Draw Media

بێرگامۆی ئیتاڵیا... شارێک بۆتە قوربانی کۆرۆنا

بێرگامۆی ئیتاڵیا... شارێک بۆتە قوربانی کۆرۆنا

2020-03-19 20:50:04


شوان سدیق: ئیتاڵیا
بێرگامۆ شارێکی جوان و سەرنج و ڕاکێش ڕۆمایەکە بۆخۆی دەوڵەمەندە بەشوێنی مێژووی و ئاسەواری ھەزاران ساڵ، شارێکی تابڵێی زیندوو بەموزیک و کەلتووی کۆن و نوێ.
بەھۆی دەوڵەمەندی بەناوچەی گەشتیاری و ھەڵکەوتەی ناوچەیشی لەوەرزە جیاوازەکانی ساڵ بەردەوان جمەی دێت لە گەشتیار.
ئەمڕۆ ئەم شارە، تووشی بەڵای خۆی بووە، ئەو بەڵایە لێی دەرچوون ئاسان نییە دەبێ خۆتی لێ لابدەیت، بەڵێ ئەویش کۆڕۆنا ڤایرۆسە، کەمرۆڤایەتی و جیھانی بەچۆکدا ھێناوە.
پاریزگای بێرگامۆ لەڕووی ئیداریەوە سەربەھەرێمی لۆمباردیای بەشی باکووری ئیتاڵیا کەمیلانۆ پایتەختیەتی. ئەم شارە ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی ١٥٠ کەس دەبێت.
ئەم شارە چونکە بەردەوام گەشتیارو کەسانی بیانی سەردانی دەکەن، بەشارێکی جموجوڵ و سەردانیکراو ناوی دەرکردوە، لەڕووی ناو بانگەوە ڕەنگە وەکو شاری پیسا یان بۆلۆنیا نییە بەڵام شارەکە لەپلەیەکی زۆرباشدایە کەتوانای پێشوازیکردنی ھەیە لەگەشتیار و ناوبانگێکی تایبەت بەخۆی ھەیە بۆ ئیتاڵی و ئەوروپییەکان.
ئەمڕۆ ئەم شارە پڕ لەئاسەوار و دڵگیرە، ھەواڵی ناخۆشی تێدابڵاو دەبێتەوە، ڕووداوی جیاجیا بەخۆیەوە دەبینێ کەھەرگیز بۆرگانۆییەکان بەخیاڵیاندا نەھاتووە ئەمەی ئێستاکە رووبدات.
تەنیا لەچوار ڕۆژی ڕابردوو دەیان کەسی دانیشتووی شارەکە بەرکەوتەی کۆرۆنای نەفرەتی بوون نەخۆش کەوتن و گیانیان لەدەستدا.
جاران، وەختێک کۆرۆنا شەڕی نەپێچابووە ئەم شارە، کەسێک کۆچی دوای دەکرد بەسێ ئۆتۆمبێل و مەراسیمێکی گەورە لەکەنیساوە ماڵئاواییان لێ دەکرد بەڵام ئەمڕۆ زەمەنەکەی گۆڕاوە، شارەکە تەرمێکی زۆری تێدا بڵاوبۆتەوە، چەند کەسێکی تایبەت نەبێ ڕێگە نادرێ ھەموو ھاوڵاتییەک وەکو جاران بەچەپکە گوڵێکەوە بێن، بۆ بەشداری لەمەراسیمی ماڵئاوایی ئازیزانیان.
ماڵپەڕی "ئەلێتێیا"ی ئیتاڵی ڕۆژی ١٢ی مارس ڕاپۆرتێکی بەناونیشانی لە "گۆڕستانەکان شوێن نەماوە" بڵاوکردەوە، لەڕاپۆرتەکە ھاتووە لە"بێرگامۆ" لە ڕۆژێکدا ١٤٢ کەس بوونەتە قوربانی ڤایرۆسی کۆرۆناو مردوون.
ھەروەھا ئەوەیش خراوەتەڕوو ئیدارەی شارەکە بەناچاری تەرمەکانیان دابەشی گۆڕستانەکان کردوە، چونکە لەپاش جەنگی جیھانی یەکەم جارە لەڕۆژێکدا دەیان تەرم لەنێو کەنیسەدا بکەون.
ھەرچەندە ھێشتا بەتەواوی چیرۆکی بڵاوبوونەوەی سەرھەڵدانی تووشبووی ئیتاڵییەکان بەئەنفلۆنزای کۆرۆنا بەتەواوی دیارنییە بەڵام ئەوە ئاشکرایە لەھەرێمی "لۆمباردیا"یی ١٠ ملیۆن دانیشتوو دەستنێشانکراوە، سەرەتای ئاشکرابوونی ئەم ڤایرۆسە مێژوویەکەی دەگەرێتەوە بۆ (٢١_٠٢_٢٠٢٠)واتە شوباتی ئەمساڵ.
شاری بێرگامۆش، کە سەر بەھەمان ھەرێمە تائەمڕۆ قوربانییەکی زۆری داوە، دانیشتوانەکەی کوارێنتینە کراون، لە باڕودۆخێکی دژواردان.
بەگوێرەی  ئاماری بەشی تەندروستی وڵاتی ئیتاڵیا ڕۆژی ١٩ی مارس، یەکلایکردنەوەی کەیسی تووشبوان بەڤایرۆسی کۆرۆنا بەم شێوەیە بووە.
تووشبوان: ٤١ ھەزار سی و پێنج
چاکبوون، ٤ ھەزار چوارسەدو چل
مردووانیش، ٣ ھەزار و چوارسەد و پێنج
دیارە لەو ڕێژەی قوربانی بەرکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیتاڵیا پشکی زۆری بەر ھەرێمی لۆمباردیا کەوتووە. بەتایبەتی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستاوە.
کەبەم شێوەیە:
تووشبوان: ١٩ ھەزار و ھەشت سەدو ھەشتاو چوار
چاکبوونەوە؛ ٣ ھەزار و حەفت سەدو حەفتاو ھەشت
مردن؛ ٢ ھەزار و سەدو شەست و ھەشت
ئەگەر سەیری ئاماری توشبووان و مردن لەم ھەرێمەش بکەین شاری "بێرگامۆ" بەراورد بەڕێژەی دانیشتوانی شاری "میلانۆ"ی ملیۆن کەسی پایتەختی ھەرێمەکە، بێرگامۆ پشکی زۆری قوربانییەکانی بەردەکەوێ کەبەپێی دواین ئامار ٤ ھەزار و ٣٠٥ حاڵەت لەم شارەدان تۆمارکراون.
ماڵپەری "بێرگامۆنیوس" رۆژی حەڤدەی ئەم مانگە بلاویکردەوە، ئەم حەفتەیە ٣٣٠ کەس بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و تەرمەکانیان پاش ئەوەی لەنەخۆشخانە دەرکراون بردراونەتە کەنیساکان.
ئێستا ئەم شارە بەراورد بەشار و ناوچەکانی تری ھەمان ھەریم بگرە ئیتاڵیاش زۆرترین، چاوی حکومەتی لەسەرەو دانیشتوانەکەی جگەلەوەی کوارێنتینە کراون، چاودێری چڕیشیان خراوەتە سەر.
ئێوارەی رۆژی چوار شەممە ١٨ی مانگ، لەمێدیاکان و سۆشیال مێدیا بڵاوکرایەوە کە ٧٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی لەشارەکەدا بڵاوەی پێکراوە، ئەمەشیان بەنمایشی شانۆی جەنگ وەسفکرد!
ڤایرۆسی کۆرۆنا ناوەندەکەی بۆ شاری وھانی وڵاتی چین دەگەڕێننەوە، سەرەتای سەرھەڵدانی ئەم ڤایرۆسە کوشتنەیە کەتائیستا چارەسەری بنەبڕکردنی لەدژی نەدۆزراوەتەوە، لەم شارە دۆزرایەوە، پاشان بەخیرایی بەجیھاندا بڵاوبوویەوە.
[email protected]

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand