Draw Media

چۆن مامەڵە لەگەڵ تەرمی ئازیزانماندا بکەین، کە بە نەخۆشی کۆرۆنا ئەمرن؟

چۆن مامەڵە لەگەڵ تەرمی ئازیزانماندا بکەین، کە بە نەخۆشی کۆرۆنا ئەمرن؟

2020-03-28 20:28:37


خالید رەزا 

 

ڤایرەسی کۆرۆنا (COVID-19) رۆژانە دەیان مرۆڤ ئەکوژیت و بۆتە مەترسیەکی جدی لەسەر مرۆڤایەتی. لەهەندێک ولات ژمارەی مردن بە جۆریکە کە کیشەی بۆ مەراسیمی ناشتن دروستکردوە. لە زۆربەی ولاتان جگە لە دەولەتە ئیسلامیەکان، سوتاندنی تەرمی مردو لەحالەتی ئاسایی ش دا رێپیدراوە (crematie) زۆر خیزان لەجیاتی ناشتن، تەرمەکە لە شوینی تایبەت و بە ڕیورەسمی تایبەت ئەسوتینن. لە ئەوروپا و زۆر ولاتی تریش بەشێکی زۆر یان لەسەر داوای خیزانەکانیان ئەسوتینرین و هەندیکی یشیان ئەنیژرێن. بیگومان ریوشوینی شتن و ناشتن بە هەردوجۆرەکەیەوە بۆ ئەوانەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەمرن، جیاوازە لە مردنی ئاسایی. هەوڵ ئەدەم لە خوارەوە رێوشوینەکانی ناشتن، یان سوتاندن ی قوربانیەکانی کۆرۆنا رونبکەمەوە، هیوادارم ئەو تیگەیشتنە نادروستەی کە لای خۆمان هەیە، راستبکەمەوە. 
ئایە ڤایرەسی کۆرۆنا لە (مردو)ە وە بۆ کەسێکی تر ئەگوازرێتەوە؟


رۆژنامەی گەل (de Vollkskrant)ی هۆلەندی لە ژمارەی رۆژی 22 ی مارتی 2020 دا بەم جۆرە وەلامی پرسیارەکەی داوەتەوە:


ڤایرەسی ئیبۆلا (ebolavirus )لە رێی شلەی لەشەوە وەک میز، عارەق،پیسایی یەوە ئەگوازرێتەوە، بۆیە لەشی مردو بۆماوەیەکی زور ئەتوانی کەسانی تر توش بکات. لە باشوری ئەفریکا بەهۆی دەستلیدان و بەریەکەوتنیان لەگەڵ جەنازەی مردوەکانیان، خەلکیکی زۆر توشی نە خۆشیەکە ئەبون!
بەلام لە ڤایرەسی کۆرۆنادا ئەم ریسک و مەترسیە زۆر کەمترە چونکە ڤایرەسی کۆرۆنا لە رێی (پرژە- پریشک)ی پژمین و کۆکین ەوە ئەگوازرێتەوە، یان لە کۆتا هەناسەدانەوەی کاتی مردن دا. کانسیکی بچوک هەیە کە ڤایرۆسەکە کەوتبێتە سەر لەشی، سەردەست و دەموچاوی یان جلەکانی و بەپێی لیکۆلینەوەکانیش ڤایرەسەکە بۆ ماوەیەکی کەم ئەژی. هەرکەسێک لەکاتی مردنەکەی دا دەستی بەر نەخۆشەکە کەوتبێ بیگومان هەرچەندە بچوکیش بێ، ریسکێکی بۆ کەسەکە تیا ئەبێ. بۆیە پەیمانگای نیشتمانی بۆتەندروستی گشتی و ژینگە (RIVM)، کە ئێستە سەرۆکایەتی بەرەنگاربونەوەی کۆرۆنا ئەکات، ئامۆژگاریمان ئەکات کە جلی تایبەت لەکاتی رێورەسمی گواستنەوەی مردوەکەدا، بپۆشین.


ئینجا با بزانین (RIVM)ی هۆلەند چۆن ئامۆژگاریمان ئەکات:


پرسیار: مەترسیەکانی توش بون لەکاتی مردنی کەسیك دا چییە؟


ڤایرۆسەکە بۆ ماوەیەکی کەم لەدەرەوەی لەشی مرۆڤ ئەژی.لە چەند ساعاتیکەوە تا رۆژێک. گواستنەوەی ڤایرۆسەکەش لەڕیی پرژەی کۆکین و پژمینەوە روئەدات. کەواتە ئەمەش لەدوای مردن رونادات. بەگرتنە بەری ڕیوشوینەکانی خۆپاراستن و لەبەرکردنی جلی تایبەت لەکاتی کفن و دفنکردن دا،ئەم ریسکە بۆنزمترین ئاست کەم ئەکرێتەوە.


پرسیار: کەی پێوسیتە دەستەکانمان بشۆین؟


زۆر گرنگە لەدوای هەردەست تیوەدانێکی مردوەکە دەستمان بە باشی بشۆین(20 چرکە). لەدوای جل لەبەرداکەندن، دوای هەڵگرتن، گوستنەوە ی مردوەکەدا ئەبێ بە تەواوی دەسەکانمان بشۆین. بەو پەڕی وریایی یەوە هەمو ڕیوشوینەکانی خۆ پاراستن جیبەجی بکرێ.


پرسیار: لەکاتی مامەڵەکردنی لەگەڵ مردودا چ ڕێوشوینیکی خۆپاراستن پێویستە بگیرێتە بەر؟


ئەبێ دەستکیش و،جلی تایبەت (schort )ئاودامانی قۆڵ دریژ لەبەر بکەیت. عەینەک و ماسک پێویست ناکات. یەکەم جار جلە ئاودامانەکە لەبەر بکە، ئینجا دەسکێشە هەتا سەرقۆلەکان داپۆشە. لەکاتی داکەندن دا، پێچەوانەی بکەرەوە. یەکەم جار دەسکیشەکان دابکەنە، ئینجا بە تەواوی دەسەکانت بشۆ(20 چرکە)، ئینجا سەر جکەلەی کە لەبەرت کردوە دا بکەن، لە کۆتیادا جارێکی تر دەستەکانت بە جوانی بشۆ(20 چرکە). 


پرسیار: چۆن چۆنی تەرمی مردوەکە بگوازرێتەوە؟


مردوەکە بەشیوەیەکی نۆرماڵ و ئاسایی هەڵئەگیرێ و ئەگوارێتەوە. ئەمەش زۆرجار لە ڕیی نەخۆشخانەکان یان دەزگای ریعایەی تەندروستی یەوە ئەکرێ. لەکاتی بەرکەوتنی مردوەکەدا ئەبێ جلی تایبەتی ئاودامان و دەسکیش ت لەدەستدا بێ و دەست شتن پێرەو بکە.
پرسیار: ئایە ئەکرێ کەسێکی مردو بە کۆرۆنا تحنیگ بکرێ؟


بەڵێ، بەمەرجێک ڕیوشوینەکانی خۆپاراستن وەک باسمانکرد بگیرێتە بەر.


پرسێار: ئایە هیچ کۆت و بەندێک لەسەر داپۆشینی جەستەی مردوەکە هەیە؟


نەخێر، جەنازەی مردوەکە چ لە ماڵەوە یان لە سەنتەری دوادیدار کراوەبێ.لەناو دارەمەیتەکەدا ئەکرێ سەری کراوە یان داپۆشراو بێ. بەلام نابێ دەستی لێوەبدرێ.


پرسیار: ئایە هیچ کۆت و بەندیک هەیە کە خیزانەکەی بۆیان نەبێ دەس لە جەنازەکە بدەن؟
دوای ئەوەی رێوشوینی ئامادەکردنی مردوەکە بۆ بەخاک سپاردن جی بەجیکرا، نەخێرهێج ڕیگریەک نیە. ئامۆژگاریتان ئەکەین کە ڕێوشوینەکانی خۆپاراستن ڕەچاوبکەن. 


پرسیار: ئایە هیچ کۆت و بەندێک هەیە بۆ پەیوەندی نەکردن بە خانەوادەی مردوەکەوە؟


لە ئێستادا ئەڵێن تەوقە نەکەن. هیچ ڕیگریەکی تر نیە. مەگەر ئەوانیش توشی ڤایرۆسەکە بوبن.ئەمانە نابێ بە هیچ جۆریک تیکەلاوی کەسی تر ببن. سەرخۆشی کردن و دەربڕینی هاوخەمی ئەکرێ لەڕیی گۆرینەوەی نامەی دەنگی یان تەلەفۆن ەوە بێ.
پرسیار: ڕێورەسمی پرسەدانان چۆن ئەبێ؟


لەم کاتەدا بۆ خۆپاراستن لە توش بون، باشترە مەراسیمی پرسە نەکرێ. ئەگەر خانەوادەکەی ویستیان بیکەن، ئامۆژگاریمان وایە کە ئەبێ 1.5 مەتر لەیەک دوربن. خۆ ئەگەر کەسێک نیشانەکانی سەرمابون، کۆکە و پژمین ی هەبو نابێ بەهیچ جۆریک تیکەلاویان ببێ.
هیوادارم ئەم زانیاریانە کە لەسەرچاوە هۆلەندیەکانەوە وەرمگرتوە، بەرچاو رونیەک بدا بە هاولاتیان کوردستان و داودەزگا تەندروستیەکان، کە بەڕیزە وە مامەڵە لەگەل تەرمی ئازیزانماندا بکەن کە بە نەخۆشی کۆرۆنا ئەمرن. بەمەرجێک ڕێوشوینەکانی خۆپاراستن بەو پەڕی وریایی و دیقەتەوە جێ بەجێ بکەن. 

https://www.volkskrant.nl/wetenschap/is-het-coronavirus-na-de-dood-nog-overdraagbaar~bb38792a/?fbclid=IwAR1sMeDTdLWwi20zYKa13i7B6dr9y7haLT_W-oFYuXFJ5MrwZtGWOzafzUM
https://www.rivm.nl/coronavirus/covid-19/informatie-voor-professionals/postmortale_zorgverlening?fbclid=IwAR2n4cN2_1P1L37bKXwL4tKaC5al5obv-SJwVjIaGelumCGCymgYSNSCYH8
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand