1ی نیسان و فه‌یك نیوز !
2020-04-01 14:29:06
ئه‌رشه‌د خه‌لیل شوانی
هه‌واڵی ساخته‌ش بۆته هۆكاری مه‌ترسی له‌سه‌ر پیشه‌ی ڕۆژنامه‌وانی، ساڵانه له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی نیسان به هه‌زاران هه‌واڵی ساخته له ته‌واوی جیهان بڵاو ده‌بێته‌وه، بۆیه به‌شی زۆری خه‌ڵك بروایان به هه‌واڵی ڕۆژی 1ی نیسان نییه، به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژ به ڕۆژی بڵاوكردنه‌وه‌ی فه‌یك نیوز ناسراوه له ته‌واوی جیهان، ئینجا ئه‌م هه‌واڵ و زانیاریانه له خه‌ڵكی ئاسایی یاخود له لایه‌ن ڕۆژنامه‌وانان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بڵاو بكرێته‌وه.
له‌ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌یان هه‌واڵی فه‌یك له‌سه‌ر درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌م قه‌ده‌غه و هه‌بوون و نه‌بوونی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرایه‌وه، له دواین جاریش وه‌زیری ناوه‌خۆ به ئاشكرا ووتی سه‌رجه‌م ئه‌م هه‌واڵ و زانیاریانه‌ی له‌سه‌ر پاشكه‌وت و كه‌مكردنه‌وه و ده‌ستكاری ده‌رماڵه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بڵاوكراوه‌ته‌وه هه‌موویان فه‌یك نیوز بوون.
ته‌نها له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو به ده‌یان هه‌واڵ له‌سه‌ر كوده‌تای سه‌ربازی له به‌غدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هه‌موویان فه‌یك نیوز بوون له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو ده‌كرێته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌به‌ستدار.
له‌سه‌رده‌می تۆڕه‌كانی سوشیال میدیا زانیاری ساخته به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان بڵاوبۆته‌وه وه به‌رده‌وامیش له زیاد بوون دایه، له ڕابردوودا ته‌نها هه‌ڵه‌یه‌كی بێ مه‌به‌ست بوو له بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵێ ساخته، به‌ڵام له ئێستادا زۆر جار بووه به كارێكی داڕێژراو بۆ ئامانجێكی دیاریكراو، به‌هۆی خۆڕسكی بێ بوونی هیچ ڕێكخستنێكی چاودێری كه ده‌ست ببات بۆ ئازادی ڕا ده‌ربڕین.
رۆژنامه‌نووسان له‌ماوه‌ی ڕابردودا ته‌نها سه‌رچاوه‌كان نه‌بوون بۆ به‌لارێدابردن به‌ڵكو بون به قوربانیش، له ئێستادا هه‌وڵێك هه‌یه بۆ به ئامانجكردنی ڕۆژنامه‌وانان له ڕێگای هه‌واڵی داڕێژراو بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌ڵه به‌شێوه‌یه‌كی دارێژراو به‌مه‌به‌ستی به لاڕێبردنی سه‌رنجیان و ئاراسته‌كردنیان بۆ ئاراسته‌یه‌كی هه‌ڵه، بۆ لێدان له ڕاستگۆیی و متمانه‌ی هاوڵاتیان به دامه‌زراوه ڕاگه‌یاندنه‌كانیان، دوای ئه‌وه‌ی قوربانیه‌ك ده‌كه‌وێته داویان ئه‌وا ساخته‌یی ئه‌و زانیاریه ئامرازه‌كانی بڵاوكردنه‌وه‌ی ئاشكرا ده‌كرێت.
له‌هه‌رێمی كوردستان به‌شی زۆر ڕۆژنامه‌وانان و ده‌زگاكانی میدیا به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی، یاسای مافی به‌ده‌ستهێنانی زانیاری له هه‌رێمی كوردستانی - عێراق ژماره (11)ی ساڵی 2013، ده‌كه‌ونه ته‌ڵه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌ڵه.
چونكه ئامانجی ئه‌م یاسایه بریتییه له:
• ڕه‌خساندنی بوار بۆ هاوڵاتیانی هه‌رێم تا موماره‌سه‌ی مافی خۆیان له به‌ده‌ستهێنانی زانیاری لای دامه‌زراوه گشتی و تایبه‌تییه‌كان بكه‌ن، به‌پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه.
• پشتیوانیكردنی بنه‌ماكانی شه‌فافییه‌ت و به‌شداریی كارا بۆ چه‌سپاندنی پرۆسه‌ی دیموكراسی.
به‌ڵام دوای 7 ساڵ له ده‌رچوونی ئه‌م یاسا له هه‌رێمی كوردستان تا ئیستا كاری پێنه‌كراوه، له هه‌مان كاتێش جیاوازی كردنیش له نێوان ڕۆژنامه‌وان و ده‌زگاكانی سه‌ر به ده‌سه‌ڵات له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی بێ لایه‌ن و ئۆپۆزسیۆنن له پێدان و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان ده‌كرێت، بۆیه به‌شێك له هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌یی هه‌واڵی فه‌یك ئه‌مه‌یه له كوردستان.
هه‌واڵی ساخته‌ش بۆته هۆكاری مه‌ترسی له‌سه‌ر پیشه‌یی ڕۆژنامه‌وانی بۆیه ده‌بێت ڕۆژنامه‌وانان خۆیان بپارێزن له ته‌ڵه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌ڵه، وه دڵه‌راوكێی تووشی رۆژنامه‌نووسان كردووه، به‌پێی ئامار‌ی ساڵی 2019 كۆمیته‌ی پارێزگاری له رۆژنامه‌نووسان (CPJ) میسر و توركیا خراپترین وڵاتن.
رێژه‌ی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌نووسان به‌هۆی (هه‌واڵی ساخته‌وه- فه‌یك نیوز) له‌سه‌ره‌تاسه‌ری جیهان و به‌تایبه‌تی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا و ئه‌فریقیا، ڕووی له‌زیادبوون كردووه.
له ساڵی 2019، زیاتر لە 45 رۆژنامه‌نووس له جیهاندا به‌هۆی هه‌واڵی فه‌یكه‌وه ده‌ستگیركراون.
له‌كاتێكدا له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا زۆرترین هه‌واڵی فه‌یك بڵاوده‌كرێته‌وه به‌ڵام رۆژنامه‌نووسێكی له‌سه‌ر ده‌ستگیرنه‌كراوه، به‌ڵام وڵاتانی وه‌ك میسر و توركیا له لوتكه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ن كه زۆرترین رۆژنامه‌نووسیان ده‌ستگیركردووه.
له ساڵی 2012 ته‌نیا یه‌ك رۆژنامه‌نووس له جیهاندا به تۆمه‌تی فه‌یك نیوز خراوه‌ته زیندانه‌وه، 2014 ئه‌م ژماره‌یه بووه به 14 و به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی له 2016 بووه به 16، به‌ڵام له 2019 ئه‌م ژماریه به‌هۆی وڵاتانی وه‌ك میسر و توركیا و سۆماڵ و كامیرۆن-ه‌وه بووه به 49 رۆژنامه‌نووس.
له 1992ه‌وه تا 2019 ، 120 رۆژنامه‌نووس ده‌ستگیركراون له‌سه‌ر تۆمه‌تی فه‌یك نیوز، به‌ڵام نیوه‌ی زیاتری ئه‌و ژماره‌یه له 2012 بۆ 2019، كه ئه‌مه رۆژنامه‌نووسان تووشی نیگه‌رانی ده‌كات.
هۆكاره‌كانی زیاد بوونی فه‌یك نیوز له ته‌واوی جیهان به‌شێكی بۆ په‌ره‌سه‌ندنی ئینته‌رنێت ده‌گه‌ڕێته‌وه له جیهاندا. به‌شێك له‌و ده‌وڵه‌تانه و له هه‌رێمی كوردستانیش كار به یاسای میدیای كاغه‌زی ته‌قلیدی یاخود یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێری په‌یوه‌ندی كردن لێپێچینه‌وه له رۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ن.
هه‌واڵ بووه به هه‌واڵسازیی و، كه‌سانێكی كه‌میش هه‌واڵی ساخته ساز ده‌كه‌ن به‌ڵام كه‌سانێكی زۆر ، به‌نیه‌ت و مه‌به‌ستی باش هه‌واڵه ساخته‌كه‌ی ده‌گوازنه‌وه بۆیه له‌م تۆڕه فراوانه‌ی پڕ له‌هه‌واڵی ناڕاست و ساخته‌یه‌دا مرۆڤی باش وه‌ك نه‌یه‌وێت هه‌واڵی ساخته ساز بكات، ناشبێت هه‌موو هه‌واڵێك بڵاو بكاته‌وه نه‌بادا خۆبه‌خشانه ببێته په‌یامنێری ساخته‌كاران بۆ كه‌سێك یاخود لایه‌نێكی دیاری كراوی حكومی یاخود حیزبی.
به‌م دواییانه له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ملمڵانی سیاسی له نێوان حیزبه‌كان یاخود كه‌سه سیاسیه‌كان به‌ده‌یان وێنه و ڤێدیۆی فه‌یك و ده‌ستكاری كراوه له‌سه‌ر سه‌ركرده و كه‌سیاتیه‌كان به‌شێوه‌ی فه‌یك و ده‌ستكاری كرا‌و بڵاوكراوه‌ته‌وه، بۆیه پێویسته ڕۆژنامه‌وانان و خوێنه‌ر و بینه‌ره‌كان ووردبن له جیاوازی كردن له نێوان بابه‌تی بینراو هه‌ڵه و ده‌ستكاری كراوه‌كان.
به‌ڕای من ئه‌گه‌ر هه‌واڵی ساخته‌ش به‌م شێوه‌ی ئیستا ببێته هۆكاری مه‌ترسی له‌سه‌ر پیشه‌ی ڕۆژنامه‌وانی له ته‌واوی جیهان، داهاتووی ئه‌م پیشه‌یه بۆ ڕاگه‌یاندنی به‌دواداچوونی قووڵ و بنكۆڵكارییه ، له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه كۆتا هه‌نگاوه‌كانی ڕاگه‌یاندنی كۆنه‌باو و سه‌ره‌تای هه‌نگاوه‌كانی خۆ دامه‌زراندنی ڕاگه‌یاندنی بنكۆڵكاری یه، و له‌م جیهانه ده‌بیت له‌وه دڵنیابین كه تیایدا زانیارییه‌كان نادرێن، به‌ڵكوو ده‌بێت بسه‌ندرێن.
چونكه ڕاگه‌یاندنی به‌دواداچوون ( بنكۆڵكاریی) نوێترین مۆدێلی ڕاگه‌یاندنه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بارودۆخی ئاڵوزی ژیان و په‌یوه‌ندییه پێكداچووه‌كانێتی و به‌دوای شته نه‌وتراوه و نه‌زانراوه‌كان.