نوێژی قاچاخ و كۆرۆنا ئازاد
2020-03-19 11:39:29
به‌رزان عه‌لی حه‌مه
پێشتر داعش نیو كاتژمێر لێمانه‌وه دوور بوو، زرت و زه‌لام به چاو ده‌بینران، ئه‌م خه‌ڵكه‌ی ئێمه سه‌یران و سه‌فا و خۆپیشاندان و هه‌رای خۆی ڕانه‌گرت، ئێستا كۆرۆنا هاتووه و به چاو نابینرێت و پێویستی به میكرۆسكۆبه، تۆ به ته‌مای سه‌مای ئه‌م میلله‌ته بوه‌ستێنیت؟ ئه‌ته‌وێت به فشه‌ی نه‌گرێت؟ ئه‌و داعشی ده‌بینی پێی فشه بوو، ئێستا كۆرۆنا به ڕاست ده‌گرێت كه نایبینێت؟
تۆ چۆن تریبیۆن و میدیا ده‌خه‌یته به‌رده‌م گه‌مژه‌یه‌ك، به ڤایرۆسێك بڵێت فشه‌یه كه هه‌رچی تاقیگه‌ی دونیایه ده‌رمانه‌كه‌ی پێ نادۆزرێته‌وه؟ سه‌رباری ئه‌مه‌ش، خۆ گرفته گه‌وره‌كه هه‌ر هاتنی كۆرۆنا نییه، به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه ئێمه هێشتا له‌و مرۆڤانه‌مان هه‌یه كه پاش هاتنه ده‌ره‌وه له ته‌والێت، ده‌بێت پێیان بڵێیت ده‌ست و په‌لتان به سابوون بشۆن. ئه‌م رێنمایی و ئامۆژگارییه، له سه‌ده‌ی نۆزده‌وه له هه‌ندێ وڵاتی ژیری دونیا باوی نه‌ماوه. له‌وێ خه‌ڵكی ده‌ستیان ده‌شۆرن، جا كۆرۆنا هه‌بێت یان نه بێت، پێیان بڵێیت یان نه‌یڵێیت!
ئێ خۆ ڕه‌نگه له چین-یش هه‌ر ده پانزه كه‌س ده‌ستیان به باشی نه‌شووشتبێت و كۆرۆنایان به فشه زانیبێت، ئاوا به ناخێریان مرۆڤایه‌تیان به قڕان هێناوه! لای خۆشمان هه‌ر چه‌ند هه‌زار كه‌سێك بوون گێل و گه‌مژه به قاچاخ ده‌هاتنه‌وه و خۆیان ڕاده‌ستی پزیشك و ده‌وڵه‌ت نه‌كرد، ئاوا میلله‌تێكیان راده‌ستی كۆرۆنا كرد!
ئێستا كه به‌سه‌ر مێژوودا ده‌ڕۆمه‌وه، له‌وه تێده‌گه‌م كه كورد ده‌بێت ژماره‌ی له‌مه‌ی ئێستا زۆرتر بووبێت، ڕه‌نگه له هه‌ندێ شوێن و جوگرافیای دیكه‌ی دنیاش هه‌بووبن و تاعوون و مه‌لاریا و كۆلێرا و په‌تا و به‌ڵایه‌كی ڕۆژگار قات و قڕی كردبن. حه‌تمه‌ن ئه‌بێت ئه‌و كاتیش كه‌سانێك به تاعوونیان وتبێت فشه‌یه! له پشت مزگه‌وته‌كانه‌وه به قاچاخ نوێژیان كردبێت، ئه‌مه یه‌كه‌م جاره حكومه‌ت و كیانێك هه‌بێت، وه‌ك ڕه‌مزی ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نی ڕاسته‌قینه‌ی میلله‌ت، به زۆر خه‌ڵك بنێرێته‌وه ماڵه‌وه تا ڕه‌چه‌ڵه‌ك و نه‌سڵیان بپارێزێت، تاوه‌كو قات و قڕ نه‌بن. جا تاقه‌تت هه‌یه یان نا به جه‌هه‌ننه‌م، دنیا له ژووره‌وه‌یه، تۆ بۆ دێیته ده‌ره‌وه مردوومرێ؟
ده‌ی خۆ پێش ئه‌وه‌ی حكومه‌ت به زۆر خه‌ڵك بنێرێته‌وه ماڵه‌وه، به قسه‌ی خۆش و ڕێنمایی كه‌س نه‌چوو، ئه‌گه‌ر ئه‌م وڵاته به‌و جۆره بڕازێنینه‌وه كه خه‌ڵكی كوردستان حه‌زی پێیه‌تی و له فه‌یسبووك داوای ده‌كات، ده‌بێت ده دوانزه ئینقلاب بكه‌ین و سێسه‌د چوارسه‌د هه‌زار كه‌س بده‌ین به كوشت و ماوه‌ی ده پانزه ساڵێك له ئۆگه‌ندا یاخود باشووری سوودان بچین.
سه‌قفی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك زۆر به‌رز كراوه‌ته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێیشی بكه‌یت، هه‌ر به‌وه‌نده ناكرێت كه حكومه‌ته‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی سوید یان نه‌رویجی لێ بكرێت، به‌ڵكو پێویسته له جێی ئێران فینله‌ندا دراوسێت بێت.
ئه‌مه كه‌ی جیرانه‌تییه، پێشتر هه‌ر كه‌س لێیه‌وه ده‌هات گومانی سه‌د گرام هێرۆیینی لێ ده‌كرا و ئێستاش هه‌ر كه‌س لێوه‌ی بێت حه‌فتا گرام كۆرۆنا به گه‌ڵ و گیپاڵییه‌وه‌یه.
K24