كۆرۆناو زانستی پزیشكی
2020-03-22 07:40:40
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
رێك له‌و كاته‌دا كه چین دوعا خوازی له په‌تای كۆرۆنا ده‌كات ، ئه‌وروپاو ئێران و ته‌واوی وڵاتانی دیكه‌ی دنیا ده‌كه‌ونه به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌وه ، چین سه‌ركه‌وت ئه‌گه‌ر به كاتیش بێت ، به‌ڵام ڤایرۆسه‌كه گه‌یشته هه‌موو دنیا ، ئاخۆ ئه‌مه چیه هه‌ر به‌ڕاستی ڤایرۆسه‌و ده‌رگای ماڵه‌كان ده‌شكێنێ یان شتی تر ، ئاخۆ ئێستا ئه‌و ڤینسیایهی چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ر سه‌یری جادوهكهیم ده‌كرد دۆخی چۆن بێت ، هه‌ر به‌ڕاستی ئه‌م ڤایرۆسه به رێكه‌وت یان به ئه‌نقه‌ست ترازا ، وه‌ك ئه‌وه‌ی باس له هه‌موو ئه‌گه‌رێك ده‌كرێت و كه‌س نیه هه‌قیقه‌تی ته‌واو بدۆزێته‌وه .
تۆ بڵێی له هه‌ڵه‌یه‌كی تاقیگه‌یه‌كی زانستیه‌وه كوڕێك یان كچێك توش نه‌بووبێت و ئه‌وانیش خانه‌واده‌كانیان و ، دواتر گه‌ڕه‌ك و شار‌و له كۆتایدا دنیا ، ئێستا چۆن دڵنیابین هه‌موومان هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه نین ، یان كێ ده‌ڵێت به ئه‌نقه‌ست و به هه‌مان سیناریۆ نه‌گوازراوه‌ته‌وه ، بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵگره‌كه پێی زانیبێت ، شه‌وی رابردوو به به‌ر بارانه‌كه‌دا رێمدهكردو بیرم له ده‌سته پاچهیی زانستی پزیشكی و ته‌واوی مرۆڤایه‌تی ده‌كرده‌وه ، ئه‌ی ئێمه بڕیار نه‌بوو زه‌وی و ئاسمان و سروشت رامبكهین ، یان هێشتا له به‌رده‌م توڕه‌ی ئاسمان و زه‌وی و سروشتا هیچ نین .
له سه‌رده‌مێكا كه یه‌ك ئیبن سینا هه‌بوو ، خه‌مخواردن له مرۆڤایه‌تی زیاتر بوو تا ئێستا كه به ملیۆنه‌ها دكتۆر‌و زانا هه‌یه ، قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه چۆن ده‌كرێت هه‌موو پێكه‌وه شۆك بین ، ئه‌مه چیه بێ ئه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه‌ی بدۆزرێته‌وه رۆژانه ده‌یان هه‌زار كه‌س توش بن و تا ئێستاش نزیكه‌ی 100هه‌زار چاكبووبێتهوه، ئایه چله كێشی و كارهنتینه چاره‌سه‌رن ، یان خۆ شاردنه‌وه‌و ده‌سته پاچهیی .
ئاخۆ دوای كۆرۆنا مرۆڤایه‌تی له‌و رووكه‌شی بوونه ده‌ربازی ده‌بێت و جارێكی تر رامانهكانمان بۆ شته‌كان ده‌گۆڕێن ، یان وه‌ك پێشتر گره‌و له سه‌ر مه‌رگ و ههترهشبردنی یه‌كتر ده‌كه‌ین ، سه‌رزه‌مین به هاوبه‌شی و له هه‌موو كوچه‌یه‌كی دنیاوه نزیكه‌ی پازده هه‌زار لاشه‌ی خسته گۆڕه‌وه هێشتا ده‌ڵێن هه‌فته‌ی داهاتوو مه‌ترسیدارتره ، ئه‌و كام هه‌فته‌یه دێت و مه‌ترسی كۆرۆنای له گه‌ڵدا نیه ، ئیبن سینایهكیش مرۆڤایه‌تی له‌م بار‌و دۆخه رزگار ده‌كات ؟.