دنیا جوانه‌كه‌مان بده‌نه‌وه
2020-04-03 16:53:10
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
ده‌سته پاچهیی زانستی پزیشكی له‌به‌رده‌م ڤایرۆسی كۆرۆنادا ، ئێمه ناچاری ئه‌وه ده‌كات هه‌ڵوه‌سته له سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین ، داخوا له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌كه‌مداین ، یان له سه‌ده‌كانی حه‌ڤده‌و هه‌ژده‌و پێشتردا ، مه‌رگی زیاتر له په‌نجا هه‌زار كه‌س و ئه‌گه‌ری به‌رزبوونه‌وه‌ی مردن بۆ چه‌ند هێنده‌ی تر ، بێئابڕووی سه‌رانی دنیا له داوای ماڵئاوای كردن له ئازیزان ، ناكرێت هه‌ربه‌و جۆره سه‌یر بكرێت كه ئیتر ئه‌مه ڤایرۆسێكهو هاتووه ، ئه‌گه‌ر هیچ پرسیار له باره‌ی ئه‌وه‌وه نه‌كه‌ین ، ئه‌م ڤایرۆسه چۆن هات و چۆن له پڕدا جه‌نگی به‌رانبه‌ر هه‌موو گۆی زه‌وی و مرۆڤایه‌تی راگه‌یاند ، ئایه ئه‌مه له هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه دروست بوو، یان هه‌قیقه‌تێكی سروشتی ، خۆ ده‌بێت پرسیاری ئه‌وه بكه‌ین ، دنیای ئێمه ، دنیای مرۆڤایه‌تی ، دنیای پیرو گه‌نج و ژن و پیاوی گۆی زه‌وی ، دنیای هه‌ژاره‌كان و ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان و مام ناوه‌نده‌كان ، دنیای ساغ و نه‌خۆش و بهلهنگازو بێ‌نیشتمان و نیشتمانداران ، دنیای باوه‌ڕدارو بێباوه‌ڕه‌كان ، دنیای ئایندارو بێ ئاینه‌كان ، دنیای گشتمانه ، دنیایه‌ك كه خه‌ریك بوو له بیرمان بچێته‌وه ، خه‌ریك بوو له رێگه‌ی كۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌كانه‌وه توشی سیل و شێرپه‌نجه ده‌كرا ، ناكرێت هه‌ر به‌و جۆره لێی بگه‌ڕێین ، دنیا به‌س دنیای سه‌رۆك و سه‌ركرده‌كان و مناڵه‌كانی ئه‌وان نیه ، هی هه‌موومانه ، هی ئه‌وانه‌شه كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئازاری زه‌ویان نه‌داوه ، نهكۆمپانیا ، نه شه‌ڕ ، نهچهك و چۆڵ ، نهبیره نه‌وت ، نهمیدیا ، نهمافیا ، نهچهتهیان نیه‌و به‌یانیان به قوقه‌ی كه‌ڵه‌شێر له خه‌و هه‌ڵده‌ستن ، ئێواران بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر گوێ بۆجریوه جریووی چۆله‌كه‌ی سهردارهكان راده‌گرن ،كاتێك هه‌موویان ده‌یانه‌وێت تا به‌یانی جێ خه‌وێك بۆ خۆیان بدۆزنه‌وه ، به‌ڵام به ته‌نیشت یه‌كتره‌وه ، له‌و سه‌رداره‌ی كه هیچ چۆله‌كه‌یه‌ك له‌وی تر زیاتر جێ داگیر ناكات ، ، دنیا هی ئه‌وانه‌شه كه هێشتا له جوانی سروشت ده‌ڕوانن ، بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر سه‌یری ئاسكێك ده‌كه‌ن وه‌ك ئه‌وه‌ی چیرۆكێك هه‌بێت بۆ یه‌كدی بگێڕنه‌وه .
دنیا به‌س هی ئه‌وانه نیه كه‌زه‌وی پیس ده‌كه‌ن ، كه دوانه ئۆكسیدی كاربۆن ده‌كه‌ن به هه‌ناسه‌ی زه‌ویدا ، كه ته‌نگ به ماسی و نه‌هه‌نگ و ئاژه‌ڵه‌كانی ناو ده‌ریاو زه‌ریاكان هه‌ڵده‌چنن ، كه رۆژ نیه هه‌زاران جۆری چه‌كی تازه دروست نه‌كه‌ن ، دنیا هی ئه‌و پیاوهشه كه بهڕیشێكی سپی و تهسبیحێكهوه به یانیان زوو ده‌چێته سه‌ر به‌رماڵه‌كه‌ی و له خودا ده‌پاڕێته‌وه ئه‌مڕۆ بۆ مرۆڤه‌كان رۆژێكی باش بێت ، هی ئه‌و كرێكارهشه كه كاتژمێرێك پێش له خه‌وهه‌ستانی خێزانه‌كه‌ی هه‌ڵده‌ستێت و له‌به‌ر خۆیه‌وه سرودی ئینته‌ر ناسیونال ده‌ڵێت ، سرودێك كه باسی رزگاری ئینسان ده‌كات ، هی ئه‌و مناڵهشهكه جانتاكه‌ی ده‌كاته شان ، ئه‌و كابانهش كه هێشتا له‌و په‌ڕی دنیا ده‌یه‌وێت چه‌ند نانێكی گه‌رم بۆ مناڵه‌كانی بكات ، ئه‌و عاشقهش كه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌مڕۆ چۆن خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ببینێت ، ئه‌و نوسه‌ره‌ش كه ده‌یه‌وێت دوابه‌شی رۆمانه‌كه بنووسێ ، دنیا به ته‌نێ هی ئه‌وانه نیه كه له شاشه‌ی ته‌له‌فیزیۆنه‌كانه‌وه ده‌رده‌چن و قسه‌ی زل ده‌كه‌ن ، ئه‌وانه‌ی هه‌میشه شاشه‌كانیان داگیر كردووه ، دنیا هی ئه‌وانه‌شه كه هه‌رگیز هیچ كامێرایه‌ك وێنه‌یان ناگرێت ، ئه‌و دكتۆرانه‌ی له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی شه‌ڕی كۆرۆنادان ، ئه‌و په‌رستارو فریشتانه‌ی به بزه‌یه‌كی شیرینه‌وه ئومێدی چاكبوونه‌وه به نه‌خۆشه‌كان ده‌به‌خشن ، دنیا هی ئه‌و ساوایهیه كه ئێستا له دایك ده‌بێت، ئه‌و خاتونه‌ی دوای چه‌ندین ژان چاوه‌كانی ده‌بنه گۆمی فرمێسك و رووهگهشهكهی له ته‌ك دڵۆپه ئارهقهكانی سه‌ر گۆنایدا ده‌بنه جوانترین تابلۆ ، دنیای هی هه‌موومانه نه‌ك گروپێكی چڵێس و مه‌ترسیدارو شه‌ڕه‌نگێز كه ده‌یانه‌وێت چه‌رخه‌كه به ئاره‌زووی ئه‌وان بسوڕێت .
ئێمه ملیاره‌ها خه‌ڵكی سه‌ر ئه‌م گۆی زه‌ویه ئاشتی و ئارامی و سفره‌یه‌كی ساده‌و دڵێكی پڕ له خۆشه‌ویستیمان ده‌وێت ، ئێمه له‌وه زیاترمان ناوێت كه هه‌مانه ، كه‌به‌شی رۆژێكمان ده‌كات بۆ ژیان ، كه ده‌توانین به‌شی دوو رێبواریشی لێبده‌ین ، كه پێش ئه‌وه‌ی ته‌واو بێت ده‌ڵێین ده‌شێت په‌له‌وه‌رو ئاژهڵهكانیشمان له بیر بێت ، ئێمه نهچهكمان ده‌وێت ، نهتانك و زریپۆش و نهداگیر كردنی زه‌وی خه‌ڵكی تر‌و نهبیره نه‌وت ، ئێمه دنیایه‌كی ئارام و بێكێشهمان ده‌وێت ، دنیایه‌ك تێیدا سه‌ركرده‌و سه‌رۆكه مشه‌خۆرو چهنهبازهكان بێده‌نگ بن و ژه‌نیارو گۆرانیبێژه‌كان پڕمان كه‌ن له ئاواز.