Draw Media

کازمیش چارەنووسی لەعەلاوی وزورفی باشتر نابێت!

کازمیش چارەنووسی لەعەلاوی وزورفی باشتر نابێت!

2020-04-26 13:51:47


د. ئیسماعیل نامیق

ئەم خولەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەبەرئەوەی لەدایکبووی هەڵبژرادنێکی ساختەو پڕ لەگزیی وفێڵە، بۆیە هەر کابینەیەکی حکومەت کەئەم پەرلەمانە دروستی کردووە یان دروستی دەکات، کابینەیەکی پڕ لەتەڵە وتەڵەکە دەبێت. تێبینی بکەن لەسەرەتای دروستکردنی کابینەکەی عەبدولمەهدی چەند ناو عەیبدار بوون، بەوەی پۆست وەردەگرن، کەچی دەست بەتاڵ لێی دەرچوون، پاشان عەبدولمەهدی خۆشی بەعەیبداری دەستی لەکارکێشایەوە، جارێ روون نیە ئایا بەعەیبداری لێی دەردەچێت، یان بەعەیبداری تیادا دەمێنێتەوە. هەمووشمان چیرۆکی عەلاوی وزورفی دەزانین. لەسەر ئاستی کوردستانیش، زۆر ناو عەیبدار بوون جا هەستی پێ بکەن یان نا.
هەرچی مستەفا کازمیە پێ ناچێ سەرکەوتوو بێت، هەرچەندە بەشێکی زۆری لایەنە سیاسیەکان لەسەرەتاوە لەگەڵ راسپاردنیدا بوون، بەڵام ئێستا پێدەچێت، هاوکێشەکان جۆرێکی دیکە بن، ئەم گۆڕانی هەڵویستە نامۆ نیە بەسروشتی مرۆڤــ بەگشتی ومرۆڤی عێراقی بەتایبەتی، ئەگەر سەیرێکی مێژوو بکەین، دەبینین کاتی خۆی خەڵکی کوفە داوایان لەحوسێنی کوڕی عەلی کوڕی ئەبی تالیب کرد، بێت بەهانایانەوە، ئەوان ئامادەن بەیعەتی بدەنێ وەکو خەلیفەی موسوڵمانان، پاش پەیوەندی ونامەگۆڕینەوە، حوسێن قەناعەتی کرد، بۆیە بڕیاری دا بێت بۆ کوفە، پێش خۆی موسلیمی کوڕی عەقیلی ئامۆزای نارد تا بەیعەتیان لێ وەربگرێت وپێیان بڵێ حوسێن لەرێگەیە، کاتێک موسلیم گەیشتە کوفە، زۆر بەگەرمی پێشوازییان لێکرد، دوازدە هەزار کەس بەیعەتیان بەموسلیم دا، کەتامردن لەگەڵیدا بن، بەڵام کاتێک ئەمیری کوفە عوبەیدوڵای کوڕی زیاد بەجوڵەکانی موسلیم دەزانێ، دەکەوێتە خۆی ورێوشوێنەکان دژی موسلیم توند دەکات، تا وای لێ دێ کەس نابێ موسلیم لەخۆی بگرێ، تەنها پیرەژنێک نەبێت کە ماڵی لەگەڕەکێکی لاچەپی شاردا بوو، بەزەیی بەموسلیمدا دێتەوە، بەبرینداری لەماڵەکەیدا دەیشارێتەوە، کوڕی ئەم پیرەژنە، کەدەگەڕێتەوە ماڵەوە، دەزانێ دایکی موسلیمی شاردۆتەوە، هەرچەندە دایکی سوێندی دەدات وئەمیش سوێند بۆ دایکی دەخوات کە ئەم نهێنیە نەدرکێنێ لای کەس، بەڵام سروشتی بەسەر سوێندەکەیدا زاڵ دەبێت ونهێنیەکە لەرێگەی دەست وپێوەندەکانی عوبەیدوڵاوە دەگەیەنێت بەعوبەیدوڵا، سەربازەکانی عوبەیدوڵا موسلیم بەبرینداری ئەگرن ودەیبەنە بەردەم عوبەیدوڵا، عوبەیدوڵا بەموسلیم دەڵیت خەمبار دیاریت، ئەڵی خەم بۆ خۆم ناخۆم، بەڵکو خەم بۆ حوسێن ئەخۆم، کەبەیعەتی درۆ لەناوی دەبات. پاشان موسلیم بەبرینداری لەکۆشکەکەوە فرێ ئەدەنە خوارەوە وئەیکوژن، کەحوسێن وخێزان وسوپاەکەشی دەگەن، ئابڵوقە دەدرێن وبەخراپترین شێوە کۆمەڵکوژ دەکرێن.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand