گەمەی گەمژە سیاسی دەرئەنجامی هەر شکستە!
2020-04-21 22:55:37
شەپۆل عەلی عەسکەری
لە دوای ڕوخانی کۆماری کوردستان و کۆمەڵە هەورێکی ڕەشی پیسی چاوبرسی داوێن پیسی سووک و خۆ فرۆش دژ و بێ ڕەوشت برسی و دز و بەغیل و دڵ ڕەش، مغرور و لە سەرۆ هەمووی نۆکەر و کاسە ڵێسی دوژمن و زوحاک و خوێن مژی ناخۆ.
ولە ١٩٦١ە وە خوێنی هەزارەها گەنج و سەرکردەی پاک و دڵسۆز لە بری ئەوەی لە بەرەی جەنگ لە گەڵ دوژمن شەرەفی شەهادەت بەدەس بێنێت کەچی یا بەغەدری و یا بە خیانەت یا ڕاستەوخۆ لولەی تفەنگی لە سەر سەری براکەی خۆی دانا و خۆێنی ڕشت.
ئەوە بەرەو ٦٠ ساڵ ئەرۆین لە بەدبەختی بە دەست چەند بە ناو سەرکردیەک تینو بە خوێنی سەری یەک.لەوەتی هەن ئەم لەو ئەکوژێ و ئەم لەو ئەکوژێ و ئەو ئەبێتە کۆیلەی ئەو ئاغایە و ئەمیان ئەبێتە کۆیلەی ئەم ئاغا و هه ندێ جار ئاغاکان داشی دام کانیان ئەگۆڕنەوە هەر بۆ خۆشی خۆیان و نەگبەتی کۆیلەکانیان کەچی ئەوەندە گەمژەن لەبری ئەوەی بێنەوە هۆشخۆیان کەچی دەست خۆشیان لێ ئەکەن.
ئاخر بۆیە هیچ سەرکردەیەک لام پیرۆز نەما چۆن باوەڕم پێیان بمێنێ کە یەکەمەکەیان هەموو ووسێتەکەی ئەوە بوو ئەگەر شۆڕشم پێ نەکرێ خۆ پێم تێکئەدرێ، مەهاباد لە دوای سلێمانی و کەرکوک لاواندێوە کەچی لە بری چاکەدانەوە خەنجەری غەدری لە پشتی ڕۆڵەکانی ڕۆکرد و لە کۆتا ژیانی بو بە پیری ئاخر شەڕ و دووا بڕیاری ئەم سەرکردەیە بۆ ڕۆڵەکانی پیاوی مەزن دەبێ بە چەکی مەزن بکوژدرێت،.
ئەوەی لایەکەی تریش تا بۆی کرا هەڤاڵەکانی خۆی وردە وردە تەسفیەی کردن لە خەباتگێڕێکی چەپی ماوی دواتر سۆسالدیموکرات بۆسەرمایەدارێکی کاپیتالیزمی سیاسی خۆ پەرست. ئەوی تریان هەموو ئاواتێکمان لەسەر دانا کەچی گۆڕیەوە بە چەند مەترە زەوی و چەند پرۆژەیەکی بۆ ڕۆڵەکانی ، ئەوی تریان لە سەرەوە کە گیرا هەموو کورد بۆی هاتە سەر جادە کەچی لە گەڵ یەکەم دەرکەوتنی لە دادگا بە زمانی دووژمن قسەی کرد و یەکەم ڕستەی پێناسەی خۆی ووتی دایکم لە ئێوەیە ئەمە لە کاتێکدا هەموو دونیا لە دادگایی کردنەکەی ئامادە بوئومێدێک بوو بۆ گۆڕانکاری گرنگ کە چی بە داخەوە ئەویش لە غەیری دکتاتۆرێک خاوەن دەسەڵاتێکی ڕەها ترسناک کە هیچ کەس ناوێرێ مناقەشەی بکات هیچی تر نەبوو، خۆ ئەمەی کە ماوەتەوە هەر باسی مەکە بە ڕاستی جێی داخە سەرکردە هەیە بە دەنگی تفەنگ و بارود بڵێ وەک مۆسیقایە لە بری ئەوەی بڵێ لە نەهامەتی و دەردەسەری و خوێن ڕشتن هیچی ترمان دەسنەکەوت، ئەمە لە کاتێکدا هەموو وڵاتانی عەرەب ئامادەی ئەم چاوپێکەوتنەی بون و ئەمیش لەم تەمەنەدا کە هیچ منافسێکی نەماوە وەمانزانی رۆڵی لەوە زیاتر دەبێ کەچی بو بە هۆکاری فراوانبوونی ناکۆکێکان لە نێوان لایەنە سیاسێکان.
برای حوکمڕان دەوڵەت داری میکانزم وشێوازو کەسانی شیاوی دەوێ کەسانێکی دەوێ بێ ڕق و کیینە و مەزاجی نەبێ دڵسۆز بی بۆ خاک و خەڵک و کارەکەی، ناکرێ تۆ لە لووتکەی دەسەڵات بی و پابەند بی بە پرۆتۆکۆلی حوکمڕانی لە چوارچێوەی جێوپۆلێتیکی دیاریکراو دا کەچی مل کەچی سیاسەت وبڕیارەی وڵاتانی دراوسێ بی، ئەو کەسەی کە لە لووتکەی دەسەڵات بێ ناکرێ لە بۆشاییدا کاربکات و دەستوورێک نەبێ پابەند پێی و لە ژێر سایەیدا حوکمڕانی بکات، بۆیە هەموو کاتێک و بە بەردەوامی ڕیسەکەتان دەبێتەوە بە خوری.
کاکی سیاسی لەم دەورو زەمانەدا کە هیچ کات میللەت بەم شێوەیە یەکگرتوو ویەک ڕیز نەبوە و سەد ساڵە لە هەوڵی ئەوەداین کە میللەت هەستی نەتەوایەتی بگاتە ئەوە ئاستەی ئەمڕۆ کەچێ ئێوەی گەمژە سیاسێکانی ئەمڕۆ هەموو لایەنە ناکۆکەکان بۆ بەرژەوەندی دوژمن دیارە کاردەکەن وبۆیە ناهێڵن و بوارنادەن کە ئەم ئاواتە تا سەر بێ.
تۆزقاڵێ وەرنەوە هۆش خۆتان ڕێز لە تایبەت مەندی یەکتر بگرن و پشت وپەنای یەکبن، لە کۆتاییدا هەموو کوردن، بەس نەبوو ئەم خوێن ڕشتنە بەس نەبوو ئەم هەموو دایک و ژن و خوشکە ڕەش پۆشکەن و منداڵ لە نازی باوکیان بکەن.من زۆرم لا سەیرە لە کاتێکدا دوژمنان هەموو کورد بە یەک چاو ویەک مەترسی سەیر دەکەن کەچی کورد بە دەستی خۆی و بە خواست ئارەزوی خۆی لاواز و پارچەپارچە دەکات لە ناو پارچەکانیشدا خۆیان دابەشی زێدەتر دەکەن، ئەمە جگە لەوەی لایەنە سیاسێکانیش ئەم پارچەپارچەیان قوڵتر کردۆتەوە.
کەس خۆی بێبەری نەکات و ئەمڕۆ ڕۆژی ئەوەیە کە دڵفراوانتربین و لە بری چەک کاک مەسعود هەوڵی گفتوگۆ بدەین و لە هیچ کاتێکدا دەنگی تفەنگ نە خۆش بوە و نە باش بوە و نە چارەش بووە، بۆ دەبێ مللکەچی بێگانەبن دەبا ئەگەر بۆ جارێکیش بێ گوێڕایەڵی میللەت بن چونکە ئەو میللەتە نەبێ نە بوون و نە ئەشبن.
گەمەکانتان زۆر گەمژانەیە هەمووتان کورد ووتەنی سەر قۆزی بن ئاڵۆز بە چیەوە ئەنازن نە حکومەتەکەمان حکومەتە وئابوریمان هەیە و ژێرخانی ئابوری پتەومان هەیە و نە...هتد ئیدی چ دەسکەوتێکتان دەستدەکەوێ بە نا تەبایی و لێکترازان.
کارەساتەکان هێشتا بەردەوامی هەیە و زۆرمان ماوە بۆ گەیشتن بە کەناری ئارامی و ڕزگاری وازلەم ڕەفتارە گەمژانەتان بهێنن و دانیشن و گلەیی و گازندەی خۆتان لە ناو خۆتاندا بکەن و بەسە دڵخۆشکردنی دوژمان وناحەزان.
لە کۆتا قسەم نزادەکەم کە ئەم میللەتە خێر نەدیوە لە هەردووپاندەمیکە (پەتا)یە ڕزگاری بێ هەم ڤایرسی کورونا و هەم سیاسیە گەمژەکان!