كام مۆدێل بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا؟
2020-04-06 16:37:06
ئومێد قەرەداخی
له راستیدا ، تا ئێستا سێ مۆدێلی حیاواز بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی كۆرۆنا په‌یڕه‌وكراوه :
مۆدێلی یه‌كه‌م :
ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ن له روانگه‌ی باوه‌ڕبونیان به به‌هێزی سیستمی ته‌ندروستی خۆیانه‌وه و ، له‌سه‌ر بنه‌مای باوهرنهبوونیان به مه‌ترسی ڤایرۆسه‌كه و كه‌مێك قورستره له له په‌تای ئاسایی ، بۆیه و پێیان وابوو ئه‌توانن كۆنترۆڵی ڤایرۆسه‌كه بكه‌ن ، نموونه‌ی ئه‌و وڵاتانه ئیتالیا و ئیسپانیا ، به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت توشی هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌بوون و وڵاته‌كانیان بوو به شانۆی كاره‌سات، ئیسپانیا زیاتر له 131 هه‌زار توشبوو و 12 هه‌زار مردووی هه‌یه ،و ئیتالیاش 129 هه‌زار توشبووی تێپه‌راندوه و زیاتر له 15 هه‌زار مردووشی هه‌یه
مۆدێلی دووه‌م:
ئه‌وانه‌ن تێگه‌یشتن ڤایرۆسه‌كه مه‌ترسیداره ، به‌لام له روانگه‌ی باوه‌ربوونیان به به‌هێزی سیستمی ته‌ندروستی خۆیان و گرنگی به‌رده‌وامی چالاكییه‌كانی ئابووری و به‌رهه‌مهێنان و سێكته‌ری خزمه‌تگوزاری ، ئه‌مانه وا بیریان كردوه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆتایهاتنی ڤایرۆسه‌كه دیار نییه و ناكرێت تا كاتێكی نادیار چالاكی به‌رهه‌مهێنان و دام و ده‌زگا فه‌رمیه‌كان بوه‌ستێ، بۆیه رێگای چاره‌ی مام ناوه‌ندیان گرته به‌ر ، به‌وه رێگا بگرن له كۆبوونه‌وه و قه‌ره‌باڵغی و له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی رێنماییه‌كانی خۆپاراستن ، ئیدی كاروباری ئاسایی رۆژانه به‌رده‌وام بێت ، به‌مه ئه‌توانن رێگا بگرن له تووشبوونی به لێشاوی خه‌ڵك و تووشبونی كه‌میش ئاساییه له رێگای ده‌زگای ته‌ندروستیه‌وه كۆنترۆل ئه‌كرێت ، نموونه‌ی ئه‌م وڵاتانه ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و هۆڵه‌ندا و گه‌لێك وڵاتی تر ، به‌ڵام كاتێك ئه‌م وڵاتانه به كرده‌وه رووبه‌رووی كۆرۆنا بوه ، نه رێكاره‌كانی حكومه‌ت توانی رێگا بكریت له توشبوونی به لێشاوی هاوڵاتیان ، نه سیستمه ته‌ندروستیه به‌هێزه‌كانیان توانی كۆنترۆڵی بارودۆخه‌كه بكات ، له وڵاتێكی وه‌ك فه‌ره‌نسا زیاتر له 92 هه‌زار كه‌س توشبوه و 8 هه‌زار مردویان هه‌یه ، ئه‌ڵمانیا 100 هه‌زاری تێپه‌راندوه و 1500 مردووی هه‌یه ، هۆڵه‌ندا 18 هه‌زار توشبووی تێپهرادوه و زیاتر له 1700 مردوو ، به‌مه‌ش مۆدیلی دووه‌م سه‌ركه‌وتنی به ده‌ستنه‌هێناوه ، به پێچه‌وانه‌وه رووبه‌رووی قه‌یرانی جددی بۆته‌وه ، هه‌واڵنێره‌كان باس له ترسناكی بارودۆخه‌كه ئه‌كه‌ن كه ناچار بوون وڵاته‌كانیان بخه‌نه به‌رده‌م قه‌یرانێكی ئه‌خلاقی گه‌وره كه واز له پیره‌كان بێنن بۆ مردن و هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد ته‌نها بۆ گه‌نجه‌كان دابنێن
مۆدێلی سێیه‌م :
ئه‌وانه‌ن كه سیستمێكی ته‌ندروستی لاوازیان هه‌یه ، بۆیه چه‌كی ده‌ستیان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا به پله‌ی یه‌كه‌م بریتی بوه له خۆپارێزی، راگرتنی ده‌وام و كاری فه‌رمی ، هه‌رێمی كوردستان نموونه‌ی ئه‌م مۆدیله‌یه ، له راسیدا ئه‌م تا ئه‌ندازه‌یه‌كی باش سه‌ركه‌وتوو بوه له كۆنترۆڵكردنی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ، نزیكه‌ی پێنج هه‌فته به‌سه‌ر تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌ت تێده‌په‌رێ، كه‌چی هێشتا ژماره‌ی توشبوان 250 كه‌سی تێنه‌په‌راندوه ، ئه‌مه‌ش ده‌سكه‌وتێكی گه‌وره‌یه به‌تایبه‌ت كاتێك ئه‌وه له‌به‌رچاو بگرین كه هه‌رێمی كوردستان سنوورێكی 1100 كیلۆمه‌تری هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كه ناوه‌ندی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا.
كام مۆدیل بۆ كوردستان ؟
دۆخی ئابووری و ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، وامان لێده‌كات كه بڵێن مۆدیلی سییه‌م ، به‌رده‌وامی كه‌ره‌نتینه و نه‌هێشتنی هه‌ر جۆره تێكلاوبوونێك چ له نێو ناوه‌نده‌كانی خوێندن بێت یان مزگه‌وته‌كان یان هه‌ر شوینێكی تر باشترین بژارده‌یه ، بۆچی؟ یه‌كه‌میان :له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژێرخانی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان به‌رگه‌ی لێشاوی توشبوون به كۆرۆنا ناگرێت، بۆ نموونه پارێزگایه‌كی وه‌ك سلێمانی دانیشتوانه‌كه‌ی نزیكه‌ی 2 ملیۆن كه‌سه ، ئه‌گه‌ر گریمانه‌ی ئه‌وه بكه‌ین ته‌نها 200 هه‌زار كه‌س توش ببن ، له‌م دوسه‌د هه‌زاره ته‌نها بیست هه‌زار كه‌س پێویستی به هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد بێت ، ئه‌م ژماره‌یه چۆن ئیداره ئه‌كرێت له كاتێكدا به هه‌موو نه‌خۆشخانه ئه‌هلی و حكومییه‌كانه‌وه ته‌نها 200 ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد هه‌یه ، به هه‌مووی كه‌متر له هه‌زار قهرهویڵه هه‌یه ، ئیدی ئه‌توانین وینای ئه‌وه بكه‌ین ئه‌بیت به شانۆی چ كاره‌ساتێك
دوه‌میان : هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن پێگه‌یه‌كی ئابووری نیه له ئاستی جیهانیدا ، ئه‌مریكا خاوه‌ن ئابوورییه‌كی زه‌به‌لاحه و 26% هه‌نارده‌ی پیشه‌سازی جیهان له ئه‌مریكاوه هه‌نارده ئه‌كرێت، ئه‌ڵمانیا یه‌كێكه له وڵاته پیشه‌سازییه گه‌وره‌كان و پایته‌ختی ئابووری ئه‌وروپایه ، فه‌ره‌نسا دلی گه‌شتوگوزاری ئه‌وروپا و وڵاتیكی پیشه‌سازی گه‌وره‌یه ، ئه‌وان بۆ به‌رده‌وامی مه‌كینه‌ی ئه‌و ئابوورییه زه‌به‌لاحه ناتوانن كارگه‌كان دابخه‌ن ، ناتوانن رێگری له كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك بكه‌ن ، به‌س بۆ كوردستان كه شاده‌ماری ئابوورییه‌كه‌ی نه‌وته و به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆ رۆڵیكی ئه‌وتۆ نا‌بینیت كه‌ره‌نتینه‌ی به‌رده‌وام باشترین بژارده‌یه
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی ده‌وامی قوتابخانه و زانكۆكان ، ئه‌توانریت به هاوبه‌شی ده‌زگا ته‌ندروستیه‌كان و پزیشكه‌كان و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزریته‌وه ، بۆ نموونه ئه‌كرێت ده‌وام بخرێته وه‌رزی گه‌رماوه ، بۆنموونه بۆ ماوه‌ی دوو مانگ یان زیاتر خوێند ده‌ست پێ بكاته‌وه و هه‌ردوو مانگی شه‌ش و حه‌وت له كاردابن و له‌و ماوه‌یه‌شدا دام و ده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كانیش به میكانیزمیك بكرینه‌وه كه كه‌مترین تێكڵابوون رووبدات ، ئه‌مه وه‌ك پێشنیارێكی سه‌ره‌تایی ، ئه‌كرێت پاش راوێژ و گفتوگۆ سودی لێوه‌ربگیرێت