Draw Media

كۆرۆنا به‌شێك له‌ جه‌نگی نێوان ئه‌مریكا و چین ..

كۆرۆنا به‌شێك له‌ جه‌نگی نێوان ئه‌مریكا و چین ..

2020-03-17 22:17:49


زەبەنگ بەهادین 

له‌ دوای ووتاری سه‌رۆكی چین له‌ ساڵی 2017 كه‌ به‌ روونی ووتی ئێمه‌ چیتر خۆمان به‌ كاری لاوه‌كی سه‌رقاڵ ناكه‌ین و گه‌شه‌ به‌ ئابووری چین ده‌ده‌ین , پێگه‌و ئابووری چین له‌ دوای ئه‌و ووتاره‌وه‌ هه‌نگاوی گه‌وره‌ی نا و به‌ره‌و پێش چوونی چاوه‌روان نه‌كراوی به‌ خۆیه‌وه‌ بینی  , ئه‌و گه‌شه‌ خێرایه‌ی له‌ ئابووری و ته‌كنه‌لۆژی چین دا رووی دا ئه‌مریكای خسته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌ باشی بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی چین , سه‌ره‌تای روو به‌رووبونه‌وه‌كان به‌ بریاره‌كه‌ی ترامپ ده‌ستی پێكرد به‌ زیادكرنی باجی گومرگی له‌سه‌ر هاورده‌ی چینی  , پاشان به‌ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كۆمپانیای ته‌كنه‌لۆژی په‌یوه‌ندی یه‌كانی هواوی , چینی یه‌كان هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نه‌بوو به‌ پێچه‌وه‌اه‌وه‌ له‌ سه‌ر ریتمی گه‌شه‌ی ئابووری خۆیان به‌رده‌وام بوون , وه‌ رێگای نوێیان دۆزیه‌وه‌ بۆ په‌ره‌پێدانی سیستمی ته‌كنه‌لۆژی به‌ده‌ر له‌ سیستمه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك ئه‌وه‌ی بڵێن له‌مرۆ به‌ دوا جیهان ده‌كه‌ین به‌ دوو به‌شه‌وه‌ به‌شێكی با ئێوه‌ سه‌ركردایتی بكه‌ن و به‌ سیستمی ئێوه‌ برۆن به‌رێوه‌ به‌شه‌كه‌ی دی ئێمه‌ سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ین و به‌ سیستمی ئێمه‌ ده‌رۆن به‌ رێوه‌.  
زۆرینه‌ی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی له‌ ئه‌مریكا كراون ئه‌وه‌یان نیشان داوه‌ كه‌ ئابووری چین له‌ ساڵی 2030 ده‌بێته‌ دوو هێنده‌ی ئابووری ئه‌مریكا ,هه‌روه‌ها  سه‌ركردایه‌تی جیهان له‌جۆری  سه‌ركردایه‌تی له‌ توانای سه‌ربازی به‌هێزه‌وه‌ ‌ گۆراوه‌ بۆ سه‌ركردایه‌تی به‌ توانای ئابووربه‌هێز   , به‌ واتای ئابووری به‌هێز سه‌ركردایه‌تی جیهان ده‌كات ئه‌م پێشكه‌وتنانه‌ی چین كارێكی وای كرد ئه‌مریكی یه‌كان بیر له‌ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی چین بكه‌نه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نا راسته‌وخۆ .
كۆرۆنا ئه‌و فایرۆسه‌ی هه‌موو جیهانی سه‌رقاڵ كردووه‌و كۆڵی به‌ زانست و ته‌كنه‌لۆژیا و مرۆڤایه‌تی داوه‌ تا ئێستا , هه‌ندێك له‌ لیكۆڵه‌ره‌كان كۆرۆنا به‌ فایرۆسێكی ده‌ستكردی ئه‌مریكا ده‌زانن بۆ داروخانی سیستمی ئابووری چین هه‌ندێكیش به‌ دروستكراوی چینی ده‌زانن بۆ بره‌و دان به‌ ئابووری چین و په‌لاماردانی ئابوری ئه‌مریكا و ئه‌وروپا , هه‌ندێكیش به‌ كارێكی سروشتی دا ده‌نێن , لێره‌دا ئه‌مه‌ گرنگ نی یه‌ كۆرۆنا كوری كێ یه‌ و باوكی كێ یه‌  گرنگ كێ سوود مه‌ند ده‌بێت له‌ كۆرۆنا , ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌گوزه‌رێ كۆرۆنا سه‌رجه‌م وولاتانی ئه‌وروپی خستۆته‌ شڵه‌ژانێكی قورس و دارمانی ئابوری یه‌كی خێرا وه‌  له‌ هه‌مان كات هێدی هێدی ئه‌مریكاش ده‌گرێته‌وه‌ هێدی هێدی ئابووری ئه‌مریكا ده‌كۆڵیت و لاوازی ده‌كات  , په‌لام چین توانی سوود ببینێ له‌ كۆرۆنا وه‌ك به‌شێك له‌ شه‌ری نێوان ئه‌مریكا و چین . هه‌ر زوو چینی یه‌كان ‌ زۆرینه‌ی پشكه‌كانی كۆمپانیا ئه‌مریكی و ئه‌وروپی یه‌كانی كریه‌وه‌ كه‌ پاش په‌یدا بوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ چین زۆرینه‌ی كۆمپانیا ئه‌وروپی وئه‌مریكی یه‌كان  نرخه‌كانیان زۆر دابه‌زی ئه‌مه‌ هه‌لێكی دایه‌ چین بۆ كرینه‌وه‌ی زۆرینه‌ی كۆمپانیاكان .‌ به‌ڵام چین به‌ هۆی توانای به‌ هێزی  ئابووری و ته‌كنه‌لۆژی توانی به‌سه‌ر كۆرۆنادا زاڵ بێت  ببێته‌ خاوه‌نی پشكه‌كانی كۆمپانیا ئه‌وروپی و ئه‌مریكی یه‌كان وه‌ ئێستا ده‌بینین ژیانی پیشه‌سازی هێدی هێدی ده‌گه‌رێته‌وه‌ سه‌ر ریتمی خۆی چین قزانجدار بوو له‌ په‌تاكه‌ , به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ له‌ ئێستا به‌ دوا سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا له‌ ئه‌مرۆ به‌ دوا قازانج نابینین و رۆژ له‌ دوای رۆژ به‌ره‌و داكشان ده‌رۆن .
سه‌ره‌نجام ئه‌م به‌ره‌و پێش چوونه‌ی چین ئه‌مریكا ته‌واو توره‌ ده‌كات و ترسی لێ ده‌نیشێت چونكه‌ ئه‌مریكا باش ده‌زانێت كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ سه‌ركردایه‌تی جیهان له‌ ده‌ست ئه‌دات وه‌ چین سه‌ركردایه‌تی جیهان ده‌گرێته‌ ده‌ست ئه‌مه‌ش لای ئه‌مریكی یه‌كان زۆر قورسه‌و به‌ ئاسانی قبوڵ ناكه‌ن , بۆیه‌ ئه‌مریكا ده‌بێت جه‌نگ له‌گه‌ڵ چین به‌رپا بكات , جه‌نگ به‌ شێوه‌ی ووشكانی نا وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان نا به‌لكو به‌ شێوه‌یكی ساده‌ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌نده‌ ده‌بێت كه‌ چین ناچار به‌ دانوستان بكات , چونكه‌ ئه‌مریكا نایه‌وێت داوای دانوستان له‌ چین بكات به‌ڵكو ده‌یه‌وێت چین ناچار به‌ دانوستان بكات , ئه‌و دانوستانه‌ی له‌ نێوان ئه‌مریكا و چین ده‌بێت نه‌خشه‌ ریگایه‌كی نوێ یه‌ بۆ به‌رێوه‌بردنی جیهانێكی نوێ  به‌ شێوه‌یه‌كی نوێ به‌ سه‌ركردایه‌تی چین و ئه‌مریكا پێكه‌وه‌ .

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand