له‌تبوونی هه‌رێم ( پێوه‌دان خۆشتره له گیزه‌گیز ) .....
2020-04-16 19:56:57
زەبەنگ بەهادین
خاتونی راوێژكاری ئه‌لمانیا (ئه‌جیلا میركڵ) زۆر كارامانه توانیویه‌تی سه‌رۆكایه‌تی وڵاتی ئه‌ڵمانیا بكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه ئه‌ڵمانیا پێكهاتووه له 16 شازده هه‌رێم ئه‌مه پێی ده‌وترێت هونه‌ری به‌رێوه‌بردن وسه‌ركردایه‌تی سه‌ركه‌وتوو, كاتێك وشە‌ی سه‌رۆك ده‌درێته پاڵ كه‌سێك ده‌بێت هه‌موو خه‌سڵه‌ته‌كانی سه‌رۆكی تێدا به‌دیبكرێت, یه‌كێك له‌گرنگترین خه‌سڵه‌ته‌كان یه‌كسانی بینین ویه‌كسانی مامه‌ڵه‌یه له به‌رێوه‌بردندا .
له ناو هه‌رێمی كوردوستانی باشوردا تا ئێستاش ساغ نه‌بۆته‌وه ئایا حكومه‌تی مه‌رجعه به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز (مسعود بارزانی) باوك, یان حكومه‌تی سه‌رۆكایه‌تییه به‌سه‌رۆكایه‌تی برازا به‌رێز (نچیرقان بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێم, یاخود حكومه‌تی په‌رله‌مانیه كه‌سه‌رۆك وه‌زیران ده‌سه‌لاتی به‌رێوه‌بردنی هه‌بێت له‌ژێر چاودێری په‌رله‌ماندا به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌رێز (مسرور بارزانی) كوری گه‌وره, یاخود زیاتر حكومه‌تی حیزب وبنه‌ماڵه‌كانه. ئه‌مه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه ده‌گوزه‌رێ له‌هه‌رێمدا نه‌ك به‌ته‌نها ئێستا بگره هه‌میشه دوو ئیداره‌ی به‌روونی دیاره له‌به‌رێوه‌بردن وئیداره‌دانی زۆنی زه‌رد وزۆنی سه‌وز كه‌چه‌ندێك زاڵه به‌سه‌ر عه‌قلیه‌تی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له هه‌رێمی كوردوستان, به‌ڵام زۆر جار لەكاتی ته‌نگانه‌و گرفتەكاندا دوو ئیداره‌ی زیاتر زه‌ق ده‌بێته‌وه ئاماژه‌كانی روونتر ده‌خوێندرێنه‌وه، له‌سه‌ره‌تای په‌یدابوونی په‌تای كورونا ركابه‌ریه‌كی زه‌ق ده‌بینرێت له نێوان ئیداره‌ی هه‌ولێر وئیداره‌ی سلێمانی ته‌نانه‌ت له‌ژماره‌ی توشبووان وله ژماره‌ی چاكبوه‌كان له‌ژماره‌ی تێسته‌كان له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان, ته‌نانه‌ت له‌و یاسا ورێنمایانه‌ی ده‌رده‌كرێت له‌هه‌ردوولا. ئه‌وه‌ی كه‌زۆر روون وئاشكرایه كه‌رتی ته‌ندروستی له‌سلێمانی زۆر با‌شتر ماوه‌ته‌وه له به‌رئه‌وه‌ی تا ئێستاش زۆرینه‌ی سێكته‌ره‌كان حكومین و نه‌كه‌وتونه‌ته ده‌ست سه‌رمایه‌داران و كه‌رتی تایبه‌ت, هه‌رچی هه‌ولێره بورای پزیشكی زۆرتر به‌ره‌و كه‌رتی تایبه‌ت رۆشتووه كه نه‌نگیه‌كانی ئه‌م جۆره له‌كاتی نه‌هامه‌تیه گه‌وره‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت, بۆیه ده‌بینین سه‌ره‌رای هاوكاری كه‌می حكومه‌ت بۆ سیكته‌ری ته‌ندروستی سلێمانی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سلێمانی با‌شتر زاڵبووه به‌سه‌ر كۆسپه‌كاندا و له پێشتره له رێژه‌ی چاكبونه‌وه‌ی له فایرۆسه‌كه, باشترین به‌ڵگه‌ش ئه‌و قسانه‌ی پارێزگار سلێمانیه كه وه‌ك دوا هاواره بۆحكومه‌ت تا به‌هانایه‌نه‌وه بێن, گه‌ر ئه‌و قسانه‌ی ئه‌و به‌رێزه دوورن له راستی فه‌رموو با وه‌زیری ناوخۆ ئیجرائاتی یاسایی بكات به‌رامبه‌ری ئه‌گه‌ر راستیشه كه‌واته بۆ ئه‌م جیاكاریه ئه‌گه‌ر ئه‌مه تۆخكردنه‌وه‌ی دوو ئیداری نیه؟
زینی وه‌رتێ، كه‌ركوك، مه‌خمور، دێگه‌ڵه، ئه‌مانه ده‌بێت به‌رده‌وام ترسبن له مێشكی خه‌ڵكدا بۆ زیندووبوونه‌وه‌ی دوو ئیداره‌ی, رۆژێك رێگه‌نادرێت غاز لێره‌وه بروا رۆژێك رێگه‌نادرێت به‌نزین له‌وێوه بێت به‌رده‌وامی جیاوازی مامه‌ڵه ده‌بینین, له‌هه‌ولێر وا بروا شه‌قامی 200 مه‌تریش ده‌ستپێده‌كات له سلێمانی نه‌ك 100 مه‌تری بكره حكومه‌ت ئاماده‌ی 75 مه‌تریش نیه دروستبكات، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی ناوخۆ كاره‌كان به زووی جێبه‌جێده‌كرێن به‌ڵام بۆ به‌خشینه‌كان زۆری ده‌وێ تا نوسراو بۆ وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كرێت بۆ دابه‌شكردنی هاوكاریه‌كان .
لێره‌دا ئەوەی جێگه‌ی تێرامان وه‌ستانه هه‌ڵوێستی سه‌رۆكی هه‌رێمه كه له‌سه‌ر كۆی ئه‌م كێشانه هیچ قسه‌یه‌كی نیه هیچ هه‌لوێستێكی نیه له‌كاتێكدا پێویست بوو به‌رێزیان بهاتنایه‌ته سه‌رخه‌ت وئه‌و ترس و جیاوازیه‌یان بره‌وانایه‌ته‌وه لای خه‌لك .
كۆر‌ونا خه‌ڵكی گیرایه‌وه بۆ نیشتیمان په‌روه‌ری به‌ڵام جوڵانی هێزه‌كان دووباره رۆحی نه‌ته‌وایه‌تی كالده‌كاته‌وه لای خه‌لك, قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ پابه‌ندبوونی خه‌لكی نیشاندا به‌یاسا ورێنمایه‌كان, به‌ڵام ره‌تكردنه‌وه‌ی لامه‌ركه‌زیه‌ت وحساب نه‌كردن بۆ یه‌كتری له‌یه‌كه كارگێریه‌كان یاساكانی شكانده‌وه .
ئه‌وه خه‌ڵك نیه باسی دوو ئیداره‌ی ده‌كات یان زه‌قیده‌كاته‌وه ئه‌وه حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات خۆیانن به‌كرده‌وه‌كانیان له‌رێگه‌ی كادر و لایه‌نگرانیانه‌وه ترسێك وخه‌مێكی دی بۆ خه‌ڵك زیادده‌كه‌ن, هه‌ندێك جار خه‌لك له بێزاربوونی له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م دۆخه ترسناكانه ده‌گاته تینی وده‌ڵی پێوه‌دان خۆشتره له گیزه‌گیز, فه‌رموون ئه‌گه‌ر پێتانناكرێت به‌شێوه‌یكی سیستماتیكی ته‌ندروست به‌ریوه‌به‌رن با به شێوه‌ی لامه‌ركه‌زیەت ببرێت به‌رێوه .
له ئێستادا تواناكانی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مان و مه‌رجه‌ع ده‌رده‌كه‌وێت تا بزانین وڵاتی ئێمه له‌ژێر سایه‌ی چ ده‌سه‌لاتێكدا گوزه‌رده‌كه‌ین تا ئه‌ویان بهێلینه‌وه ئه‌وانی دی لابه‌رین ونه‌بن به‌بارگرانی به‌سه‌ر حكومه‌ته‌وه ئه‌وكات حكومه‌ت پاره‌یه‌كی باشی بۆ ئه‌گه‌رێته‌وه ئه‌توانێت له‌سوودی هاوڵاتیانن به‌كاریبهَنێـت .
ئێستا پێویستمان بە کەسێکە هەموو ئەم خەمانە برەوێنێتەوە کەسێک بە ئاراستەیەکی نەتەوایەتی راستەقینە سەرکردایەتی بکات کەسێکمان ئەوێ دۆخەکان بباتە کەناری ئارامی ، بە تایبەت لەم ساتانەدا کە بەڵایەکی تەندروستی بەرۆکی جیهانی گرتوە کە بە دڵنیای لە دوای ئەمە گرفتی ئابوری دروست دەبێت ئێستا ئەرکی سەرۆکی هەرێم لە هەموو کات گرنگترە کە بتوانێت باڵانس رابگرێت و بتوانێ بە یەک چاو سەیری هەموو پارچەکانی هەرێم و کوردوستان بکا ، ئەوەی خەڵک دەترسێنێ ئەوە خەڵک خۆی نی یە ئەوانەن کە سود مەندن لەو کارە .