Draw Media

مستەفا سەلیمی سیاسیی بوو یان تاوانبار؟ هۆکاری لە سێدارەدانی چیبوو؟

مستەفا سەلیمی سیاسیی بوو یان تاوانبار؟ هۆکاری لە سێدارەدانی چیبوو؟

2020-04-12 13:40:02


هانا چۆمانی

مستەفا سەلیمی خەڵکی گوندی ئیلوی سەقزە و تەمەنی ٥۳ ساڵە و سالی ۲٠٠٠ لەگەڵ کەسێکی تر بەناوی سابیر سەتاری لەهاتن بۆ باشوری کوردستان دوای دەیان کاری نایاسایی و دەێنە ناو ریزەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران و دەبن بە پێشمەرگە ناوبراوان لەشوێنی خۆیان لەئەرکی پێشمەرگایەتیدا دەیان کاری ناشیرین بەناوی پێشمەرگەوە دەکەن و هەمووشی بە بریاری خودی مستەفا سەلیمیە بۆیە حدکا دەیگرێت و سزای دەدات و دەڵێت قبوڵناکەین هیچ کەس بەنا وجلی پێشمەرگە سوکایەتی بکات .
دوای دەستگیرکردنیان حدکا لەرادیۆی خۆیدا وتی کێ لەهاوڵاتیانی کوردی گوندەکانی سنوری سەقز سکاڵای لەدژی سابیر سەتار و مستەفا سەلیم و هاوڕیکانی هەیانە با بێن سکاڵا بکەن۱۳ کەس شکایەتی کرد کە سوکایەتی و دزی لێکردوون، بۆیە حدکا سزای دەدات بە بەندکردن

دوای سێ مانگ زیندانی ئەوانە دەبنەوە پێشمەرگە و دواتر جاسوسی دەکەن بەسەر حدکا و پێشمەرگە و تا ۲٠٠٤ و دواتر لە شەوێکدابەنهێنی لەگەڵ سابیر سەتاری پەیوەندی لەگەڵ جاشێک ددەنێن تا خۆیان رادەستی رژێمی ئێران بکەنەوە و زانیاری دەدەن بە اتلاعات و هاوکات کاتان بۆدەکەنو دوای دوومانگ کارکردن بۆ اتلاعات لە شەوێکدا رادەکەن و پێشەرگایەتی جێدەهێڵن و تەسلیم بە ئێران دەبنەوە.

دواتر بوون بە جاشی ئێران و چەکیان بۆ ئێران هەڵگرت دەستیان دایە چەوساندنەوە لێدان و تەعداکردن و کوشتنو دزی دواجار دەبێتە کێشەیان لەگەڵ هەندێ لە جاشەکان بۆیە ئێران لێیان قبوڵیان ناکات ئەوانیش رادەکەن و دەبن بە پێشمەرگەی چوونە ناو پارتی ئازادی و دوایی دوو مانگ سابیر سەتاری کۆژرا، مستەفا سەلیمیش جارێکی تر داوایکرد ئێران وەریگرێتەوە و ئامادەی زانیاری بداتە ئێران و بەوەش ئێران رازی بوو و گەرایەوە بۆ لای ماڵە خەزوری لە نهاوەند و دوای کۆبوونەوە پێدانی زانیاری لەسەر هێزەکانی رۆژهەڵات و شوێنەکانیان و چالاکیان ئازادکرا

دواتر مستەفا لە ساڵی ۲٠٠٤ بۆ ۲٠٠٥ دەستیکردەوە بەهەمان کاری چەکداری و دزی و کاری نایاسایی دزی وەک چەکداری نەناسرا و لە سنوری گوندەکانی سەقز و وە لەمانگی ۳ ساڵی ۲٠٠٥ لەگوندێکی نزیک سەقز لەسەر دزیەک لەگەڵ جاشێک دەبێت بەشەڕیان و جاشەکە دەکوژێت و دواتر پۆلیس دەیەوێت دەستگیری بکات بەڵام لەکاتی هەڵاتن و خۆبەدەستەوەنەدانی ئەندامێکی سوپای پاسدارانیش دەکوژێت و رادەکات و دواتر لە گوندێکی رۆژهەلاتی سەقز دەستگیر دەکرێت رادەستی دادگای سەقز دەکرێت دوای سێ جەلەسە دادگایی لە کۆتایی سالێ ۲٠٠٥ بڕیاری اعدامی بۆدەردەچێت".

مستەفا سەلیمی بەهۆی ئەوەی پەیوەندی باشی هەبوو لەگەڵ اتلاعات کەسیەکەی پیداچونەوەی بۆدەکرێت و حوکمەکەی دوادەخرێت و بەوەش قۆناغ قۆناغ تا نزیکەی ۱٦ ساڵ لە زیندا دەبێت هەر حوکمی اعدامەکەی دواداخرێت هەرچەندە ماوەی چەندین ساڵەحوکمی اعدامەکەی یەکلابۆتەوە بەڵام بەهۆی بارودۆخی ئێران و کەیسی تر اعدام نەدەکرا، دوو ساڵ پیش ئێستا کورەکەی مستەفا سەلیمی کە تەمەنی ۲۳ ساڵبوو دەچیت بۆ بینینی ئایەتولا حەساری یاریدەدەری قەزای لە قوەی قەزایی ئێران و باسی خراپی بارودۆخی دەروونی و جەستەیی باوکی دەکات لەزیندان و ئەویش ێی دەڵێت "برۆ دەبی سوپاسی خودا بکەن تا ئێستا کە اعدام نەکراوە"

بۆچی هیچ هێزیکی رۆژهەڵات خاوەنداریەتی ناکات؟؟
هەتا ئەمرۆش حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەسەر ئەوە سورە کە مستەفا سەلیمی کاتێ هەلات لەناو ریزەکانی حدکا زانیاریەکانی ناو حدکا و پێشمەرگە و شوێنی راهێنان.و ناوی رێکخستنەکانی بۆ اتلاعات بردوە و هێندەی سەرئێشە بووە بۆیان هێندە سودی نەبووە

هاوکات حدکا دەڵێت ئەوە کەیسێکی سیاسیی نیە، چونکە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان" و " دزیی چه‌كدارانه‌ و موحاربە و کوشتن" لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سەقز، سزای بەسەردا سەپێندراوە

مستەفا سەلیمی اعدامەکەی پەیوەندی بەوە نیە کە سیاسی بووە یان پێشمەرگە بەڵکو دوای ئەوەی لە ۲۷ مانگی سێ لەگەڵ ٦٥ زیندانی تر لە زیندانی سەقز رادەکەن لەکامێڕاکان دەرکەوتوە ئەو زیندانیانی هانداوە.و رێبەرایەتی کردوون تا رابکەن و بۆیە سزای اعدامی لەلایەن محمد جباری داواکاری گشتی سەقز رۆژی پێنج شەممە بە ماڵەوەیان دەدرێت و باس لەوە دەکات کە مستەفا سەلیمی لەلایەن هێزەکانی نیوری ئینتزمی بەهاوکاری خەڵکی بانەو و سەقز دەستگیرکراوە.و بەتۆمەتی هاندانی زیندانیان رۆژی شەممە اعدام دەکرێت

کورەکەی مستەفا رۆژی پێنج شەممە نامەیەک بۆ پەیجی عەلی جەوانمەردی دەنێرێت و دەڵێت باوکم اعدام دەکریت بەو هۆکارە و ئەویش سود لەودەرفەتە دەبینێ بۆ بەلارێدابردنی خەڵکەکەی دوای کەوتووە بەهاوکاری سەرووی خۆی و دەڵێ وەڵا دەستگیرکراوە و رادەستی ئێران کراوەتەوە لەکاتێکدا ئەوە ژیان وئەسڵی و مەوزوعیەتی واتا مستەفا یەک تاکە رۆژ بەتۆمەتی پێشمەرگە زیندانی نەکراوە

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand