ھێواش برادەر، کاکە نەوە وای نەوت
2018-05-01 18:30:36
ھەندێ برادەر تەواو شوڵینان لێ ھەڵکێشاوە و شتەکانیان تەواو تێکەڵ کردوە، وادەزانن دژایەتی یەکێتی و پارتی واتە دژایەتی ھەرێمیش .
من ئەم ڕوداوە ئەگێڕمەوە بۆ ئەوەی خەڵک و بە تایبەتیش بۆ ئەوانەی دروشمی ««لەسەر ڕێبازی کاک نەوشیروانیان »» ھەڵگرتوە ، بیخوێننەوە
نەورۆزی ساڵی ٢٠١٢ کاتێک مەسعود بەرزانی بەبێ مناسەبەو بێ ھۆکارێکی موقنیع ئاگری لە پەیوەندیەکانی ھەرێم و بەغدا بەرداو ھێڕشی کردە سەر مالکی و حکومەتەکەی و بە تائیفی ناوزەدی کرد ، ئیتر بەینیان تێک چوو ،مالکی دروشمی حکومەتی زۆرینەی بەرز کردەوە .
پەرلەمانتاری دەوڵەتی قانون یاسین مەجید کە نزیک بوو لە خۆی ھاتە لامان ، وتی مالکی دەیەوێت حکومەتێکی زۆرینەی سیاسی دروست بکات ، بەڵام نایەوێت ببێتە حکومەتی زۆرینەی تائیفی ، بۆیە دەیەوێت ئەم حکومەتە ھەڵوەشێنێتەوەو لەگەڵ ھەندێ کوتلەی سونی و کوردی و شیعی حکومەتێکی زۆرینە پێک بھێنێت و ئەوانی تر ببنە ئۆپۆزسێۆن ، واتە لەھەردوو بەری دەسەڵات و ئۆپۆزسێۆن ھەرسێ پێکھاتەکە ھەبن ، وتیشی مالکی وتویەتی ھەموو پۆستەکانی کوردیش لە ھاوپەیمانی کوردستانی وەدەگرینەوە و دەیاندەین بە ئێوە ، ووتمان ئێمە پێشنیارەکەێ ئێوە بە سەرکردایەتی بزوتنەوەکە ئەڵێین ، کاک نەوشیروان ، وتی ئێوە ڕەئیتان چیە ، من وتم وەڵا لای من خاک لەھەموو شت گرنگترە ، ئەگەر بە گرەنتی لە ماەیەکی زەمەنی دیاریکراو مادەی ١٤٠ جێ بەجێ بکەن، بۆ نەیکەین ، ئەو وتی نا نەخەیر مالکی نە شتی وا دەکات نە پێشی دەکرێت چونکە جێبەجێکردنی کۆی مادەکە پەیوەست نیە تەنھا بە بڕیاری ئەو با سەرۆک وەزیرانیش بێت ، ئەوان دەیانەوێت ئێمە بەکار بھێنن بۆ شەرعیەتدان بە حکومەتەکەی خۆیان کە نوێنەری کوردیشە ، ھەروەھا بەکاریشمان دەھێنن بۆ دژایەتی پێگەی ھەرێم ، پێیان بڵێن ئێمە ئیعتیزار ئەکەین
ئەوە لە کاتێکدا مەسعود بەرزانی پێشتر ولە کاتی گفتوگۆکانی پێک ھێنانی حکومەت کە بەینی لەگەڵ مالکی خۆش بوو پێی وتبو ئێمە ڕازی نابین پۆلیسێکیش بۆ گۆڕان دامەزرێنن