Draw Media

پشكی عێراق لە رێكخراوی ئۆپك

پشكی عێراق لە رێكخراوی ئۆپك

2020-04-23 19:08:08


فەرهاد حەمزە

رێكخراوی ئوپك یان بڵێین رێكخراوی وڵاتانی هەناردەكەری نەوت لە ساڵی 1960 لە شاری بەغدا لە لایەن پێنج وڵاتەوە ( عێراق، ئێران، سعودیە، كوێت، فەنزویلا ) دامەزراوە بۆ پاراستنی سامانی وڵاتەكانیان لە بە هەرزان كڕینی لە لایەن كۆمپانیا گەورەكانی جیهانەوە ، دواتر چەند وڵاتێكی تر هاتنە ناوەوەو ئێستا ژمارەیان گەیشتۆتە 14 وڵات . 
وڵاتانی بەشداربوو لە ئۆپك خاوەنی 40% ی نەوتی بەرهەم هاتووی جیهانن هەروەها 80% ی یەدەكی چەسپاو پێكدەهێنن ، ئەم وڵاتانە بە هەموویانەوە نزیكەی 32 ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا هەناردەی بازاڕەكانی جیهان دەكەن هەر یەكەیان پشكیان جیاوازە لەوانی تر . بۆ دیاری كردنی پشكی هەر وڵاتێك كۆمەڵێك فاكتەر دەچێتە هاوكێشەكەوە كە ئەمانەی لای خوارەوەن :-
1-    یەدەكی نەوتی چەسپاو
2-    بەرهەمی ڕۆژانە 
3-    تێكڕای بەرهەمی ڕۆژانە .
4-    تێچووی هەر بەرمیلێك نەوت
5-    ژمارەی دانیشتووان 

لەم خشتەیەی خوارەوەدا چۆنییەتی دیاری كردنی پشكی عێراق ڕێكخراوی ئۆپك دا روون دەكەینەوە :-

پشكی عێراق =تێكرای رێژە سەدییەكان *كۆی بەرهەمی ئۆپك 
                   = 11.7+10.5+10.8+67+5.2\5*32ملیۆن 
                   = 6.7 ملیۆن بەرمیل 

كەواتە عێراق مافی ئەوەی هەیە رۆژانە 6.7 ملیۆن بەرمیل نەوت لە رۆژێكدا هەناردە بكات بەڵام هێشتا وزەی بەرهەم هێنانی نەگەیشتۆتە ئەو ڕادەیە  . لە دوای ساڵی 2003 هەر كاتێك ئۆپك بەرهەمی خۆی داگرتبێت عێراقی نەئەگرتەوە لەبەر ئەوەی عێراق چەندین ساڵ لە ژێر ئابڵۆقەی ئابووریدا بووە و نەوتی هەناردە نەكردووە بەڵام لە ساڵی 2011 بە دواوە ئەم برَیارە هەڵگیرا .
دوای دابەزینی نرخی نەوت وڵاتانی ئۆپك و چەند وڵاتێكی جیهانی بریاری  كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتیان بە ڕێژەی 23% یان داوە كە عێراقیش زیاترلە ملیۆنێك بەرمیل دەیگرێتەوە بەڵام وا پێدەچێت ئەم كەمكردنەوەیەش نەتوانێت نرخی نەوت لە شكان رزگار بكات هەتا ئەو كاتەی تەمی قایرۆسی كۆرۆنا بەری ئاسمانی گرتبێت .
                                                                   فەرهاد حەمزە محەمەد 
                                                                 كۆمپانیای نەوتی باكوور
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand