رێگە چارە یاسایەكان بۆ چەسپاندنی لامركزیەت لەكوردستاندا!!!!!!
2020-04-30 18:18:51
چۆمان عەلی*
پرسی لامركزیەت (دابەشكردن و شۆركردنەوه ی دەسەلات لە پایتەختەوه بۆ پاریزگاو قەزاو ناحیەكان) كەهەمو دەسەلات وبڕیاریك چربۆتەوه لەدەستی سەرۆكی حكومەت و وەزیرەكان ناوبەناو ئەم پرسە دەوروژێنرێت لە لایەن هێزی دەسەلات و معارچە و كەسانی حیزبی و رۆشنبیر هەریەكە و بۆ مەبەستێكی دیاریكراو بەلام پرۆژەی بەدیل و رێگە چارە دروست و میكانزمەكان ناخەنەروو،لامركزیەت لەكوردستان لە قۆناغی زۆر سەرەتایایە،هەتا ئەم ساتەش ئەم چەمكە وەك سیستەمیكی بەرێوەبردن و حكومرانی مقبول و خۆشەویست نیە لەلایەن یەكێتی و پارتی،لەكاتێكدا لەولاتانی پیشكەوتو سیستەمێكی دادپەروەر و سەردەمیانە ی الادارەدانی وڵاتە بۆ كەمكردنەوه ی رۆتین و ئاسانكاری بۆ هاولاتیان بە بێ سەرئیشەی گەرانەوە بۆ لایەنی سەروتر،ئەم پرسە زۆر قسە و گفتوگۆ و نوسین هەلدەگریت بەلام لەروانگەی یاسای زۆر بە كورتی ئێمە چەند هەنگاو جوڵەیەكمان دەویت لە هەموار و دەرچواندنی چەندین یاسا و دەركردنی چەند بریاریك ،كە پەیوەندی راستەوخۆ وكاریگەریان هەیە بە جۆری سیستەمی كارگێریەوەهەیە بۆ شۆركردنەوه و پیدانی دەسەلات و دەست كردنەوەی ی پاریزگارو قائیمقام و بەریوەربەری ناحیە و سەرۆكی فەرمانگەكان،دیارترینیان:
۱_هەمواری یاسای پارێزگانی هەرێمی كوردستان ژمارە ۳سالی ۲٠٠۹.
۲_هەمواری یاسای ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ۲سالی ۱۹۹۲ هەمواركراو.
۳_هەمواری یاسای وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ژمارە ٦ سالی ۲٠٠۹.
٤_هەمواری یاسای وەزارەتی دارای و ئابوری هەریمی كوردستان ژمارە ٥ سالی ۲٠۱٠.
٤_هەموار كردنی یاسای بەرێوەربردنی شارەوانیەكان ژمارە ٦ سالی ۱۹۹۲ی المعدل ،.
٥_دەرچواندنی یاسای بودجە بەجۆرێك هەرپارێزگایە و لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوانی پارەی بۆ دەستنیشان بكرێت،بەدەر لەو برە پارەیەی كە لەلایەن حكومەتی فیدرال بۆ گەشەپیدانی هەریم دەنێریت لەوەش دەستنیشان بكرێت.٦_دەركردنی بریار لەلایەن ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە پێكهێنانی ئەنجومەنی شارەوانیەكان ،چونكە بەپی مادەی ۳٥ ی یاسای پارێزگانان هەلبژاردن نەماوە بۆ ئەنجومەنی شارەوانی بەلكو بە میكانزمی نوی پیك دەهێنرین.
۷_سەربەخۆی دارای و كارگێری بدریتە سەرۆكی یەكە كارگێریەكان لەنمونەی پاریزگار و قائیمقام و بەرێوبەری ناحیە و بەریوبەرە گشتەیەكان.
۸_شۆركردنەوەی دەسەلات لە لایەن حكومەت و وەزیری ناوخۆ بۆ سەرۆكی یەكە كارگیریەكان بۆ هەندێك بواری تایبەتی رۆتینی رۆژانە بەبێ گەرانەوه بۆ پایتەخت،شۆركردنەوی دەسەلاتی وەزیرەكان بۆ بەریوبەری گشتیەكانی پاریزگاكان. بەپییی تایبەتمەندیان.
۹_دەرچواندنی یاساو بریار بۆ سودمەندبونی راستەوخۆ ی ئەو پاریزگاو قەزاو ناحیانەی كە سەرچاوە سروشیەكانی وەك نەوت وغازو پیكهاتەكانی تری تێدایە ناكرێت دەبن سەرچاوەی داهاتی گشتی بەبێ رەچاوكردن و گرنگی پیدانیان هەریەكە و بەپێی سروشتی خۆی و ژمارەی دانیشتوانی.
۱٠_ھەموارکردنەوەی سەرجەم یاسای ئەو وەزارەتانەی کە کاری وەزارەتەکەیان مۆرکێکی خزمەتگوزاری« خدمی»یان ھەیە، کە لە رابردودا بە نەفەسێکی مەرکەزی دەرچون و زۆربەی مادەکانیان پێچەوانەی یاسای ژمارە ٣ ی پارێزگاکانی ھەرێمە
بۆیە گرنگە بە تایبەت گۆران و یە كێتی لە پیناو گە رانەوەی دەسەلات و داهات ۆ پاریزگاكان و نه هیشتنی ناعەدالەتی جوگرافی خەمی هاولاتیانی دەڤەرەكانی خۆیان بیت كاری جدی لەسەر ئەمە بكەن
تێبینی: لامركزی هیچ پەیوەندی بە دوو ئیدارەی نیە
*پارێزەری راوێژكار