قوربانێکانی دوێنی جەللادەکانی ئەمڕۆ
2020-04-13 20:36:04
زاناتوفیق بەگ
بە کە مێك ڕوخسەتەوە لە هەڤاڵانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ، ئەم ووتارەم جیاواز لە ووتارەکانی پێشو ترمە کە ڕەخنەیە لە ڕۆشنبیرانی یەکێتی سەبارەت بە ڕووداوی تەسلیمکردنەوەی بەندکراوێکی سیاسی ڕۆژهەڵات ، بەپێی لێدوانی خانەوادەکەی کە لەلایەن دەزگاکانی سەر بە ئاسایشی شارۆچکەی پێنجوێن ڕادەستکراوە، ئەمە کارێکی نامرۆڤانەی دوور لە هەموو بەهایەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی خەڵکی کوردە بەتایبەتی لەلایەن پارتێکی سیاسی وەکو یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە مێژوویەکی قوڵ و بە ئەمەکی هەیە لەگەڵ برایانی کوردستانی ڕۆژهەڵات ، هەمیشە ڕۆژهەڵات پێگەیەکی ئازاد و ئارام بووە بۆ پێشمەرگەکانی یەکێتی لە دوای تێکچونی شوڕشی کورد وە تەنها شانازی کە زۆربەی سەرکردەکانی یەکێتی لە مێژووی ڕابوردودا بریتی بوو لە هاوکاری پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکرات لە شەڕەکانی شاری مهەبات و یارمەتیە سیاسی سەربازەکانی یەکێتی بۆ ڕۆژهەڵات بەداخەوە ڕاپێچکردنی ئەندامێکی دیموکرات بە رۆژی نیوەڕۆ سحری ئەو شانازیە بەتاڵ کردەوەکە هەمیشە بووە سیمایەکی نەگۆڕ لە مێژووی خەباتی هاوڕیانی یەکێتی دا.
بەڵام ڕووداوی چرکە ساتی ڕادەستکردنەوەی بەندکراوێکی کورد کە ئەندامی پارتێکی سیاسی بەرهەڵستکاری ڕژێمی ئاخوندەکی ئێرانە تاوانێکی گەورەو کوشندەیە ئەرکی سەرشانی ئەندامانی یەکێتیە کە بە دەنگێکی زۆڵا دژی بکەرانی ئەو کارە ڕاوەستن هەڵوێستێکی نیشتمان پەروەرانەیان هە بێت من هیچ گومان لەوە نیە کە بەشێك لە هەڤاڵانی یەکێتی دژی ئەم کارە قێزەونەن چونکە لەسێدارەدانی (مستەفا سەلیمی) تەنها کوشتنی رۆحێکی مرۆڤی کورد نیە بەقەت ئەوەی شکاندنی شکۆی گەلێکە کە بەدرێژای مێژوو دژی داگیرکەران جەنگاوە ئەگەر سەیری مێژوو ئەو گەلانە بکەین کە وەکو کورد لەژێر دەستی داگیرکەران بوون هەمیشە داڵدەی شۆڕشگێرەکانی خۆیان داوە لەهەر قۆناخێکدا بۆ بێتن بەڵام ئەم ڕووداوە جارێکی تر ئەوەمان پێ دەڵێتەوە کە ئێمە لە ناو کۆمەڵگایەکی نەفرەتە لێکراودا دەژین هە موو ماف و بەهایەکی ژیانمان بە هۆی کورد بوونەوە لێ سەندراوەتەوە ئێمە خاوەنی پەروەردەیەکی مرۆڤدوست نین نۆکەری بۆ داگیرکەران لای ئێمە شانازیە پەرتبوون لێکترازان بۆغزاندنی یەکتری بەشێکی گەورەی کەلتوری سیاسی ئێمە . ئەم ڕووداوە ئەگەر وێنەیەکی بچوکی بەندکراوێك بێت کە لە دژی زۆڵم و زۆرداری سیسەمێکی دیکتاتۆری مرۆڤ کوژ هەڵهاتبێ ئەوا ڕادەستکردنەوەی ئەم مرۆڤە کاریگەریەکی ڕاستەوخۆی خراپی دە بێت لەسەر خەباتی سیاسی و سەربازی لە ڕۆژهەڵات وە نەمانی متمانە لە بەرامبەر بەشێکی هەرێمی کوردستان بە تایبەتی دەسەڵاتی سیاسی لە شاری سلێمانی دا وە کوردستانی باشور وەکو پێگەیەکی ئازاد و ئارام بۆیان گرنگە لێرەدا جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بەجدی سزای بکەرانی ئەو کارە نا مرۆڤانەیە بکات لە دژی پەناهەندەیەکی سیاسی کراوە چونکە بەپێ هە موو ڕێساو یاساکانی دنیا ئەمە کارێکی جینائی پاشان سیاسیە بۆیە دەمەوێت بڵێم بەبێ هیچ موزادەیەکی سیاسی پێویستە دەزگاکانی حیزبی پاشان ڕێکخراوەکانی یەکێتی داوای هەوڵێستی جدی تر بکەن لە هاوسەرۆکەکانیان بەتایبەتی بۆ ڕای گشتی کوردستان بکەران ئاشکرا بکەن و سزای یاسایان بدەن .