نیوەی حکومەت زیادە نەک فەرمانبەرانی وەزارەتی ڕۆشنبیری.
2020-04-19 17:03:50
ئاری سابیر
حەمەی حەمە سەعید، وەزیری ڕۆژشنبیری حکومەتی هەرێم لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند"وەزارەتەکەی ٨ هەزار فەرمانبەری هەیە و لەو ژمارەیە ٦هەزاری زیادە، دیارە وەزیری ڕۆشنبیری ڕاستگۆیانە قسەی کردوەو نەک هەر فەرمانبەرانی وەزارەتی ڕۆشنبیری نیوەی وەزارەتەکانی حکومەت و هەمو دەستەکانی حکومت زیادەیە و مانگانە سەدان ملیۆن دینار بۆ بودجە و کرێی بینا و سەیارە و پایەی بەرپرسانی ئەو وەزارەتانە و دەستەکان خەرج دەکرێت، ئاخر لەکاتێکدا هێڵی ئینتەرنێت و فڕۆکەخانەکان لەدەرەوەی وەزارەتی گواستنەوەبن ئیشی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن چیە؟
یانی چی جیاوازیەک هەیە لەنێوان وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو شارەوانی هەیە ئەو قیڕ لەناو شار دەکات ئەو لەدەرەوەی شار ئیتر بۆچی پارەیەکی زۆر بۆ دەیان بیناو بەڕێوبەری گشتی ئۆتۆمۆبیل و سەدان لێپرسراوی بەش
خەرج بکرێت؟
ئاخر مافی مرۆڤ لەو هەرێمە لەکوێ پارێزراوە تاوەکو دەستەیەکی بۆ داتاشرێت و سەدان فەرمانبەری دابمەزرێت؟
دروست کردنی ئەنجومەنی خانمان خۆی لەخۆیدا بێڕێزی کردنە بەژنان لەو هەرێمە مەگەر قورئان و یاسا هەمو مافێکی نەچسپاندوە؟
ئەگەر بەیاسا نەتوانرێت مافی ژنان بپارێزرێت بەچەند خانمێک مافەکانیان وەر دەگێرێت؟
لەکاتێکدا ڕۆژانە دەیان دۆسیەی گەندەڵی ئاشکرا دەکرێت و دادگا ناتوانێت بەرپرسێکی بچوک دادگای بکات لەسەر گەندەڵی دەبێت ڕۆڵی دەستەی دەست پاکی چی بێت و کێ هین ...... بەکڵاوەکانیان دەپێوێت؟
ئاخر بەرپرسانی کابینەی نۆیەم بەنیازی چاکسازی و کەمکردنەوەی خەرجین و دەیانەوێت بارگرانی لەسەر شانی ئەو میلەتە کەم بکەنەوە ئەوە پێویستە پێکهاتەی کابینەکەیان بۆ ۱۰ وەزارەت کەم بکەنەوەو ئەو لەشکرە وەزیر و بریکار و سەرۆکی دەستە و بەڕێوبەر و ڕاوێژکار و لێپرسراوانەی سەدان ملیۆن دیناریان بۆ خەرج دەکرێت کەمبکرێنەوەو ئەو هەمو سەیارەیەی بەرپرسان کە ڕۆژانە بۆ گەشت و سەیران و کڕینی شبیت و کەبابی سەفەری بەکاردێت وەربگیرێتەوە، ئاخر هەرێمێکی چوار شاری کەدانیشتوانەکەی بەقەد شارێکی بچوکی سین و ئێران و هندستان و ئەمریکا نابێت ئەو هەمو
وەزارەت و دەستەیە و لەشکرێکی گەورەی بەرپرسی بۆ چیه،
بەڵام دیارە نیەتی پاکتان نیە بۆ چاکسازی دەنا یەکەم هەنگاو لێرەوە دەستان پێدەکرد