شۆكبوونه‌كه‌ی شاند‌ی هه‌رێم
2020-04-24 20:15:06
سەرتیپ وەیسی كەریم
سه‌ردانی ئه‌مجاره‌ی شاند‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ به‌غدا جۆرێك له شۆكبوونی بۆ شاند‌ی هه‌رێم تێدابو، به تایبه‌ت له كۆتا كاتژمێره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كان، چونكه له دوای دروست بوونی كابینه‌كه‌ی عادل عەبدولمەهد و ریفراندۆم، یه‌ك جاره حكومه‌تی عێراق ئه‌وه‌نده پێ‌داگر بێت له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی.
ئه‌مجاره به‌غدا جگه له‌وه‌ی پێداگری له‌سه‌ر راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، ده‌نگی ئه‌وه‌شیان لێ به‌رزبۆته‌وه، كه ده‌بێ ته‌واوی داهاتی گومرگ له خاڵه سنوورییه‌كان بۆ به‌غدا بگه‌ڕێندرێته‌وه. جگه له‌وه‌ی به‌غدا ئامانجیه‌تی له رێگه‌ی غازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكی كاره‌با ناوه‌ڕاست و باشووریش دابینبكات.
به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و شانده‌ی ئه‌مجاره‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌نده له دانوستاندن لاواز ده‌ركه‌وتوون، هه‌رئه‌وه‌نده‌یان پێكراوه شه‌فاعه‌ت بۆ پشكی ئه‌و مانگه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
به‌شێكی شاند‌ی هه‌رێمی كوردستان پێیانوایه، ئه‌و پێداگریه‌ی ئێستای به‌غدا ده‌یكات، له سه‌رووی حكومه‌تی عێراقه‌وه‌یه و هه‌ست ده‌كرێت هێزێكی هه‌رێمی فشار ده‌خاته سه‌ر به‌غدا بۆئه‌وه‌ی هه‌رێم ناچار بكات به ته‌واوی مل كه‌چی به‌غدا بێت.
فشاره‌كانی به‌غدا ئه‌وه‌نده زۆرن، خه‌ریكه هه‌رێمی كوردستان ده‌چێته ژێر باری داواكارییه‌كه‌ی به‌غدا، به تایبه‌ت له مه‌سه‌له‌ی راده‌ستكردنی نه‌وتی هه‌رێم، به‌ڵام له ئێستادا هه‌م له نێو حكومه‌ت و هه‌میش له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، بۆچوونی جیاواز له‌و باره‌یه‌وه هه‌یه.
یه‌كێتیی و گۆڕان و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ كه‌س له نێو پارتیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وت راده‌ست بكات، فوئاد حسێنیش یه‌كێكه له‌و كه‌سانه، به‌ڵام مه‌سرور بارزانی و حكومه‌ت و پارتی دوو دڵن ئه‌و هه‌نگاوه بگرنه به‌ر، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌غدا به‌روونی به هه‌رێمیان راگه‌یاندوه، ئه‌گه‌ر هه‌رێم (250 ) هه‌زار به‌رمیله‌كه‌ش راده‌ست بكات، به‌غدا ناتوانێت پاره‌ی ته‌واوی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه ( 893) ملیار دیناره بنێرێت، بۆیه ئه‌گه‌ری زۆره هه‌ر ئه‌و( 454 ) ملیار دیناره بێت، كه له ماوه‌ی ساڵی رابردوو تاوه‌كو ئه‌و مانگه‌ش به به‌رده‌وامی ناردوویه‌تی.
یه‌كێك له دوو دڵییه‌كانی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌وان له ئێستادا نه‌وت راده‌ستی به‌غدا بكه‌ن، به‌ڵام له داهاتوو نرخی نه‌وت به‌رزبێته‌وه و به‌غداش ئاماده‌نه‌بوو شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم به ته‌واوی بنێرێت ئه‌و كات چی بكه‌ن ؟
بابه‌ته‌كه ئه‌وه‌نده هه‌ستیار و گرینگه، هه‌ریه‌ك له پارتی و یه‌كێتیی به ته‌نها له نێوخۆیان كۆده‌بنه‌وه و به نیازن بۆچوون و بڕیاری خۆیان له‌باره‌ی راده‌ستكردن و راده‌ست نه‌كردنی نه‌وت پێشكه‌شی حكومه‌ت بكه‌ن.
ره‌نگه ده‌ره‌نجامی دانووستاندنی ئه‌مجاره‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا، دۆخه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی دیكه ببات، چونكه له حاڵه‌تی چوون و نه‌چوونه ژێر باری داواكارییه‌كانی به‌غدا، دۆخێكی نوێ له رووی ئابووری و سیاسی بێته گۆڕێ، كه ره‌نگه بمان گه‌ڕێنێته‌وه به‌ر له ریفراندۆم و دووباره بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم.
ئه‌گه‌رێكی دیكه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌و فشارانه به‌رده‌وام بێت و شایسته داواكارییه‌كانی هه‌رێم ده‌سته‌به‌ر نه‌كات، پارتی و هه‌ندێ لایه‌نی هه‌رێم هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی ده‌نگدان به كابینه‌كه‌ی موسته‌فا كازمیش بگۆڕێت.
له‌و مه‌سه‌له‌دا هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا و ئێران قسه‌ی خۆیان ده‌بێت، به‌ڵام چاوه‌ڕێی ده‌ره‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌بن، بزانن چۆن ده‌بێت و كابینه‌ی داهاتووش له‌و باره‌یه‌وه چی ده‌كات ؟