نەوت بۆ وای لێهات؟!
2020-04-20 21:15:28
د.کاروان حەمەساڵح
ئەگەر چی ئەم نرخەی ئێستای نەوتی ئەمریکی نزمترین بەهای نەوتی ئەو ووڵاتەیە لە مێژوودا کە نەوتەکەی بە نرخی نێگەتیڤ بفرۆشرێت!
بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەم نرخە بە شێوەیەکی کاتی لەم ئاستەدا دەبێت،
بە کورتی هۆکارەکان چی بوون!؟
ئەگەر چی هۆکارە سەرەکیەکە خاوبونەوەی جوڵەی پیشەسازی و ووزەیە لە جیهاندا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە،
بەڵام هۆکاری تەکنیکی و بابەتیش هەیە کە پەپوەستە بە خودی احتیاطاتی ووزە لە ئەمریکا، کە لە ئێستادا هەموو خەزانەکانی پربوون، وە چەندین ووڵات و شەریکاتی کریاریش بە هەمان شێوە، بە هۆی ئەوەی لەو ماوە کەمەی ڕابردوودا کە نرخی نەوت هەرزان بووە ، بڕێکی زۆریان کڕیوە لە بازاڕەکان بۆ پاشەکەوتی ووزە و وە لە ئێستادا پڕۆسەی پاشەکەوتی زیاتری نەوت، خەرجی زۆرتری دەبێت لە سەریان!
کەواتە لە ئێستادا پێویستی نەوت; هەم بۆ بەکارهێنان و هەم بۆ خەزن کردن کەمبۆتەوە و ئەمەش وایکردووە هاوسەنگی خستنەڕوو و داواکاریی لەسەر نەوت زۆر لاسەنگ ببێت.
هۆکارێکی تر ئەوەیە کە هەر لە سەرەتاوە، ڕێکەوتنی ڕوسیا و سعودیە و ووڵاتانی ئۆپیک و ئۆپیک پلەسی نەیتوانی بەر بەم لاسانگیە بگرێت، چونکە کەمکردنەوەی لەسەدا ١٠ ی بەرهەمهێنانی نەوتیان کاریگەریەکی ئەوتۆی نەبوو، چونکە لە بازاردا خستنە ڕوو ٢٠ ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانەی زیاتر بوو لە ئاستی خواست. بۆیە لە ئێستادا ئەمریکا بەشێکی تاوانی ئەم دابەزینی نرخە دەخاتە ئەستۆی ئەوان.
دواجار;
چاوەڕوان دەکرێت کە لە سەرەتای مانگی پێنجەوە گۆڕانکاری دیار ڕووبدات لە نرخەکەی و جارێکی تر بەرز بێتەوە، چونکە جارێک تر گرێبەستەکان نوێدەکرێنەوە لە نێوان کڕیاران و فرۆشیاران لەسەر بنەمای نرخی نوێ.