پێش دەرکەوتنی لێرە بوە !
2020-04-27 16:29:20
خالید رەزا
بەپێێ شیکردنەوەی داتاکانی توشبوانی کۆرۆنا لە هۆلەندا، کە لە لایەن پەیمانگای نیشتمانی بۆ تەندروستی و ژینگە(RIVM) ی هۆلەندیەوە کراوە، گەیشتۆنەتە ئەو ئەنجامەی کە لە 81٪ ئەوانەی توش ئەبن، یان بەسوکی ئەیگرن یان هیچ نیشانە یەکیان تیا دەرناکەوێ.
ئەوانەی کە نیشانەکنایان تیا دەر ناکەوێ، سەرچاوەیەکی نادیار ئەبن بۆ بڵێوکردنەوەی ڤایرەسەکە. بەپێێ زانیاریە زانستیەکان کە تائیستە بلاوکراونەتەوە، ریژەیەکی کەم لە منال و میرد منداڵ توش ئەبن و کەمترین یان لێ مردوە. ڤایرە سەکە زیاتر زەفەر بەو کەسانە ئەبات کە نەخۆشی تریان هەیە وەک (نەخۆشیەکانی کۆ ئەندامی هەناسەدان، شیرپەنجە، شەکرە و نە خۆشیەکانی دڵ)هەر کەسێک یەکێ یان زیاتر لەم نەخۆشیانەی هەبێ و پەتاکە بگرێ(تەمەن رۆلی نامینی) ئەگەری (مردن)ی لە (مان ) ی زیاترە.
هەر بەپێێ داتاکان لە هۆلەندا، زۆرترین ئەوانەی کە مردون تەمەنیان لە 65+ هەتا 96 ساڵ بوە. لەم تەمەنانەش دا، دیسان نەخۆشیەکانی تر رۆلێ گەورەی هەبوە. کۆرۆنا بوەتە مۆتەکەی عومریان و کوشتونی!
یەکەمین نەخۆش لە هۆلەندا 27/2/2020 دەستنیشێن کرا. بەڵێم وەک (RIVM) بلاوی کردۆتەوە، ڤایرەسەکە لە 15/2 وەوە لە هۆلەندا بونی هەبوە. ئەو فەترەیەی پێویست بوە هەتا توانیوێتی لەناو لەشی مرۆڤەکاندا گەشەبکا و، نیشانەکانی وەک :بەرزبونەوەی پلەی گەرمی، تەنگە نەفەسی، لوت تەڕبون و کۆکە و پژمین یان تیا دەر بکەوێ.
بۆیە ئەگەر لە ناوچەیەک کە بۆیەکەم جار نەخۆشیک ی تیا دەر ئەکەوێ بەمانای ئەوە دێ، کە ڤایرەسەکە نزیکەی ٢ هەفتە لەوە و پیش بونی هەبوە، یان لە شوینەکە، یان لە ناو لەشی مرۆڤەکەدا.
کۆرۆنا هەرەشەیەکی ترسناکە و سەرتاسەری دنیای گرتۆتەوە. تا ئێستە هیچ ولاتیک زاتی ئەوەی نەکردوە، سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنا دا رابگەیەنێ، بە پێچەوانەوە زۆر بە حەزەرێکی ئەرێنی یانەوە هەندیک ولات دەستیان کردوە بە شلکردنەوەی رێوشوینەکان و، دلیان بەوە خۆشە بە گرتنە بەری ڕێوشوینەکانی خۆپاراستن توانیویانە بەربەست لەبەردەم خیرا بڵێوبونەوەی ڤایرەسەکە دابنین، هەتا بەتەواوی ژیرخانی تەندروستی ولاتەکانیان (نەخۆشخانە، یەکەی چێودیری چر، کەرەسەکانی تێستکردن و توانای رۆژانەی تێست...) ئامادە ئەکەن. هەمو لیکدانەوەکان بەو ئاراستەیەن کە ڤایرەسەکە خەڵکێکی زۆر توش ئەکات، بەشێک لەوانەش دژەتەن لە لەشیاندا دژ بە ڤایرەسەکە دروست ئەبێ. هەتا ژمارەی ئەم کەسانەش زۆرتر بن، ئەگەر توشبونی خەلک کەمتر ئەبنەوە.
هەمو ئەمانە لە پێناوی پاراستنی ژیانی مرۆڤەکاندا ئەکەن.کۆرۆنا گورزی گورچک بری لە ژیرخانی ئابوری و تەندروستی دنیا دا، ئەو زیانەی کۆرۆنا لەو چەند مانگەدا گەیاندویتی، چەند ساڵیکی ئەوێ هەتا ئاسەوارەکانی بەتایبەت لە ڕوی ئابوریەوە نەهێڵرێ.بیگومان خزمەتی ژینگە و کەمکردنەوەی قوربانیەکانی هاتوچۆشی کردوە لە ئەرز و ئاسمان و دەریاوە.