ئایا ئه‌مجاره رووسیا سه‌رچۆپییه‌كه له سعودیه وه‌رده‌گرێته‌وه ؟
2020-04-10 20:28:52
فه‌رهاد حه‌مزه محه‌مه‌د
جیهان تا ساڵی 1973 حه‌وت كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كه‌ی ناسراو به (حه‌وت خوشكه‌كه) تاقه مه‌رجه‌ع و بڕیارده‌ر بوون بۆ دانانی نرخی نه‌وت ، به‌ڵام له‌وه به دوا رێكخراوی ئۆپیك به گوڕ هاتۆته مه‌یدان و به هۆی خاوه‌ندارێتی 80% ی یه‌ده‌كی نه‌وتی جیهان و 40% به‌رهه‌می جیهانی توانیوێتی ببێته خاوه‌ن قسه و بڕیار له سه‌پاندنی نرخی نه‌وتدا ، له ناو ڕێكخراوه‌كه‌دا شانشینی سعودیه به هۆی ئه‌وه‌ی سێیه‌كی نه‌وتی ئۆپیك له لای خۆیانه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت ببوه ده‌م سپی ناو رێكخراوه‌كه .
جیهان له ماوه‌ی نزیكه‌ی په‌نجا ساڵی ته‌مه‌نی دا (1973-2020 ) پێنج جار دارووخانی نرخی نه‌وتی به‌خۆوه بینیوه :-
1- له ساڵی 1986 نرخی نه‌وت له 37 دۆلاره‌وه دابه‌زی بۆ 10 دۆلار .
2- ساڵی 1997 نرخی نه‌وت له 23 دۆلاره‌وه گه‌یشته 11 دۆلار .
3- ساڵی 2008 نرخی نه‌وت له 147 دۆلاره‌وه دابه‌زی بۆ 30 دۆلار.
4- ساڵی 2014-2016 نرخی نه‌وت له 105 دۆلاره‌وه گه‌یشته 20 دۆلار.
5- له ئازاری 2020 نرخی نه‌وت له 70 دۆلاره‌وه دابه‌زییه 23 دۆلار .
ئه‌گه‌ر به وردی به بنج و بناوانی هه‌موو ئه‌م دابه‌زینانه بچینه‌وه تێبینی ده‌كه‌ین كه سعودیه هه‌موو كاتێك به‌رهه‌می نه‌وتی به ڕاده‌یه‌ك به‌رز ده‌كرده‌وه كه خواست له‌سه‌ری كه‌م بێته‌وه و نرخه‌كه‌ی دووچاری داته‌پین بكات ، هه‌موو جاره‌كانیش فاكته‌ری جیۆسیاسی ڕۆڵی باڵای گێڕاوه , ئه‌مریكا بۆ گوشار خستنه سه‌ر نه‌یاره‌كانی له روسیا و ئێران و چین و فه‌نزه‌ویلا ئه‌م ڕیگه‌یه‌ی گرتۆته به‌ر تا له ڕووی سیاسی و ئابووریه‌وه رۆڵیان له ناوچه‌كه‌دا كه‌م بكاته‌وه‌و گۆڕه‌پانه‌كه‌یان پێ چۆڵ بكات .هه‌موو جاره‌كانیش دوای پڕكردنی گه‌نجینه ستراتیجیه‌كه‌یان له نه‌وتی هه‌رزان بۆ چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه سعودیه پێشنیاری كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی رێكخراوی ئۆپیكی كردووه تا دواجار به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌م هێنان جارێكی تر نرخی نه‌وتیان ڕوو له‌سه‌ر خستن كردۆته‌وه .
به‌ڵام ئه‌م دابه‌زینه‌ی ئه‌م جاره‌ی نرخی نه‌وت پێناچێت ڕێگه‌ی سارێژ كردنه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌وانه‌ی پێش‌و بێت چونكه ئه‌م جاره رووسیا زۆر به ته‌وژم هاتۆته مه‌یدان و ده‌یه‌وێت چیتر ڕێگه‌چاره‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت لای سعودیه نه‌بێت بڕیاری كۆتایی لای كرملن بێت نه‌وه‌ك ریاز ، ئه‌وه‌تا ئه‌م جاره به هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه كۆمپانیا به‌رهه‌م هێنه‌كانی نه‌وت له ئه‌مریكا هاواریان لێ هه‌ستاوه‌و سه‌رۆك ترامپ و كۆنگرسیان هێناوه‌ته سه‌ر خه‌ت ، له لایه‌كه‌وه كۆنگریسمانه‌كان هه‌ڕه‌شه له سعودیه ده‌كه‌ن و له لایه‌كی تره‌وه ترامپ به‌رده‌وام له كۆنتاكتایه له‌گه‌ڵ روسیا تا به‌رهه‌می نه‌وت كه‌م بكه‌نه‌وه نرخی نه‌وت جارێكی تر به‌رز بێته‌وه به‌ڵام كرملن سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان و وڵاتانی تری به‌رهه‌م هێنه‌ری نه‌وتی له ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك به‌شداری بكه‌ن له كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌میان نه‌وه‌ك ئه‌ركه‌كه ته‌نها له ئه‌ستۆی روسیا و وڵاتانی ئۆپیك بێت . ئه‌مجاره‌یان سعودیه ئه‌وه‌نده‌ی گوشاری ده‌خرێته سه‌ر ئه‌وه‌نده ڕۆڵی ده‌م سپی ناگێڕێ بۆیه ئاماژه‌كان پێمان ده‌ڵێت خه‌ریكه روسیا سه‌رچۆپییه‌كه له سعودیه وه‌رده‌گرێته‌وه .
* كۆمپانیای نه‌وتی باكور