Draw Media

پڕۆسەی پیڕۆزگەرایی لێکەوتە سیاسیێکانی

پڕۆسەی پیڕۆزگەرایی لێکەوتە سیاسیێکانی

2020-04-19 22:33:27


زانا تۆفیق بەگ 

پڕۆسەی بە پیرۆزکردن بۆ هەردوو لایەنی دینی و سیاسی لە ناو کۆمەڵگاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەگ وڕیشەیەکی قۆڵی مێژووی هەیە. ئەوەی بۆ من گرنگە لێرەدا  بریتیە لە شێوازی بەردەوامی پرۆسەی بە پیرۆزگەرایی سیاسی  کە ئێستا زۆر بە ڕوونی لە ناو کایەی سیاسی و ململانێی سیاسێکانی ئێمەدا دە بینرێت وە خەریکە دە بێتە بەشێک لە ئەدەبیاتی سیاسی و حیزبیمان وە لێکۆڵینەوە لەسەر بابەتی تەقدیسکردن کەمترین پانتای داگیرکردوە لەناو دنیای فکری و ڕوشنبیری ئێمەدا وە کەمترین لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە بە تایبەتی دنیای دوای ڕاپەڕینی  لە کوردستان گوڕانکاریی لە شێوازی کاری سیاسی حیزبیدا  دەتوانم بڵێم دنیایەكی تەواو جیاوازە لە قۆناخەکانی پێشوتردا ئەو دیمەن و چیرۆکانە کەم نین کە ڕۆژانە بەرچاوی زۆربەمانەوە لە ناو کایەی سیاسی ئێمەدا بەهۆی ئەم پڕۆسەیەوە دەکرێتە  بنەمای دڵسۆزی کەفائەتی کارکردن پۆست وەرگرتن لەناو گشت دامەزراوە حیزبی و حکومێکاندابەگشتی پرۆسەی پیرۆزگەڕایی کەلێنێکی گەورەی دروستکردوە لە نێوان نوخبە سیاسێکاندا بەتایبەتی ئەوانەی کە ئەم پڕۆسەیە بە گەورەتر لە نیشتمان بەها کۆمەڵایەتێکان دە بینن واتە بە پیرۆ زکردنی سیستەمی سیاسی دەخنە پێش نیشتمان  و ئازادی و یەکسانی  کۆمەڵایەتی بە تایبەتی لەناو پڕۆسەی سیاسی دا هاو تەریبی دە کەنەوە بەوە کە کێ بتوانێت زیاتر دڵسۆزی بنوێنی بە تەقدیسکردنی کارێکتەری سیاسی لەناو پرۆسەی سیاسی دا  ئەوە زیاتر دلسۆز بە ئەمکترە بۆ نیشتمان .
ئێمە ناتوانین ئەم ماکە خراپەی ناو پرۆسەی سیاسی کوردی کە ناوی پڕۆسەی پیرۆزگەرایی تێپەڕێنین ئەگەر نەتوانین کەلتوری تایفەگەری و تاكڕەویی  لە کەلتوری سیاسی  تێنەپەڕێنین  ، چۆنکە بەردەوامی لەسەر هە مان کەلتوری بە پیرۆزکردن لە ناو کاییەی سیاسی و تەنانەت دینی دا دەرئەنجامێکی نێگەتیڤمان ئەداتی وەکاریگەریەکی ڕاستەخۆ دەکاتە سەر لە ناوبردنی تواناکانی مرۆڤی ئێمە . کەلتوری سیاسی و سیستەمی سیاسی ئێمە کۆمەڵگایەکی کۆنتڕۆڵکراوی بەرهەم هێناوە کە تێدا ئایدیۆلۆژیا و هەژمونگەرایی بڕوا هێنان بەوەی کە هە موو حەقیقەتێکی ڕەها لای منە و هەر ئاڕگۆمێنتك بە پێچەوانەی ئایدیاو بیروبۆچونی من بە خائین و ناپاك لە قەڵەم بدرێت. هاوکات مرۆڤی ئێمەی بە جۆرێك لە ژێر کاریگەری پرۆسەی بە پیرۆزکردنی تاك و سیستەمی سیاسی دایە ئولفەتمان بە وە وەرگرتووە هەمیشە خۆمان بە کۆیلە و ملکەچ و خۆبەکەمزان وکۆیلایەتی ببین وە لەسەری ڕاهاتووین هە میشە هە موو ئازادیەك بۆ دەربازبوون لەو ملکەچیە ڕەتدەکەینەوە  . چۆنکە لە ناو کۆمەڵگاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەتی کوردستان دا بایەخی فیکری ڕەخنەیی تا ئەندازەیەکی زۆر بوونی نیە ، لە هەر کۆمەڵگایەکدا ئەگەر بابەتە سیاسی و دینێکان نەکەونە ژێر فیکری ڕەخنەییەوە  کە شتەکان ڕووتبکاتەوە ڕاستێکان دەربخات ئەوا پرۆسەی  بەپیرۆزگەرایی و هەیمەنەی تاكڕەویی و زۆڵم و ستەمکاری سیاسی رۆژ بەرۆژ لە پەرە سەندندا دەبێت ، وە هیچ مەودایەك بۆ ڕوشنبیران و ڕەخنەگرانی فکری نامێنێتەوە بەتایبەتی ئەو ڕۆشنفکرانەی کە سەروکاری زۆریان لەگەڵ بابەتە فکرێکاندا هەیە تێزەکانیان دژی پرۆسەی بە پیرۆزگەرایی و ستەمکارین یان زیاتر شوڕدەبنەوە بۆ ناو ڕەگوڕیشەی شتەکان وە قووڵاییە شاراوەکان دەپشکنن ئەم جۆرە فکرانە زیاتر لەلایەن گرۆپی باڵادەستەکانەوە دە کەونە بەردەم چاودێری و ترس وتۆقاندن چونکە ئەمانە لە بابەتە گەرم و گوڕەکانی کە پەیوەندیان بە گوڕانکاری کۆمەڵایەتی کاریگەری لەسەر شێوازی بیرکردنەوەی مرۆڤی ئێمەوە هەیە زیاتر  ڕووبەڕووی مەترسیی گەورە دەبنەوە. 
 لێرەدا گرنگە ئاماژە بەوە بدەین کێن ئەوانەی کە بەرگری لەم تێزە یان ئەم پرۆسەیە  دەکەن ؟ حەقیقەتێکی تاڵ هەیە لەناو ڕوشنبیرانی ئێمەدا ئەویش بریتیە لە دیل بوونی نەریتی سیاسی کۆن یان بەرگیکردن لەپێناوی بەرژەوەندی مادی دا وە ئیفلیج بوونی بیرکردنەوە وە بەرگریکردنێکی کوێرانە ،  کە لە ئەنجامدا سیستەمێکی سیاسی پیرۆزگەرایی دەخوڵقێنی وە تاکێك پەروەردە دەبێت کەهیچ گرنگی بۆ لایەنی ئەخلاقی و سیاسی  و کۆمەڵایەتی و فکری نەمێنی  ، چونکە   نوخبەی ڕۆشنبیری  وە نوخبەی سیاسی کە جگە لە لایەنی بەرژەوەندی خوازی تاك بۆ خودی خۆی هیچ چاکەو قانجازی گشتی لا گرنگ نیە،   وە هەڵسەنگاندنی   سیستەمی سیاسی لەسەر بڕی ئەو دەستکەوتە دەکرێت کە وەریدەگرێت ئەگەر مادی بێت یان مەعنەوی . وە رێژەی ئەم ڕوشنبیرانە ڕاستە زۆرن لە هەرێمی کوردستاندا بەڵام لەسەر فاکت واتە لە واقیعی سیاسی کۆمەڵگا کاریگەریەکی یەکجار گەورە بەجێ دێڵن وە هە موو وێنە ناشینەکان دەکەن تابلۆیەکی جوان لە بەرامبەر   کۆمەڵگا هەر لەم ڕوانگەیەوە من گومانم هەیە ئەم پرۆسەیە لە داهاتوودا نە بێتە عورفێکی سیاسی .  وە کەلتورێك دروستبکرێ دژی  ڕەخنە گرتن لە مۆدیلی سیاسی و کارێکتەری سیاسی و دینی بێت  وە سزای یاسای بە دوا بێت  وە  هەوڵی   بەرتەسكبوونەوەی  ئازادی تاك  بدرێ وە نەوەیەك  بەرهەم بێت لەسەر بنەمای  ملکەچی پەروەردە بکرێت
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand