تۆ حەزت لە چین نی یە ، چین حەزی لەتۆیە
2020-04-27 11:57:55
دانا رەشید
هەتا دوو سێ ساڵێ پێش ئێستە لە دەوڵەتە بەهێزەکانی ئەوروپا ، زانکۆکان جمەیان دەهات لە خوێنداکاران و خوێندکاری دوکتۆراو ماستەر هاتو لە دەوڵەتی چین ، چینیەکان بە بەراورد لەگەڵ مرۆڤی تری گۆی زەوی ، دەشێ بوترێ زیرەکترو هێمن ترو لێزان ترن ، ئایا ئەم تالێنتە چۆن بە کلتور بۆ مرۆڤی چینی ماوەتەوە ؟
لەو کارخانەیەی بەندە لە ئەڵمانیا ماوەی ١٣ ساڵ کارم تێیدا کرد ، لە کاتی پشوەکاندا ژمارەیەکی زۆری خوێندکارانی هاتو لە دەوڵەتی چین دەهاتن بۆ کار کردن ، بە قورسی و گرانی لە ڕوی فۆنەتیک و قورگ و گۆ کردن زاڵ دەبن بەسەر زمانە ئەوروپیەکان ، وەلی کە فێری شتێک دەبن چاک فێری دەبن ، من زۆر حەزم بە دواندنیان دەکرد تا لێیانەوە زانیاری نوێ وەرگرم ، جارێک لە کاتی ئیسراحەت و نان خواردن لەگەڵ لاوێکی چینی کە ماوەی چوار ساڵ بوو لە پشوەکاندا لەگەڵ ئێمە کاری دەکرد سەرو ساختیمان زۆر بوو لەگەڵیدا ، وتم ئێوە لە زانست و زانیندا هیچتان لە ئەوروپا کەمتر نی یە ، گەلۆ بۆ لە زانکۆکانی چین ناخوێنن ، لە وەڵامدا زۆر راشکاوانە وتی ، ئەم قسەیە راستە ئێستە ئێمەی چین دەوڵەتێکمان هەیە لە هەموو پێشکەوتنێکدا لەریزی پێشەوەی جیهانین ، ئەمما ئەوە لایەنێکە ، ئەگەر لە هەموو گوندێک زانکۆیەک دروست کرێ ئینجا بەرگەی ئەو هەموو خوێندکارە ناگرێ ، رۆژ بە رۆژیش خواست لەسەر خوێندنی باڵا زیاد دەکات ، خۆ ناکرێ حکومەت بڵی هەموو ساڵێ ئەوەندە ملیۆن خوێندکار بێ بەش دەبن لە خوێندن ، ئەگەر وابێ وڵات نەک پیش ناکەوێ بەڵکو پاشە کشە دەکات ، کەواتە دەبێ حکومەت ئەو خوێندکارانە بنێرێ بۆ دەوڵەتانی دنیا تا لە زانکۆ بخوێنن ، حکومەت پێویستی خوێندن دابین دەکات و خۆشمان بژێوی ژیان واتە بە هەردولا کاروانەکە تەواو دەکەین ، لە ئەنجامدا دوو گرەو دەبەینەوە چ حکومەت چ هاوڵاتی ، لە لایەک هەم لە ناو چین هەم لە دەرەوەی چین بە خێرایی زانست ئەزمون دەکرێ ، لە لایەکی تر کۆمەڵگەیەکی زۆر ئاست بەرز بنیات دەنرێ ، (لێرەدا شتێکی تر دەمەوێ بیڵێم کە ئەمەیان پەیوەستە بە زۆر شت ، کۆمەڵناسی ، سیاسی ، پەروەردە ، ..... هتد، لە خوێندنی سەرەتایی تا بەرەو زانکۆ و پەیمانگا وا فێر دەکرێین کە ئێمە دەبێ بە جیهاندا بڵاو بینەوە تا جیهان بهێنینە ناو چینەوە و دوو بارە بە تیۆریەکانی چین بپینتێنرێین و پەخش بینەوە بە جیهاندا )
ئەم دەربڕینەی تەواو ماهیەتی ئەو پەروەردەیە پیشان دەدات کە دەوڵەتی چین چۆن باوەشی بە جیهاندا کردوە ، چۆن گەرەکێتی جیهان بە چین بکات و فەرهەنگی چین وەرگێرێتە سەر هەموو دەوڵەتانی جیهان ، هەموو جیهان ئێستە ئالودە بوە بە دەستکردو پیشەسازی چینی ،
چین یەکێک لە گەورە دەوڵەتەکانە لە جیهان ، خاوەنی مێژویەکی زۆر کۆن و بە پێزە لە هەموو ڕویەکەوە ، هەروەک لە شارستانیەتیدا زۆر زۆر لە پێشن ، مێژوی دەسەڵاتدارێتیان بۆ زیاتر لە شەش هەزار ساڵ دەچێ ، کە تا ساڵی ١٩١١ کاتێ ئەخیر ئیمپراتۆری چین دەروخێ ، دەسەڵاتیان پشتاو پشت و بنەماڵەی دینی بوە ، کە ئەخیر ئیمپراتۆر تەمەنی ٢٠٠٠ دوو هەزار ساڵ بوو ، چین لەسەر ڕوبەری نۆ ملیۆن و شەش سەد هەزار کیلۆمەتر چوار گۆشە بنیات نراوە ، یەک ملیاردو چوارسەد ملیۆن مرۆڤ لەخۆ دەگرێ ، کەش هەوای جۆراو جۆری هەیە ، لە ساردو بەفراوی و بۆ شیدارو باراناوی ، بۆ گەرم و وشک ، ساڵی ١٩١١ لە لایەن حیزبی قەومی چین کۆتایی بە دەسەڵاتی ئیمپراتۆر هێنرا تا ساڵی ١٩٤٩ حیزبی شویعی چینی بە سەرۆکایەتی ماوتسیدونگ ، کەوتە شەرەجەننگی قەومیەکان و وڵات چەند ساڵ دووکەرت بوو ئاڵا لە شەرێکی خوێناوی ناوخۆوە ، تا شیوعیەکانی چین سەرکەوتن و قەومیەکان بۆ دورگەی تایوان کشێنەوە . لەو دورگەیە خۆیان مۆڵ دا ، دورگەی تایوان و هۆنگکۆنگ لە ژێر ئینتدابی ئینگلیزدا بوو ، بۆ ئەوەی لە هێرشی قەومیەکانی چین بیانپارێزن عەقدی ١٠٠ ساڵ کرا کە وەک دەوڵەتێکی ئیتدابی ئینگلیز بمێنێتەوە ،
چین پێک هاتوە لە چەندین زمان و گەلان و تیرەو تایەفەی گەورە ، خەسڵەتی گوندی و کشتوکاڵیان هەیە هەروەک بە چینی شەعبی ناوی براوە ، لە ٩ هەرێم و ٤ ئیدارەی ئۆتۆنۆمی و ٢ ئیدارەی سەربەخۆ پێکهاتوە ، ساڵی ١٩٧٦ دوای مردنی ماو ، دەست کراوە بە ریفۆرم لە سەرتاپای دەوڵەتی چین ، بە قۆناغ ، ساڵی ١٩٧٨ بریار دەدرێ چین لە دەوڵەتێکی کشتوکاڵی بۆ دوڵەتێکی پیشەسازی و بازرگانی بگۆردرێ ، بۆ ئەمەش مەنهەجێکی تۆکمەی خوێندن و پەروەردە دادەنرێ ،
چین خاوەنی گەورەترین سوپاو هێزی سەربازیە ، بنکەیەکی بەهێزی ئەتۆم لە جیهاندا لە خۆ دەگرێ ، ئەندامی هەمیشەیی مەجلیسی ئەمنە ، ئەندامی ئیتفاقی بریکس و ئەندامی ئۆپیک و خاوەن دوەم هێزی بازرگانی جیهانەو ئەندامە لە رێکخراوی بازرگانی جیهانی ،ئەندامە لە ریکخراوی شەنگەهای کۆمەڵەی ٢٠ ،
لێرەدا پێم خۆشە ئەو رستەیەی کە لە نوسینێکی کاک سەردار عەزیز وەرم گرتوە دوبارەی کەمەوە کە ، چین باوەشی بە جیهاندا کردوە بێ خواستی جیهان ( ئەگەر تۆ حەز لە چین ناکەی بەڵام چین حەز لە تۆ دەکات )