Draw Media

سلێمانی چۆن سەركەوت و كۆرۆنا بۆ كرا بەسیاسی؟

سلێمانی چۆن سەركەوت و كۆرۆنا بۆ كرا بەسیاسی؟

2020-04-14 17:22:52


زانا حه‌سه‌ن

ئەو ئێوارەیەی  كە بەناچاری  چوارحاڵەتی كۆڕۆنا لەسلێمانی ڕاگەێندرا شڵەژاوی دروستكرد، هەمووان چاوەڕوانی حكومەت بون بەڵام  حكومەت ئەگەرچی لەڕوكەشدا پشتیوان بوو، بەڵام لەكردارو گوفتاردا زۆر پێچەوانەبوو

وەزیری تەندروستی بەناوی خۆ پارێزی بەجل وبەرگێكی سامناك خۆی كرد بەناو دەربەندیخان هەرئەوكاتیش مێدیای سەرۆكی حكومەت وتی وەزیر گەیشتە زۆنە ترسناكەكە

ئەمە بۆ شعورو ورەی خەڵكی ئەوشارە زۆر ترسناك بوو، بەڵام لەهەقیقتدا وانەبوو 
پێشتریش هەم مێدیایەن لەڕێگەی هەردوو كەناڵی  سەربە پارتی تەنانەت بەیاننامەكەی سەرۆكی حكومەتیش هێندەی مەبه‌ست لێی دروستكردنی شڵەژاوی وخستنی سلێمانی بوون هێندە پەرۆش نەبوون
ئەمە هەرزوو لەلایەن خەڵكی زۆر ئاسایی هەستی پێكرا، تەنانەت لەچەند شوێنێك نوقڵانەی ئەوە لێدرابوو كە ئیتر شڵەژاویەك لەسلێمانی دروست دەبێ گۆڕان و یەكێتیش دەكەونە بەر یەك
كەچی تا ئەو ساتەش كەس نەیزانی پارێزگار یەكێتیە یان گۆڕان بەڕێوەبەری تەندروستی یەكێتێە یان. كۆمەڵ یان گۆڕان چونكە سەد لەسەد لەگەڵ قائیمقام وپارێزگاری هەڵەبجە وئیدارەكان  دەوڵەمەتدارانە ئیشیان كرد
ئەم هەوڵانەی لەپشتی كۆڕۆنا ڤایرۆسەوە خەریكبوو دەستی  لە سلێمانی دەوەشاند،،یەكێتی ناچار كرد وەك حزب ولەئاستی هەرە باڵا كە هاوسەرۆكە بێتە مەیدانەكە،هەر ئەوەشبوو هاوسەرۆكی یەكێتی بە دەستكێشێك و هاوكاریەكی گەورە گەیشتە دەربەندیخان ئەمەش پوچەڵكردنەوەی ئەوپیلانەبوو بۆ دروستكردنی پشێوی وخستنی ورەی خەڵك ودواتریش بە سادەو ساكاری لەناو بازاڕی سلێمانی ونەخۆشخانەكانی كۆڕۆنا لە پێداویستی  دەپرسیەوە
ئەمە یەكەم تێكشاندنی پیلانەكەی پشتی پەیامەكان بوو ، وایكرد سلێمانی تەنیا وەك بوارێكی پزیشكی ڕوبەڕوی كۆڕۆنا ببێتەوە باری وەهم وپیلانگێڕی لەسەر شان نەما، دواتر یەكێتی ڕاستەوخۆ  كەوتە پڕكردنەوەی پێداویستیەكان..
یەكەم: 
هەرزوو ڕێكخراویی مرۆیی مام دەستی كرد بەگەیاندنی كۆمەك بۆ كەركوك شارەزور كۆیە گەرمیان ڕاپەڕین دەربەندیخان چەمچەماڵ و جگە لە پەلە چارەو دەرمان گەیاندنو سەبەتەی خۆراك
دووەم:
بۆ ئەوەی جەنگاوەرانی پێشەوەی ڕوبەڕوبونەوەی  كۆڕۆنا بیریان لای بژێویان نەبێت یەكێتی دیاری مادی بەسەر بەشێكی زۆری پزیشك وكارمەندانی ڕیزی پێشەوە دابەشكرد كە ڕاستەوخۆ بەركەوتنیان بە توشبوان هەبوو
سێیەم:
خەریكبوو مادەی ڤی تی ئێم قەیران دروستبكات وەلێ جارێكی تر یەكێتی هاوشان لەگەڵ زانكۆی  سلێمانی و چەرمەو ئەوەشی چارەسەركرد وبە بودجەی خۆی ئەومادەیەشی دابینكرد
چوارەم:
بۆ ئەوەی قەیرانی ماسك و جل وبەرگی تەندروستیش دروست نەبێت، چەند ڕۆژی داهاتوو ئامێرێك لەسەر ئەركی خودی یەكێتی  دەگاتە سلێمانی كە بەشێوەیەكی زۆر پێشكەوتوو ئەوەش دروست دەكات ..
ڕەنگە ئەمانە هیچیان ئەركی یەكێتی نەبوبن  ویەكێتیش بەشداری حكومەتە بەڵام  كاتێك تۆ لەنێوان بژاردەی شەڕ پێفرۆشتن وخزمەتی هاوڵاتیاندا دەبێ ئیختارێكی  پۆزەتیڤ هەڵبژێریت.

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand