رووداوه‌كانی زینی وه‌رتێ
2020-04-17 17:13:34
د.كامه‌ران مه‌نتك
په‌كه‌كه‌و نیوه‌ی هه‌رێمی كوردستان
به‌رامبه‌ر مانه‌وه له ناتۆ‌و دووركه‌وتنه‌وه له روسیا
پێگه‌ی جیۆستراتیژی توركیا، هه‌لی ئه‌وه‌ی بۆ ره‌خساندووه له‌سه‌ر زۆر په‌ت یاری بكات و هه‌موو شتێك ئه‌نجام بدات له پێناو مانه‌وه‌ی ئه‌و پێگه‌یه، كه له قۆناغی ئێستادا هه‌موو زلهێزه ئۆراسی و ئهتڵهسیهكان ململانێی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن. هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كی سێلایه‌نه له‌گه‌ڵ روسیا‌و ئێران، بۆته هۆی دروستبوونی ئه‌و بلۆكه هه‌رێمیه گه‌وره‌یه‌ی هه‌ژموونی ئهمریكاو ئه‌وروپای له ناوچه‌كه له‌ق كردوه‌و و ده‌رهاویشته‌ی ئه‌مه‌ش هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌و ههمواربوونهوهی ئه‌و سیسته‌مه جیهانیه تاكجهمسهریهیه، كه ئه‌مریكا سه‌ركردایه‌تی ده‌كات!. ره‌نگ بێت قوربانی یه‌كه‌می ئه‌و دۆخه نوێیه مه‌سه‌له‌ی كورد بێت، كه به‌داخه‌وه له‌ماوه‌ی 30 ساڵی رابردوودا نه‌ك هه‌ر نه‌یتوانیوه ئه‌و ده‌رفه‌ته مێژووییه بقۆزێته‌وه، به‌ڵكو ئه‌و هێزانه‌ی كوردستانیش خۆیان بوونه دارده‌ستی هێزه ههرێمیانهكان و له‌به‌ر هێنانه‌دی به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند ده‌سته‌و تاقمێك و بنه‌ماڵه‌یه‌كی بازرگانی سیاسی كه‌وتنه لێدانی به‌رژه‌وه‌ندی و خه‌ونه ره‌واكانی میلله‌ته‌كه‌یان. ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی ئێستا له‌ناوچه‌كه‌دا رووده‌دات ده‌رئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی مێژوویی گۆڕانكاری ناوخۆ و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی نزیكه‌ی ئه‌م 30 ساله‌ی دواییه.
دروستبوونی هاوپه‌یمانیه‌تی روسی - توركی – ئێرانی ، كه كوردستان ده‌كه‌وێته ناوچوارچێوه‌ی جوگرافی ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه‌وه، خه‌ریكه مه‌سه‌له‌ی كورد نه‌ك ههردهباتهوه خاڵی سفر، به‌ڵكو بۆ سه‌دان ساڵی تر ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه دواوه و ته‌نانه‌ت مه‌ترسی جدی له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی كوردستان به‌و دیمۆگرافیا و جوگرافیایه‌ی ئێستا دروست ده‌كات. ئه‌مریكا بۆئه‌وه‌ی توركیا له‌و هاوپه‌یمانیه‌تیه دووربخاته‌وه‌و دیواری خواره‌ی ناتۆ بپارێزێت، هه‌وڵده‌دات توركیا بۆلای خۆی رابكێشێت و هه‌ندێك ته‌نازولاتی ستراتیژی بۆ بكات، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی توركیا جدی بوونی خۆی له نزیكبوونه‌وه لهروسیاو كڕینی رۆكیتی س – 400 نیشانی ئه‌مریكادا. دیاره هه‌ر سازشكردنێكیش له‌گه‌ڵ توركیا له‌سه‌ر حیسابی مه‌سه‌له‌ی كورد ده‌بێت. له ساڵی (2017) وه ئه‌و سازشكردنه به راشكاوی ده‌ستیپێكردووه‌و كه‌وتۆته به‌رچاوی خه‌ڵكی ئاسایی!. له رووداوه‌كانی 16 ئۆكتۆبه‌رو له‌ده‌ستدانی نیوه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئهمریكاو ئه‌وروپا پششتی ده‌وڵه‌تی ئێراقیان گرت، له پڕۆسه‌ی قه‌ڵغانی فورات و دواتر داگیركردنی عه‌فرین و پاشانیش گرتنی سه‌رێكانی و گرێ سپی، ئهمریكاو ناتۆ رۆڵێكی گه‌وره‌یان بینی، هه‌رچه‌نده میدیای جیهانی و ناوخۆیی هه‌وڵیاندا به‌رپرسیاریه‌تیه‌كه بخه‌نه ئه‌ستۆی روسیا به ته‌نیا!. وه‌لێ به بێ ره‌زامه‌ندی ئهمریكاو ئه‌وروپا روسیا نه‌یده‌توانی گڵۆپی سه‌وز دایسینێت و توركیاش نه‌یده‌توانی هێرش بكات.
دوای ئه‌وه‌ی له رۆژئاوای كوردستان سه‌ركه‌وتنیان به ده‌ستهێنا و كوردیان له سووچێكدا ئابڵووقه‌دا، واخه‌ریكه ئه‌و پشتێنه‌یه له باشووری كوردستان ته‌واو ده‌كه‌ن، كێشه‌ی زینی وه‌رتی و ئه‌و قه‌یرانه سیاسی و سه‌ربازیه‌ی له‌و ناوچه دروست بووه به‌شێكه له‌و هاوكێشه‌یه. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مریكا له‌سه‌ر پڕۆژه‌ی دروستكردنی پشتێنه‌ی سنووری، وه‌ك توركیا ناوی ده‌نێت ناوچه‌ی ئارام رازی بووه، هه‌رچه‌نده لهمیداكاندا پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه نیشان ده‌دات. به‌مه‌ش خه‌ریكه قۆناغی دوای راپه‌ڕین له كوردستان به‌كۆتا دێت و دۆخه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغی شه‌ڕی سارد.
ئه‌وه‌ی جێگای داخه تا ئێستا كورد بهساویلكهییهوه خه‌ونی له‌سه‌ر ئه‌مریكیه‌كان هه‌ڵچنیوه، وه‌لێ ئه‌مریكیه‌كان به‌رده‌وامن له سازش كردن به‌مه‌سه‌له‌ی كورد و به‌كارهێنانی وه‌كو كارتێك ، به مه‌به‌ستی رازیكردنی توركیا له‌سه‌ر حسێبی خاكی كوردستان!. بۆیه كردنه‌وه‌ی قونسوڵگه‌ری گه‌وره‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێرو هێنانی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی بۆ هه‌رێم نه‌ك له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد دانیه، به‌ڵكو رێك رێكه‌وتنێكه له‌نێوان ئهمریكاو توركیا‌و له‌مه‌دا ئه‌مریكا كار له‌سه‌ر هێنانه‌دی چه‌ند خاڵێكی ستراتیژی ده‌كات:
1. دوورخستنه‌وه‌ی توركیا له روسیا، كه خه‌ریكه به كه‌ناره‌كانی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست له سوریا ناوه‌ستێت و خۆی بۆ رۆژهه‌ڵاتی فوراتیش، واته رۆژئاوای كوردستانیش، ئه‌وبه‌شه‌ی له‌ده‌ست كورد ماوه ئاماده‌كات، روسیا خه‌ریكه له لیبیا‌و میسر‌و ئه‌فغانستانیش پێگه‌ی ئه‌مریكا له‌ق ده‌كات، ئه‌مه یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی رێكه‌وتنی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ئه‌فغانستان و سه‌رله‌نوێ به‌كارهێنانه‌وه‌ی هیزه ئیسلامیه توندڕه‌وه‌كان دژی روسیا، وه‌ك ئه‌وه‌ی له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی بیسته‌م و له‌سه‌رده‌می سۆڤیه‌ت روویدا.
2. ئه‌و سازشكردنه به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌یه، كه نیوه‌ی هه‌رێمی كوردستان بداته توركیا و ده‌ستی ئه‌و وڵاته واڵا بكات بۆ لێدانی پارتی كرێكارانی كوردستان، ئه‌گه‌ر كه‌سێك هه‌بێت وابزانێت فڕۆكه‌كانی توركیا به بێ هه‌ماهه‌نگی ئه‌مریكا ده‌توانن بێنه ناو ئێراق و به‌وشێوه‌یه‌یه بۆردومانی چیاكانی كوردستان و كه‌مپێكی ئاواره‌كان بكه‌ن، كه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ریه، ساویلكه‌ییه، دیاره ده‌وڵه‌تی سێبه‌ری ئێراقیش له‌مه‌دا هاوبه‌شه‌و رۆلی گه‌وره ده‌گێڕێت، بۆیه ئه‌گه‌ر وا هه‌ست بكه‌ین ئێران و ئێراق زانیاریان نیه‌و به‌شێك نین له‌و گه‌مه قێزه‌ونه، ئه‌مه ساویلكهییهو تینه‌گه‌یشتنه له دۆخه‌كه‌و له‌و مه‌ترسیه جدیانه‌ی ئه‌مڕۆ به‌رۆكی كوردی گرتووه!.
شایه‌نی ئاماژه پێكردنه ئه‌م رێككه‌وتنانه دوای ئه‌وه دێت، كه به‌ناوی ئازادی مافی مرۆڤ و رێزگرتن له مافی په‌ناهه‌نده‌كان پڕۆسه‌یه‌كی ته‌عریبی گه‌وره له‌و هه‌رێمه به‌ڕێوه چووه، دیاره ئه‌مه‌ش مۆركی رێكه‌وتنی توركی – ئێراقی پێوه دیاره بۆ گۆڕینی دیمۆگرافیای ئه‌و هه‌رێمه، ئه‌وه هه‌مان ئه‌و گۆڕانكارانهیه، كه توركیا له رێگای هێزی سه‌ربازیه‌وه له رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجامی ده‌دات، بۆیه شكستی كورد له‌و قۆناغه‌ی ئێستادا به ته‌نیا شكستێكی سه‌ربازی سیاسی نابێت وه‌ك ئه‌و شكستانه‌ی له رابردوودا روویداوه، به‌ڵكو له ده‌ستدانی یه‌كجاره‌كی زۆر به‌شی گرنگی كوردستان ده‌بێت. ئه‌گه‌ر له رابردوودا، ده‌وڵه‌ته داگیركه‌ره‌كان سیاسه‌تی گۆڕینی دیمۆگرافیای نه‌رم و نیان و له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌یان په‌یڕه‌و كردبێت، واته له‌و سنووره دیمۆگرافییه‌ی له‌نێوان سه‌نته‌رو خاكی كوردستان هه‌بووه، ئه‌وا له ئێستادا له قووڵایی كوردستان و له‌سه‌ر سنووره‌كانه‌وه ده‌ستیانپێكردووه، كه به‌داخه‌وه ئه‌مه‌ش واتای هه‌لته‌كاندنی كوردستانه له‌ناوه‌وه‌و دابه‌شكردنیه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی دیمۆگرافی!.
كه‌واته ئه‌مریكا بۆ مانه‌وه‌ی له‌ناوچه‌كه پێده‌چێت به‌هه‌موو مه‌رجه‌كانی توركیا رازی بووبێت، ئه‌گه‌ر بیربكه‌ینه‌وه، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ناو سیاسه‌تمه‌داران و میدیاكانی كوردی ده‌هۆڵی بۆ ده‌كوتن، كه ئه‌مریكا زه‌مینه خۆشده‌كات بۆ لێدانی ئێران، به‌راستی له وه‌همێكی گه‌وره‌دا ده‌ژین، گه‌مه كردن له‌سه‌ر سیاسه‌تی دروستكردنی ململانێ له‌نێوان هه‌ردوو ئیمپراتۆریای سه‌فه‌وی و عوسمانی نوێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌درێژایی نزیكه‌ی چوار سه‌ده روویدا، ته‌نیا وه‌همێكی گه‌وره‌یه، چونكه ئێستا لاوازبوونی ئێران، ده‌بێته هۆی تێكچوونی هاوسه‌نگی جیۆپۆله‌تیكی نێوان روسیا‌و توركیا، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات روسیا‌و توركیا هه‌رگیز رێگا به‌وه نه‌ده‌ن و توركیا هه‌رگیز پاڵپشتی ئه‌مریكا نه‌كات له لێدانی ئێران، بۆیه ئێرانیش به‌شێكه له‌و گه‌مه سیاسیه‌و له هه‌موو ئه‌و شتانه ئاگاداره‌و به‌شداره، كه له‌ناوچه‌كه‌دا ده‌گوزه‌رێت، رووداوه‌كانی زینی وه‌رتێ، كه واتای په‌ڕینه‌وه‌ی هه‌ژموونی توركیایه بۆناوچه‌ی هه‌ژموونی ئێران، به بێ ره‌زامه‌ندی ئێران ، كه به‌شێكه له هاوپه‌یمانیه‌تی سێلایه‌نه، به ئاسانی مه‌یسه‌ر نابێت!. كه‌واته لاوازترین خاڵ له‌و هاوكێشه‌یه، كه له‌په‌رته‌وازه‌یی ده‌ژی و نه‌یتوانیوه خۆی رێكبخاته‌وه، كورده، بۆیه سیناریۆیه‌كان به‌روونی دیاره، كه هه‌موو سازشه‌كان له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كورده، به‌داخه‌وه هێزه كوردیه‌كانیش، یاخود ئه‌وانه‌ی، كه به‌ناوی ئه‌و هێزه كوردیانه‌وه بازرگانی ده‌كه‌ن، خۆیان وه‌ك به‌شێكن له‌و گه‌مه‌یه و به‌ناوی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كورده‌وه به‌كارده‌هێنرێن.
به‌كورتی هاوسه‌نگی هێز له‌ناوچه‌كه گۆڕاوه خه‌ریكه له‌سه‌ر حیسابی كورد داده‌ڕێژرێته‌وه، بۆیه ده‌بێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت كورد خۆی له‌و شه‌ڕه رزگار بكات و رێگا له‌به‌رپابوونی بگرێت، له‌ژێر هه‌ر بیانو و بیانگهیهك بێت، نابێت كوردستان بكرێته گۆڕه‌پانی ئه‌و شه‌ڕه‌ی چه‌ندین ساڵه زه‌مینه سازی بۆ ده‌كرێت. ده‌بێت كورد هه‌وڵبدات به زووترین كات ناوماڵی خۆی رێكبخاته‌وه، نابێت چیتر خه‌ڵكی كوردستان له‌و گه‌مه سیاسیه قێزه‌ونه ته‌نیا وه‌ك رهخنهگرو ته‌ماشاكه‌ر بمێنێته‌وه.