Draw Media

هەرێم:کێشەی بغداد یا کێشەی هەیکەلی حوکمرانی

هەرێم:کێشەی بغداد یا کێشەی هەیکەلی حوکمرانی

2020-04-30 21:37:47


بارام برایم خان
"قومارچی دوڕاو حەزی لە قومارێکی ترە" مەولانای ڕۆمی
"خنک ان قماربازی کە هرچە بودش بباخت
نماند هیچش الا هوس قمار دگر"
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بە متمانە و بروا بەخۆبونیکی زۆرەوە،کە کاتیکدا کە سیستەمی موچەی ریک کردەوە، بە بێ وەرگرتنی ڕای لایەنە بەشدار بوەکانی حکومەتی هەریم پرۆژەکانی حکومەتی کارا کردەوە.لە گەل کردنەوەی چەند پڕۆژەیەکی ستراتیژی لە کوردستان گفتی بە گەرخستنی پڕۆژەی جادەی سەد مەتری سلێمانی دا بە گوێی جەماوەری کوردستاندا. باس و خواستی گیرانەوەی پاشەکەوتی موچە لە لایەن خەلک و رٶژنامەنوسان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و جولەی بازار، کە ماوەیەکی کورت دا و لە گەڵ هاتنی شەپۆلی جیهانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت،گڵۆڵەی حکومەتی خستە لێژی و قەیرانێکی قوڵی دارای و مایە پوچ بوونی حکومەتی خستە سەر زاری میدیاکان و خەڵک.هەموو ئەم روداوانە لە سەرەتای سالی ٢٠٢٠ و چوار مانگی خایاند.لە ناکاو حکومەت کەوتە دۆخێکەوە کە کەس چاوەروانی نەدەکرد بەو دەست و بردە توشتی داڕمانیکی لەو چەشنە ببێتەوە. ئەم پێشەکیە کورتە لە بەر دەم هەر کەسێکی کە شارەزاییەکی کەمی ئابوری و سیاسی هەبێت توشی سەرسورمانی ئەکات!
لە سەرەتای سەدی ڕابوردو کە بزتنەوەی کوردی لە کوردستان عێراق دەستی پێ کرد بە دروشمی پیرۆز و بەرزی مافی نەتەوەی کورد هاتە مەیدان و بوە هەوێنی بیری هەموو شۆڕشگێرەکانی کوردستان.لە بنەرەتدا کیشەی کورد لە گەڵ عێراق کیشیەی خاک و نەتەوە بوو.بەلام دوای روخانی بەعس لە عیراق هاوکیشەی تر هاتە ناو کایەی کوردیەوە.هیزە سیاسیەکانی کوردستان لە بری چارەسەری ئەم کێشانە تەیبڵی داواکاریەکانی کوردیان کورت کردوە بۆ چەند خاڵێك کە زیاتر ڕەنگ و بۆی ئیداری و ئابوریان هەبوو. لە کاتیکدا کێشە جەهەریەکانی وەک ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەریم بە چارەسەرنەکراوی مانەوە.کێشەی پێگەی کورد لە بەغدا و هەرێمی کوردستان چڕ کرایەوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار چەند وەزیرێک بە ئامانجی دەسکەوتی مادی.لە هەمان کاتدا سیاسەتی ئابوری سەربەخۆ کە هەر لە سەرەتاوە ناواقعیی بوو، هەرێمی کوردستانی خستە ناو هاوکێشە هەرێمایەتیەکان.ولاتانی ناوچەکە توانیان کاریگەریەکانی خۆیان لە چوارچێوەی ئەم کەیسە بخەنەڕو.ئەم سیاسەتە هەرێمی خستە دۆخێکی ئێجگار تەمو مژاوی و ناشەفاف.متمانەی خەڵکی بە حکومەت تا ئەوپەڕی لاوازی برد.بە بڕوای من هەرێمی کوردستان لە بواری سیاسی و ئابوری و ئیداری لە بەر دەم کۆمەڵیک چەمکی حوکمڕانیدا بوو ئە ئەکرا ئاراستەکەیان بەم ئەنجامی نەگەیشتبا!
• لە ڕوی سیاسیەوە.هەرێم نەیتوانی نمونەیەکی باشی مۆدێلی حوکمرانی پێشەکش بکات.
- بە دو جەمسەری کردنی دەسەڵاتی سیاسی و حیزبی.
- گومان خستنە سەر پرۆسەی هەڵبژاردن لە کوردستان.
- بەکارهێنانی هیز لە ململانی سیاسیەکانی کوردستان.
- دەرگا والا کردن بۆ ولاتانی هەرێمایەتی و سود لیوەرگرتنیان بۆ ململانی ناوخۆیی کوردستان.
- هەرێم نەیتوانی پڕۆژەی دەستوری هەرێمی کوردستان بنوسێتەوە و بیخاتە بەر دەم گەل.
- بەکارهێنانی دەسەلاتی دادوەی بۆ ململانێی سیاسی و سەرکوتکردنی دەنگی ئازاد و دلسۆزی ئەم نیشتمانە.
- هەریم لە روی کرداریەوە نەیتوانی خۆی لە نیوان سیستەمی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی یەکلا بکاتەوە.
- هەریم نەیتوانی ئیدارەیەکی یەکگرتوو و بەهێز بونیات بنێت کە موئەسەساتی نیشتمانی بەرجەستەکەری دەسڵاتی حکومەت بێت...وە دەیان کەیسی تر کە هەموی بە هڵپەسێدراوی مانەوە.ئیستا کاتی ئەویە بڵێین: کێشە هەڵواسراوەکانی دەسڵاتدارنی هەرێم لە گەل خاک و نیشتمانەکەی خۆیان کە بە چارە سەر نەکراوی ماونەتەوە!
• لە ڕوی ئیداریەوە هەرێم نەیتوانی سیستەمێکی هاوچەرخ و مۆدرێن پەیرەو بکات.
- ململانی پارتەکانی دەسەڵات و خزاندنی ژمارەیەکی زۆری خەلکی ناپسپۆڕ و ناپێویست لە ئۆرگانەکانی حکومەت لە پیناو بە دەست هێنانی وەلائی حیزبی باری حکومەتی ئێجگار قورس کرد لە ژمارەی زۆری فەرمانبەر و خانەنشینی.
- جیبەجی نەرکردنی سیستەمی ئەلکترۆنی بۆ حکومەت و بە داتا کردن و رێکخستنی هەموو جومگەکانی حکومەت...سیستەمی بایۆمتری کە نەگەیشتە ئەنجام.
- ژمارەی زۆری وەزارەتەکانی حکومەت.
- کوشتنی هەموو ئەو ناوەندانەی چاودیری ئیداری و مالی کە پێویست بوو حکومەت ملکەچی تێبینیەکانیان بوایە.
- حکومەت بوو بە ئامرازێک بۆ جیبەجێکردنی بەرژەوەندی و پرۆژەی حیزبەکان.
- گەندەلی ئیداری لە هەموو جومگەکانی ئیداری حکومەت.
- بە میرات بردنی جومگە سەرکیە ئیداری و خاوەن بڕیارەکان.
وە دەیان کەیسی تر کە ئەکرا جیبەجی بکرین لە پیناو حکومەتێکی بار سوک و خزمەتگوازار بە خەڵک.بەڵام نەکرا.
• لە روی ئابوری:
- ناشەفافیەتی ئابوری (ئێستاشی لە گەل بێت).
- گرێبەستەکانی نەوت و نادیار بوونی ئەو مەلەفە لە پشت پەردەکانی سیاسەتی بە ناو ئابوری.
- سیاسەتی سەربەخۆی ئابوری کە هەر لە سەرەتاوە جیگای گومان بوو.
- حکومەت کەوتە ژیر باری قەرزی میلیاردی کە تا ئیستاکەش کە نازانی لەلە کێ؟ کۆێ؟ و چۆن؟ و کەی؟
- دەست بەسەراگرتنی بە ناو بازاری ئازاد و واڵاکردنی دەستی دەیان کۆمپانیای حیزبی کە سەرمایەکانیان زۆر کە داهاتی سالانەی حکومەت زیاترە.
- ناشەفاف بونی داهاتی ناوخۆی هەریمی کوردستان.
بواری ئابوری ئەم هەرێمەی خستوەتە دۆخیکەوە کە نە توانای دەرباز بوونی لە هەموو گریبەستە نەوتیانەی کە کردویەتی هەیە،نە توانی جولەی سیاسی و ئابوری لە بەردەم حکومەتی بەغدا ماوە! ئیشتاش حکومەت نابێت قومار بە سەرمایەی نەوەکانی داهاتوەوە بکات بە رادەست کردنی هەموو مەلەفی نەوت.کە ئەمە سیاسەتێکی ئیجگار مەترسیدارە و حکومەت ئەخاتە بەر دەم ریسواییەکی گەورە کە لەو باوەردا نین کە خەلکی کوردستان لەوە زیاتر قبوڵی ئەو هەموو سوکایەتیە بکەن کە بەرامبەریان ئەکرێت.بە بڕوای من دۆخێکی قورس و نەخوازراو چاوەرێی هەرێمی کوردستان ئەکات.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand