Draw Media

کورد بە تویتێک شاگەشکە دەبێ

کورد بە تویتێک شاگەشکە دەبێ

2020-04-14 20:04:31


  ئاسۆ حاجی


تویتێکی مستەفا کازمی بە کوردی بەبۆنەی ئەنفال وەک دەسکەوت و ئیشەکی باش لەلایەن کوردەیلەوە هەژمار کراوە، بەڵام بەپرسانی کورد لە بەغدا هەرگیز ئەوەیان بەخۆ ڕەوا نەبینیە بە کوردی قسە بکەن و لێدوان بدەن و قبوڵ نەکەن زمانی کوردی لەهەموو کار و نووسراوە فەرمیەکان بەکارنێت کە بەگوێرەی دەستووری هەمیشەیی عێڕاق دەبێ بەکاربێت.
مام جەلال هەتا کۆچی دوایی کرد یەک گوتاری بە کوردی نەدا،بەرهەم سالحیش بەهەمان شێوە،پەڕلەمانتار وەزیرەکان خراپتر.
لەهەمووشی بێتامتر ئەوەیە کە بەرپرسانی کورد لە بەغدا رەخنە لەیەکدی دەگرن یەکەم شت دەڵێن فلان عەرەبیەکەی زۆر خراپە! واتا تاکە خاڵی دەستنیشان کردنی کەسێک بۆ بەغدا بەر لە هەموو مەرجەکان مەرجی عەرەبی باش بوونەکەی بۆ دادەنێنن.
ئەمن چەند ساڵێک پێش چەند گوتارێکم لەوبارەیەوە نووسین و دوای ریفراندۆمیش کە ناچار کراین بچینەوە بەغدا گوتم کورد دەبێ لە زمانی کوردیەوە دەست پێ بکات،دەبی لەناو پەڕلەمان دەستوور کارا بێت و زمانی کوردی بوونی هەبێت.
لە گوتارەکانم نموونەم بە باشوری سودان دەهؽنایەوە کە سەرۆکی بزاڤی رزگاریخوازی سەربەخۆیی باشوری سودان خاولؽخۆش بوو جەنەڕال جۆن گەڕەنگ و دواتریش یەکەمین سەرۆک کۆماری باشوری سودانی سەربەخۆ بەباشی عەرەبی دەزانن لە کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی سودانی بە عەرەبی قسەیان دەکرد بەڵام کە دەهاتنە بەردەم کامێڕا یەک وشە بە عەرەبیان قسە نەدەکرد.
تا ئێستا لە ناو هەموو سیاسیەکانی کوردستان بە هەموو حیزبەکانەوە بە بەرپرس و کاربەدەست و ئەولاتریش تەنها دوو کەس جێگای ئاماژە پێکردنن لەو رووەوە،پەرلەمانتار مەیادە نەجار لە دانیشتنؽکی پەرلەمان داوای کرد کە لەمەودوا دەبی وەرگێڕ دابنێنن و پەرلەمانتارانی کورد بە کوردی قسەی خۆیان بکەن،دکتۆە سامان بەرزنجی لە بەغدا و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری تەندروستی عێڕاق لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە تەنها بە کوردی قسەی کرد و وەڵامی رۆژنامەوانانی دایەوە،چەندی پێیان گوت بە عەرەبی قسە بکە هەر وەڵامیشی نەدانەوە.
جا لەو بارەیەوە ناخۆشترین و ناشیرینترین شت چیە؟ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کە کۆنگرەی رۆژنامەوانیان هەیە یان لێدوان دەدەن خوا نەکا کەچە کەنالۆکەی عەرەبی لەوێ بی لە کۆتاییەکەی بەس رۆژنامەوانێک کە بۆ ئەو کەناڵانە کار دەکا کە زۆربەیان کوردن بەس بڵێ شتەک بە عەرەبی بڵێ کاکی بەرپرس لە خۆشیان دەوی بەیەک ناکەویتەوە و شانامە بە عەرەبی دەڵێ ....

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand