Draw Media

یارمه‌تیدانی خه‌ڵک بۆ فه‌یسبووک، یان بۆ ئاسوده‌یی ویژدان؟

یارمه‌تیدانی خه‌ڵک بۆ فه‌یسبووک، یان بۆ ئاسوده‌یی ویژدان؟

2020-03-30 16:28:01


لەتیف حسێن

باشترین و جوانترین کارێک که‌ مرۆڤ پێی گه‌وره‌و ویژدانی ئاسوده‌ ده‌بێت، یارمه‌نیدانی ئه‌و که‌سانه‌یه‌ که‌ پێویستیان به‌ یارمه‌تییه‌..
نه‌داری و هه‌ژاری نه‌عه‌سبه‌یه‌و نه‌ له‌که‌و په‌ڵه‌ی عه‌یبه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ڵکو به‌شێکه‌ له‌ژیان، هه‌ژاری زۆربه‌ی جار گه‌لێک جوانتره‌ له‌ هه‌بوونی و له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ ئازاری ئه‌وانی تر بده‌یت...
به‌شبه‌حاڵی خۆم هه‌میشه‌ گه‌ر به‌ وشه‌یه‌کیش بووه‌ یارمه‌تی که‌سێکم دابێت پێی ئاسوده‌و گه‌وره‌بووم، چ جای ئه‌و که‌س و رێکخراوو شوێنانه‌ی که‌ یارمه‌تی که‌سانی هه‌ژارو که‌مده‌ستن له‌بارودۆخێکی وه‌ک ئێستادا قورسییه‌کانیان زیاتر ده‌بێت، بۆیه‌ نه‌ک جارێک هه‌زار جار ده‌ستخۆشی له‌وانه‌ ده‌که‌م هه‌میشه‌ چاویان له‌وه‌یه‌ یارمه‌تی خه‌ڵکی بده‌ن و نه‌هێڵن برسیان بێت..
له‌ وڵاتێکی پڕ خێرو بێری وه‌ک کوردستان ده‌بوو حکومه‌ت و وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی به‌رپرسه‌ له‌ژیانی خه‌ڵکی نه‌ک وه‌کو خێر به‌ڵکو وه‌ک ئه‌ کی سه‌رشانیان و ئه‌وانیش مافیان به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌وه‌ هه‌یه‌و شایه‌نی ژیانی شایسته‌ن..
که‌ حکومه‌ت نایکات و خه‌ڵکی تر ده‌یکه‌ن ئه‌بێت ئێمه‌مانان ڕێزیان بگرین و هانیان بده‌ین که‌ به‌رده‌ودم بن و زیاتر ئه‌مکاره‌ بکه‌ن، به‌داخه‌وه‌ له‌کوردستان زۆر شتێکی باش که‌ هه‌یه‌ به‌هۆی رێکاری هه‌ڵه‌وه‌ ریسه‌که‌ ده‌کاته‌وه‌ خوری و کاره‌ باشه‌کان له‌که‌دار ده‌کرێن، جا له‌ڕێی ئه‌وانه‌وه‌ بێت که‌ کاره‌ خێرخوازییه‌که‌ ده‌که‌ن یان له‌لایه‌ن خه‌ڵک و تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه‌ بێت، به‌داخه‌وه‌ وه‌ک ئاماژه‌م بۆ کرد هه‌ژاری عه‌یبه‌نییه‌، به‌ڵام له‌م کۆمه‌ڵگه‌یه‌ی ئێمه‌و شه‌رق به‌گشتی که‌شی هه‌ژار پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیشی ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌و وه‌ک ئیهانه‌و گاڵته‌پێکردن به‌کاری ده‌هێنن، پاشان هه‌وڵدان بۆ شکاندنی شکۆی ئه‌و خه‌ڵکانه‌ یه‌کێکی تره‌ له‌و شتانه‌ی که‌ ده‌بێت هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بکه‌ین و بیر له‌وه‌ بکه‌ینه‌وه‌ که‌ کاری خێر خوازی و یارمه‌تیدانی خه‌ڵکی بکرێته‌ شێوازێکی جوان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی یارمه‌تیان پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌کی باش بگاته‌ ده‌ستیان و له‌ڕێی خه‌ڵکێک که‌ یارمه‌تی ئه‌وانی تر ده‌ده‌ن هانی خه‌ڵکی تریش بده‌ن بۆ ئه‌مجۆره‌ کارانه‌، به‌ڵام به‌مشێوه‌و جۆره‌ی ئێستا نا، نه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌وان راسته‌و نه‌ ئه‌وه‌ی له‌ فه‌یسبوک و تۆڕه‌‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به‌وان ده‌کرێت راسته‌...
ئه‌وه‌ی یارمه‌تی خه‌ڵکی ده‌ده‌ن وئنه‌ ده‌گرن و به‌ڵگه‌ی گه‌یاندنیان ده‌وێ ئه‌وا ڕێگه‌ی تر زۆرن، ئه‌گه‌ر که‌سێک بۆ خوای بکات پێویستی به‌وێنه‌و به‌ڵگه‌ نییه‌ به‌مجۆره‌ی ئێستا، ئه‌گه‌ر وه‌ک مرۆڤێکی خاوه‌ن ویژدانیش ئه‌مکاره‌ ده‌کات ئه‌وا دیسات وێنه‌و به‌ڵگه‌ی بۆ کاری مرۆڤانه‌ نییه‌، ئه‌گه‌ر هیچیان بۆت به‌س نه‌بور ویستت خه‌ڵکی تری پێ هان بده‌ی ئه‌وا ده‌توانی وێنه‌ی ترو هاوشێوه‌و نزیک له‌کاره‌ به‌ چه‌ند دێڕێک بڵاوبکه‌یته‌وه‌و خه‌ڵکی پێ هان بده‌ی بۆ یاره‌متی و هاوکاری خه‌ڵک، هه‌ر بۆیه‌ تکا ئه‌که‌م ئێمه‌ پێویشتمان به‌و خه‌ڵکانی ده‌وڵه‌مه‌ندو خێرخوازه‌ چونکه‌ خه‌ڵکی هه‌ژارمان زۆره‌و حکومه‌ت هیچیان بۆ ناکات، بۆیه‌ سوکایه‌تی به‌وانه‌ مه‌که‌ن که‌ یارمه‌تی خه‌ڵک ئه‌ده‌ن و رێگه‌یه‌کی هه‌ڵه‌ به‌کاردێنن با له‌بری ئه‌وه‌ ده‌ستخۆشیان لێ بکه‌ین و هه‌ڵه‌که‌یان بۆ ڕاست بکه‌ینه‌وه‌، تکا ئه‌که‌م با ئه‌وانه‌ی یارمه‌تیان ئه‌ده‌ین شکۆیان نه‌شکێنین و وێنه‌یان بڵاو نه‌که‌ینه‌وه‌و ئازاریان نه‌ده‌ین، ئێمه‌ ده‌بێت کاره‌کانمان رێک بخه‌ینه‌وه‌و به‌جۆرێک بێت هه‌موو کات ئێمه‌ ئاگامان له‌یه‌کتری بێت و ڕۆحیه‌تێک دروست بکه‌ین که‌ ئه‌گه‌ر نانێکمان هه‌بوو پێکه‌وه‌ بیخۆین، تکا ئه‌که‌م حکومه‌تی هه‌رێم و حزبه‌کان ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵکی له‌ئه‌ستۆی ئێوه‌یه‌، زۆریان مه‌ده‌نێ ته‌نها هه‌قی خۆمان بده‌نێ و خه‌ڵکی ناچاری پاڕانه‌وه‌ مه‌که‌ن بۆ له‌ته‌ نانێک، شکۆی مرۆڤێک له‌هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی دنیا هه‌یه‌ به‌نرختره‌...

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand