پەرلەمانێکی کەرەنتینەکراو
2020-04-01 14:32:56
عومەر عەلی موحەمەد
هەرکاتێک پەرلەمان کەوتەژێر هەژمونی پارتە دەسەڵاتدارەکان ,ئیتر ئەوکاتە پەرلەمان ناتوانێت ئەو رۆڵەی کە بۆی دیاریکراوە بیبینێت ,چونکە رۆڵی سەرەکی پەرلەمان بریتیە لە چاودێری حکومەت و لە ئەرک ورۆڵی بەرپرسیارانەی بەرامبەر بە هاوڵاتیان و دانانی سنورێک بۆ حەزو ویستی بەرپرسانی حکومەت و ئەو خواستە حیزبیانەش کە دەیانەوێت بە دەستی بهێنن لە رێگەی ئەو پۆستانەی کە بە دەستیانەوە هەیە .
پەرلەمان دەبێت وەک چاوی خەڵک وابێت, هەرکاتێک حکومەت ویستی هەنگاوێک بنێت لە دەرەوەی بەرژەوەندی گشتی و خواستەکانی خەڵک دەبێت رێگەی پێنەدات و رای بگرێت .
ئەم دیدە تیۆریەی کە ئێمە باسی دەکەین بۆ پەرلەمانێکە کە لە نێو سیستمێکی سیاسی دیموکراتیدا بێت .بەڵام لە ناو سیستمێکی بێ دەستورو خێڵەکی و حیزبی وەک کوردوستان, هەرچیەک بڵێین ناواقیعیە, چونکە لە بارودوخێکی وەک ئەوەی هەرێمی کوردوستان, پەرلەمان تەنها بۆئەوەیە بڵێن هەرێمێکی دیموکراسیەو پەرلەمانی هەیە و لەلای نوێنەری وڵاتانی دەرەوەو قونسوڵی وڵاتان فشەی پێوە بکەن ۰
پەرلەمانی کوردوستان هەرلەدوای ساڵی۱۹۹۲ لە نێوان پارتی و یەکێتی دابەش کراوە, لە هەمان کاتدا حکومەتیش بەو شێوە بوە. لەبەرئەوە هەر لە یەکەم رۆژیەوە پەلەمان کەرەنتینە کراوەو رۆڵی نەبوەو بێکار کراوەو تەنها بۆجوانکردنی کارەکانی حکومەت بوە۰ لەلایەکی تریش کادێرە حیزبیەکانیان ناردوە بۆموچەوەرگرتن و خۆ دەوڵەمەند کردن۰
لەدوای دروست بوونی بزوتنەوەی گۆران هەلێک هاتە پێش بۆ دروبستبوونی پەرلەمانێکی کاراو چالاک۰ بەڵام لە دوای هەڵبژاردنی ۲۰۱۳ ئە وەشیان لە باربردو دەرگای پەرلەمانیان داخست و بەدرێژایی دو ساڵ نەیانهێشت هیچ رۆڵێکی هەبێت ۰
بۆهەڵبژاردنی ۲۰۱۸ نەخشەیەکی ترسناکیان دارشت ئەویش بەسود وەرگرتنبوو لە ئەوتەزویرە بێ شومارەی کە پارتە عێراقیەکان ئەنجامیاندا لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێەرانی عێراقدا ۰دواجار یەکێتی و پارتیش دەستیاندایە تەزویرو بەبێ گوێدانە دەنگی خەڵک و پڕۆسەی دیموکراسی, کورسیەکانیان دابەش کردو ئۆپۆزسیۆنیان کردە کەمینەو زۆرینەیان بۆخۆیان مسۆگەرکرد۰ چونکە ئامانجی ئەوان دروستکردنی زۆرینەیەک بو لە یەکێتی و پارتی ,ئەمەش بۆئەوەی بەهیچ جۆرێک پەرلەمان جورئەتی ئەوەی نەبێت کەباس لە داهاتی نەوت و خاڵە سنوریەکان بکات و چاودێری حکومەت بکات, ئەوان دەیانویست پەلەمان بکەوێتە ژێر خواستەکانی حکومەت. لە م هەڵبژاردنەدا ئەوەش هاتەدی و بەتەواوی کەرەنتینەیان کرد ۰
ئەم پەرلەمای کە ئێستا هەیە بەویست پارتی و دوایش یەکێتی بو ۰چونکە نە چاودێری حکومەتی پێ دەکرێت نەپڕۆژەیاسیەک لە بەرژەوەندی خەڵک دەردەکات, نە بوجە دێتە پەلەمان تاپەسەندی بکات, نە لەناو خەڵکدیە تابزانێت کێشەکانی چیە ,نە دەتوانێت فشار لە حکومەت بکات و لە بریارێک پەشیمانی بکاتەوە, لەم کاتەشدا کە حکومەت هەرەشەی کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران دەکات سەرۆکی پەرلەمان دەڵێت دڵنیام ئەو کارە دەکات و هیچیشمان پێ ناکرێت, لەبەرئەوە ئەم پەرلەمانە هەر لە یەکەم خولیەوە کەرەنتینەکراوە۰ لە ئێستاشدا چونکە زۆرینە تیایدا خۆیانن, وایان لە پەرلەمان کردوە حکومەت چاودێری بکات و ئەو ئەرکی بۆ دیاری دەکات ۰زۆرینەی پەرلەمانتارانیش تەنها فەرمانبەرێکن و مووچە وەردەگرن وەک پێشینان دەڵێن ئیتر ئاو بێنەو دەست بشۆ۰