Draw Media

خەو ...

خەو ...

2020-04-08 14:05:15


پشکۆ ناکام

(( دەسەڵاتە خۆسەپێنەرەکان قاچی میللەت ئەشکێنن و گۆچانێکی ئەیەنێ پێی بڕوا و پێی ئەڵێن ئێمە نەبین تۆ ناتوانی بڕۆیت..........​ چارلی چاپلن ))

 ڕەنگە حکومەتێک معاش زیا نەکا وتەرفیعاتی خەڵک رابگرێ پێی بووترێت حکومەتێکی لا موبالە ، یان حکومەتێک جار و بار بەهۆی ئەوەی ئەکەوێتە جومعەوە معاش دوا بخا بە حکومەتێکی بێ بەرنامە وەسف بکرێ ، یاخود حکومەتێک لە مەسەلەی دەرماڵە کەمتەر خەم بێ بە حکومەتێکی نا عادیل وەسف بکرێ ، ئەی ئەگەر حکومەتێک یەک دانە ملیار دۆلار لە داهاتی نەوتی ووڵات و خەڵک بدزێ و بیخاتە سەر حسابێکی تایبەتی بانک لە دەرەوەی ووڵات بەچی ناوبەرین ؟ ئەبێ بگەڕێین بۆ سیفەتێکی نێگەتیڤی شایەستە بە شا ن وباڵی ئەو حکومەتە، رەنگە وەسف کردنی بە حکومەتی کوردی باشترین وەسفی سەلبیانە بۆی ، بە مەرجێک ئەو کەسەی ئەو دزییەی لە قوتی خەڵک کردوە  هیچ سیفەتێکی حیزبی و حکومی نیە و تەنیا ئەندامی بنەماڵەی خاوەن دەسەڵاتی   هەرێمە! ئەمەش ئەو راستیە دووبارە ئەکاتەوە کە بە هەزاران جار ووتراوە کە " بنەماڵە لەسەروو میللەت و خاک و حیزبەوەن،،" ئەو پارە زۆرە لە کاتێکا خەشنۆش کراوە کە خەڵک لەوپەڕی نەهامەتی و قوڕبەسەری بژیویا بوون ئەویش هەر بەهۆی سیاسەتی فاشیلانەی بنەماڵە لە بە ناو " سیاسەتی ئابوری سەربەخۆ" وە بوو کە ئەبوایە بە فەشەلی سەربەخۆ ناو بنرایە ، ئەو کات کەس بۆی نەبوو فزە بکا گویا بەغا پارەی نەئەنارد بەناو حکومەتی هەرێمیش پیاوانە نەوتی خۆی ناردوە بەڵام نەک بۆ بەغا بەڵکو بۆ تورکیا !! هەر لەو کاتەیا بۆ بەتاڵان بردنی نەوتەکە وەک مەزاخانە هەڕاج کردنی بە نرخێکی هەرزان، موزەفەر بەهارات ، ببورن موزەفەر پاکستانیەک هاوکاری ئەو فرۆشتنەی ئەکرد ، جگە لەهەقی دەڵاڵییەکەی کە تەنیا 250 ملیۆن دۆلار بوە ، لە وەزارەتە وەهمییەکەی سەرچاوە سروشتییەکان مانگی یەک ملیۆن دەلار واتا یەک و شەش سفر معاشی بوە ، کاتێک وەزعەکە زۆر بەرەو خراپی ئەڕۆشت معاشی ئەو بێ بەختە کرا بە روبعە ملیۆنۆک دۆلار ( نازانم چۆن پێی ژیاوە !) .....
ئێستاش لە کاتێکا خەڵک بە ناچاری ماڵەوەن ، و کاسبکارانیش بە بێ هیچ داهاتێک ئەبێ شەو بخەنە سەر ڕۆژ ، لە بوونی بەڵای کورونا بە ناو حکومەتی هەرێم دیسان گەڕاوەتەوە بۆ قەوانە دژە خەڵکە کۆنەکە کە مووچە بە نزیکەی دوومانگ جارێ ئەبێت ، بەریتانیا کە نزیکەی 65/ملیۆن کەسی تیا ئەژی و ئەو نەوتەی هەرێمیشی نیە هەرچی مووچەخۆرە تا لە ماڵەوە بێ  لەسەدا هەشتای معاشەکەی ئەخرێتە سەر ئەکاونتەکەی سەبارەت بە کاسبار و ئەوانەی بسنزی بچوکیان هەیە دەهەزار پاوەن لەدەوڵەت وەرئەگرن  بۆ ئەو ماوەیەی لەماڵەوە ئەبن وەک سەرتایەکی هاوکاری بژێوییان ، جا ئێوە بیهێنە بەرچاوی خۆتان گەر هەرێم نەک بەقەد بەریتانیا بوایە ، گەر دە ملیۆن کەسێک بوایە ئەم بەناو حکومەتە چی لەو خەڵکە لێقەوماوە ئەکرد،،واو بە حاڵی میللەەت...
كورونا بەڵایەکە و یەخەی ئەو عالەمەی گرتوە ، بەڵایەک کە زوو یا درەنگ هەر لەناو ئەچێ ، ئەو بەڵایەی پێش کورونا و دوای کیرونا یەخەی ئەو خەڵکە بەر نایا ئەو دەسەڵاتە خۆسەپێنەرەی هەولێرە کە بەناوی حکومەتی کوردی و چەپڵە و هەلهەلەی حیزب و گروپە کانی تر میللەت وەک پاشكۆیەک و داهاتەکەشی  وەک سفرەیەکی بەلاش  تێی کەوتوە و ئەوەی حسابی بۆ نەکا میللەت و چونیەتی ژیان بارە ئابووریەکەیەتی ، ئەم دەسەڵاتە هەرچیەک هەیە بۆ مانەوەی خۆی ئەیکات بێ سڵکردنەوە ، ناهەقیشیان نیە لە کەرچەوە بۆ  بازرگانی نەوت ، ئەم بەڵایە وا دای نەکوتیوە لاچێ ، ئەوەی ئەتوانێ جێی پێ لێژکا و بیخاتە مەترسی کەوتنەوە تەنها خەڵکە ، زۆر چاوەڕوانیش ساردبونەوەی بە دوایە ،  وەک ئەووترێت گەشتۆتە سەر لووتی خەڵک ، گەر کەسێکیش پێی وایە ئەم دەسەڵاتە خۆی و ئارەزومەندانە بە جێمان ئەهێڵێ ، ئەوە خەوە......            

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand