Draw Media

ئیتاڵیا.. وڵاتی کافرانە؟!

ئیتاڵیا.. وڵاتی کافرانە؟!

2020-03-29 20:48:18


شوان سدیق: ئیتاڵیا
ھاوڵاتیەکیی زۆری وڵاتانی جیھان لە ئیتاڵیا دەژین، ھۆکاری مانەوەشیان، لەم وڵاتە بەتەمەنەی باشووری ئەوروپا بۆ کۆچ و پەنابەری و خوێندن و کار و مانەوەی ئارەزوومەندانەی خۆیان  دەگەڕێتەوە.
لەڕووی یاساییەوە ڕێگا بەمانەوەی ھەموو کەسێک دەدرێ، بژیێت لەم وڵاتە کەسێکیش لەوڵاتی خۆی داوای کۆرسی خوێندن لەزانکۆکانی ئێرە بکات، پاش قەبووڵکردنی و گەیشتن بەخاکی ئیتاڵیا وڵاتە حکوومەت ھاوکاری پێویستیشی دەکات لەدابینکردنی شوێن و خواردن و خواردنەوەش بەبێ بەرانبەرە!
چونکە وڵاتێکە کەوتۆتە سەر ھێڵی دەریای ناوەڕاست و ھاوسنووری ئەفریقاو و وڵاتانی یونان و فەڕەنساو ئەڵمانیایە کۆچبەرێکی زۆری نایاسایسش ڕووی تێندەکەن.
بەڵام ژیانی کۆچبەران لەئیتاڵیا ھاوشێوەی ئەوروپای ناوەڕاست و باکوورنییە لێرە ئەرکی کۆچبەر و پەناخواز قورسە ھاوکاریەکانی حکومەت سنووردارە و دەبێ کۆچپەر و پەناخوازان بتوانن خۆیان لەگەڵ بارودۆخی ژیانی ئێرە بگونجێنن!
ژمارەی کۆچبەر و بێگانە لە ئیتاڵیا، ٥ ملیۆن و ٣٥٠ ھەزار کەسە.
ھاوڵاتییانی ڕۆمانی، مەغریبی، ئۆکرانی، ئەلبانی و چیینی زۆرینەن لە ئیتاڵیا دەژین.
ئەگەر سەیری ئاماری فەرمی ڕێژەی کۆچبەر و بێگانەی دانیشتووی ئیتاڵیاش بکەین، ژمارەیەکی ھێجگار بەرزی موسوڵمان لەم وڵاتەتەن.
ئەمڕۆ وڵاتەکە بەھۆی کۆرۆنا ڤایرۆس کەوتۆتە بارودۆخێکی دژوار و سەخت.
ژمارەی قوربانییەکان ڕوو لە زیاد بوونە بەپێی دواین ئەماری ڕۆژی ٢٨ مارس  ١٠ ھەزار و ٧٧٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.
کاتێک لە سۆشیال مێدیا ھەندێ لەھاوزمانی کورد دەبینی بەتوانجە سەرنجی خۆیان لەسەر ئەم باودۆخەی  ئێستای ئیتاڵیا دەردەبڕن، بەتایبەتی دەڵێن ئیتاڵیا بۆیە گەیشتووە بەم ڕۆژە چونکە وڵاتی کافر و کوفرن و خودا تۆڵەیان لێ دەکاتەوە.
دیارە ئەم تێڕوانینە پێچەوانەی ھەموو بنەمایەکی ئایینی و ئەخلاقییەو فەرھەنگێکی دواکەوتووییە مرۆڤ بەم شێوازە بیربکاتەوە.
بەڵام کاتێک سەیری ئاماری ڕێژەی موسوڵمانانی نێو ئیتاڵیاش بکەین خاوەنی ئەم عەقڵیەت و فەرھەنگە شەرمەزار دەبن!
بەگشتی موسوڵمانانی نێو ئیتاڵیا یەک ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار کەسن و ئازادن لە پەیڕەوکردنی بنەما ئایینی و دابوونەریتەکانی پەیوەست بە خۆیان!
لەنیۆ ئەم ڕێژە زۆرەی دانێشتوانی موسوڵمانان لە ئیتاڵیا زۆرینەیان، مەغریب، ئەلبانیا، میسر، پاکستان، بەنگلادیش و توونسین.
بەگشتی وڵاتی ئیتاڵیا، ژمارەی دانیشتوانی  زیاتر لە٦٠ ملیۆنە.وڵاتەکە لەڕووی ئیدارەیەوە بەسەر ٢٠ ھەرێم دابەش دەبێ ئەمساڵ یادی ١٥٩ ساڵەی ئەم یەکێتیەی کرایەوە.
دوو دەوڵەتی بچووکیش لەنێو ئیتاڵیادا ھەن وەک ڤاتیکان و سانمارینۆ

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand