كاریگه‌ری ئه‌نفال له‌سه‌ر ژینگه‌ی هه‌رێمی كوردستان
2020-04-13 16:57:22
* مەعروف مەجید
نه‌ك به‌ته‌نها پرۆسه‌ی جینۆساید و قڕكردنی به‌ناو ئه‌نفال، به‌ڵكو له ماوه‌ی رابردوودا سه‌رجه‌م كاربه‌ده‌ستانی عێراق، ئامانجیان وێرانكردن و تێكدانی ژینگە و سروشت و جوگرافیای هه‌رێمی كوردستان بووه، به‌ڵام له پرۆسه‌ی تاوانكاری و جینۆسایدی ساڵی 1988 دا ئه‌و نیه‌ته نه‌گریسه‌ی ده‌سه‌ڵاتی عه‌سكه‌رتاری به‌عس زیاتر ره‌نگی دایه‌وه.
پرۆسه‌ی بەناوئه‌نفال و قڕكردنی نه‌ته‌وه‌یه‌ك هه‌ر به‌بێ به‌رنامه و نه‌خشه‌دانان نه‌بوو، ئه‌وه‌ی سه‌دام و دار وده‌سته‌كانی ویستیان، خاپوركردن و تێكدانی ژینگه‌ی نیشتیمانێک بوو بەناوی کورووستان، به‌عس ده‌یویست به‌م پرۆسه‌یه كۆتایی به‌ژیانی مرۆڤه‌كان و باڵنده‌كان و ته‌نانه‌ت گژو گیا و دره‌خته‌كانیش بهێنێت، به‌عس ده‌یویست چیتر كانیاوه‌كان نه‌بوژێنه‌وه و باڵنده و ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان هێنده‌ی تر سرووشتی كوردستان جوان نه‌كه‌ن. ئه‌وه‌ی ئێمه ساڵانه له 14ی نیساندا باسی ده‌كه‌ین ته‌نها زیانه مرۆییه‌كانه، ته‌نها باسی كوشتن و بێسه‌رو شوێنكردنی مرۆڤه‌كان ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئاخۆ له‌و پرۆسه دڕندانه‌یه‌دا ته‌نها مرۆڤه‌كان زیانیان پێگه‌یشت؟ بێگومان نه‌خێر ، له هه‌ر 8 قۆناغه‌كه‌ی ئه‌نفالدا ، زیاد له 4500 گوندی باشوری كوردستان له‌گه‌ڵ خاكدا یه‌كسان كران، جگه له ده‌یان گوندی تر كه به‌ناوچه‌ی (محرمه) ناویلێنرابوو.
دیكتاتۆره خوێنمژه‌كه‌ی به‌عس له یه‌ك كاتدا توانی مرۆڤی كورد قڕبكات و له‌سه‌ر خاك و زێدی باوباپیرانی نه‌یان هێڵێت به‌هه‌مان شێوه ئه‌وه‌شی بۆكرا كه جوتیار له خاك و ئاو، شوان له مه‌ڕو ماڵات، باخه‌وان له باخه‌كه‌ی و میراو له ئاوه‌كه‌ی دور بخاته‌وه ، كه واته به‌عس ئامانجی ته‌نها قڕكردنی مرۆڤه‌كان نه‌بوو ئه‌و به‌یه‌ك هه‌ڵمه‌ت چه‌ندین ئامانجی پێكا
به‌داخه‌وه تا ئێستا ئامارێكی راست و دروستمان نییه كه له‌و پرۆسه‌یه‌دا چه‌ند كانیاو و سه‌رچاوه‌ی ئاو، چه‌م و جۆگا له ناوبران، ئامارێكمان نییه چه‌ند هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی كرا به بیابان، چه‌ند هه‌زار دۆنم ره‌ز و باخ و پاوان‌و دارستان وشك كرا، ئه‌رێ كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه بپرسین ئه‌ی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی له دوای 28 ساڵ له‌و تاوانكارییه ئامارێكی رونی لانییه، یان كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه بڵێین دوای 24 ساڵ له ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی كوردی تا چه‌ند حكومه‌تی هه‌رێم شوێنه‌واری ئه‌و وێرانكارییه‌ی نه‌هێشتووه و توانیویه‌تی سه‌دان به‌نداو كانی و چه‌می ده‌ستكرد بۆ گونده‌كان دروست بكاته‌وه.
كه‌واته ده‌توانین بڵێن :
ژینگه‌ی سروشتی له‌م تاوانكارییه‌دا پشكی زۆری به‌ركه‌وتووه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوای نه‌مانی گونده‌كان تا ئێستا ئه‌و سروشته جوانه‌ی پێش ئه‌و تاوانكارییه هه‌بوو دروست نابێته‌وه ده‌كرێ بپرسین بۆ؟
سوتانی روبه‌رێكی به‌رفراوانی باخ و دارستانه‌كان بووه مایه‌ی كه‌مبونه‌وه‌ی پانتایی سه‌وزایی له هه‌رێمی كوردستاندا، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی به‌رچاوی له‌سه‌ر ژینگه‌ی كوردستان دروست كرد‌و، كاریكرده‌سه‌ر كه‌شوهه‌وا و سرۆوشتی جوانی ناوچه‌كه.
سووتانی باخ‌و دارستانه‌كان مه‌ترسی نه‌مانی جۆره ده‌گمه‌نه‌كانی رووه‌ك و ئاژه‌ڵ و باڵنده درووستده‌كات.
رژێم هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا ملیۆنان مینی دژه مرۆڤی له ناوچه شاخاوی و كشتوكاڵیه‌كاندا چاند بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر مرۆڤه‌كان و گوندنشینه‌كان نه‌توانن وڵاته‌كه‌یان ئاوه‌دان بكه‌نه‌وه .
بۆیه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چۆن گرنگی داوه به لایه‌نه مرۆییه‌كه له بۆنه و یاده‌كاندا، هێنده‌ش گرنگی بدات به زیانه‌كانی ئابوری و ژینگه‌یی و گه‌شتیاری .
* سەرۆکی_ڕێکخراوی_ئایندە_بۆ_پاراستنی_ژینگە