حوکمڕانانی ھەرێم وەک داگیرکەرێکی دڵڕەق.
2020-04-30 18:21:06
عومەر عەلی
لەپاش کۆتایھاتنی شەڕی ناوخۆ یەکێتی و پارتی ھەر لە سەرەتاوە وەک پلانێکی پێشوەختە و ٸەو عەقڵیەتە توندو تیژو شۆڕشگێڕیەی کە ھەڵیانگرتبوو ,نەیانھێشت لە ھەرێمی کوردوستاندا ھیچ دامەزراوەیەکی دیموکراسی گەشەبکات و سیستمی حوکمڕانی بەرەو دامەزراوەیی بچێت .لەبەرٸەوە ھەمو ٸەوەی بەناوی حکومەت و پەڕلەمان و دادگاکان دروست کران, ٸامانجی تری لە پشتەوە بو نەک گەشەپێدان .و خزمەت و گەشەپێدانی دیموکراسی .ٸەویش دەگەڕایەوە بۆ ٸەو ژێرخانە فیکریەی کە ھەڵیانگتبو , کە بەشی زۆری خێڵەکی و نانیشتمانی و نانەتەوەیی بوو .لێرەوە کە دەستیان بە پێگەکانی حوکمڕانی گەیشت ٸەوەی لە ھەگبەیاندا ھەبوو کەوتنە جێبەجێکردنی .ٸەمە سەرەتای ململانێیەکی نوێ بوو. ٸەم قۆناغە زۆر مەترسیدارتربو لە شەڕی ناوخۆ. چونکە لەم ململانێ نوێیەدا ھەریەکە کەوتنە جێبەجێکردنی پلانێک کە مەبەست لێی داگیرکردنی کوردوستان بوو بە جوگرافیاو سامانی نیشتیمانی سەرزەوی و ژێر زەوی .قوربانیەکەش ھەمو ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردوستان و شێواندنی شوناسی کوردو نیشتیمانی کودوستان بوو .
بەم شێوازە لە جەنگی نەرم ,دەستیان دایە شێوازێک لە داگیرکاری کە ھیچ داگیرکەرێگ بە کوردوستانی باشورو ناوبانگی کوردی نەکردبوو .چونکە بەپێی ٸەو پلانەی کە ھەیانبوو دەستیان دایە داگیرکردنی جوگرافیای کوردوستان .سەرەتا دابەشیان کردبۆ دو زۆن .ھەریەکەیان ٸەو زۆنەی لەژێر دەستیدا بو لە نێو بەرپرسەکان و کەسانی سەر بە پارتەکانیان دابەشیانکرد.ھەرچی زەوی باشی سەربەشارەوانی ھەبو لەسەرخۆیان و کۆمپانیاکانیان تاپۆیانکرد .دەستیانگرت بەسەر کانیاوو سەیرنگاو شوێنە باشەکان ,زۆربەی باخ و زەویە باشەکانیان تەلبەند کرد, پاشان کردیان بە ڤێلاو گوندی گەشتیاری .ھەمو سەرچاوەکانی وزەلەنەوتو گازو کانزا گرنبەھاکانیان کۆنترۆڵ کرد .لە ڕیگەی کۆمپانیاکانیانەوە شوێنە ستراتیجیەکانیان کۆنترۆڵکرد .ٸەوەش کە پەیوەندی بە بازاڕەوە ھەبوو ھەمویان خستەژێر دەستی خۆیان و بوارێکی بازرگانیان بۆ خەڵک نەھێشتەوە .دەستیان دایە گەندەڵیەکی بەرنامە بۆ داڕێژراو بۆ بەحیزبیکردنی تەواوی سێکتەرەکانی حکومەت لەگەڵ بردن و دزینی سمانی گشتی بۆ بەرژەوەندی کۆمپانیاو بەرپرسەکانی .لە دوای ساڵی 2014 کە ٸابوری سەربەخۆیان ڕاگەیاند و دەستیانکرد بە دەرھێنانی نەوت .ٸیتر لێرەوە بەتەواوی ڕۆڵی پەڕلەمان و حکومەتیان لاوازکرد ,بە ٸاشکراو بەبێ ترس دەستیان دایە چەواشەکاری و دزین و بردنی ٸەم سامانە نیشتمانیە. ڕێگەیان بە لیژنەکانی پەڕلەمانیش نەدا کە چاودێری بکات کە سەرمایەکەی بە دەیان ملیۆن دۆلار ە .لەلایەکی تریشەوە دەستیان برد بۆ گیرفانی فەرمانبەران ,لەمەش دەیان ملیار دۆلاریان لە گیرفان خۆیاندا پاشەکەوت کرد .ھەروەھا پارەی داھاتی ناوخۆش لە گومرگ و داھاتەکانی ٸاوو کارەباوو ھاتوچۆوو باجە جۆر بەجۆرەکان کەھەموی بەناشەفافی مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت .سەرەڕای ٸەوەی کە حکومەت باج و گومرگ و پارەی خۆڵ و خاشاک وەردەگرێت .لە بەرامبەردا ڕۆژ بەرۆژ ڕێژەی بێکاری و ھەژاری بەرزدەبێتەوەو ٸاستی پەروەردەو تەندروستی دادەبەزێ و ٸەم دوکەرتشیان بەزۆری کردوە بەکەرتێکی بازرگانی کە زۆرینەی قازانجەکەی بۆ بەرپرسەکانی خۆیانە. ھەروەھا کشتوکاڵ وژینگەو ڕێگەوبان بەتەواوی وێران کراوەو ڕۆژ بەڕۆژ خراپتریش دەبێت .لە ٸێستادا حکومەت وەک نوسینگەیەکی حەواڵەی لێھاتوەو تەنھا کاری بوەتە دابەشکردنی موچە و لەٸێستاشدا ٸەوەش ناکات و دابەشکردنی موچەشی کردوە بە دوو مانگ جارێک .ٸەگەر سەیری ڕای زۆرینەی خەڵکیش بکەین بەتایبەتی ٸەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا دەیبینین .ٸەو گروپەی لەحوکمدان وەک بازرگان و مافیاو داگیرکەر دەبینن و ھیچ ھیوایەکیان پێیان نیە بۆ چاکسازی و گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی .یەکێتی و پارتیش باش خۆیان دەناسن و دەزانن چیان چاندوە .لەبەر ٸەوە بۆمانەوەیان لە دەسەڵات وەک پیشەی ھەمو ھێزە داگیر کەرەکان. پشت بەھێزی ٸەمنی دەبەستن و لەھەڵبژاردنیشدا تەنھا پڕۆژەیان پشت بەستنە بەتەزویر.