچەی و بەپێی جوگرافیاو بڕیاری خەڵکەکە بەڕێوەدەبرێ تەنانەت پشوەکانیش جاری وایە دەبینی لەشارۆچکەیەکی بچووک پشوی فەرمیە بەڵام لەشارێکی گەورەی تەنیشتی کاروبار ئاسایین.
ھەر لەم کالابریایە سێ ھەڵبژاردنی جیاواز و لەکاتی جیاواز دەکرێ، پەرلەمانی گشتی سەرانسەری، ھەڵبژاردنی شارەوانییەکان، ھەڵبژاردنی سەرۆکی ھەرێم.
ئێستە شارەوانییەکان زۆرینە بەدەست حزبە دەسەڵاتدارەکانەوەیەو سەرۆکی ھەرێمیش لای ئۆپۆزسیۆنە.
بەڵام دەسەڵاتی سەرۆک شارەوانی  زۆرەو بڕیارەکان تایبەت بەخۆیەتی ئێستەش سەرۆکی ھەرێمەکە بڕیاری کردنەوەی باڕو ڕیستۆرانتی داوە، شارۆچکە ھەیە بەھۆی مەترسی کۆرۆناوە بڕیارەکەی دواخستوە.
مۆدێلی ئیتاڵیا شتێکی باشە بۆ کوردستان، بەڵام گرفتی ھەرێمی کوردستان ئەوەیە خۆی لەبنەڕەتدا ھەرێمێکی یەکگرتوونییەو حزب بەمیزاج بەڕێوەی دەبات.
یەک بڕیاری لەسەرانسەری کوردستان کاری پێناکرێت، لەڕووی ئاسایشەو، ھێزی چەکدار و ئەمنی زۆریان میلیشیان و ھی حزب، نیشتێمانی نین.
خاڵێکی تر حزبەکان بۆ مانەوەی خۆیان، ھەموو کارتێک بەکار دەھێنن، لەدژی یەک.
بیرتان نایە یەکێتی نەیھێشت گۆڕان بەھەڵبژاردنیش پۆستی پارێزگار وەربگرێت؟!
بۆنموونە لەڕابردوو چەندجار یەکێتی ئێرانی ھێناوە، پارتی تورکیاو بەعسی ھێناوە!
کەواتە پارتی و یەکێتی جێگای متمانەنین، ئەم دووحزبە ھەر کوڕی ڕۆژانی ڕابردوون.
ئێستەش یەکێتی باسی لامەرکەزیەت دەکات، حەقوایە بزووتنەوەی گۆڕان ھێزە بێ چاکدارەکانی تر داوای گەرەنتی بکەن!
لەیەکێتی بپرسن ئەی بۆ چەند ساڵە لەگەڵ پارتی حکومەتێکی نیشتیمانیتان پێک نەھێناوە، ئێستە ئێمە چۆن پشتوانیتان بکەین؟!
کەواتە کورد بەم شێوازە ھەرکەس بۆخۆیەو بڕیاری میزاجی حزب، کوردستان داھاتوویەکی ڕوونی نابێ، ئەوەشی ھەیە لەدەستی دەچێت!!

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand