لە بەرامبەر کۆڕۆنا لە ئەمریکا بەهێزترنین
2020-03-17 17:46:20
هیوا سەید سەلیم
جدیەتی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا، و ئەزموونی سێ مانگ لە چۆنیەتی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە نوێیە، ئەو رێوشوینانەی کە ولاتان گرتیانەبەر بۆ رێگری لە بلاوبوونەوەی زیاتری ئەو ڤایرۆسە، ئەو پەندە کوردەواریمان بە بیردێنێتەوە کە دەڵێت: ( با پێش تایێ بەڕە بەخۆمان دادەین)، ئەو تایەیی کە گاڵتەی لەگەڵ ناکرێت.
ئەو پەندە کوردیە لەو راستیە زانستیە سەرچاوەی گرتووە کە دەوترێت: (خۆپارێزی باشترە لە چارەسەر)، ئێ کەوایە با خۆمان بپارێزین و بە بڕیارەکان پابەند بین.
لە رۆژگاری ئەمڕۆمان کە جیهان رووبەڕووی دەردێک بۆتەوە، کە هێشتا وەک پێویست چارەسەری نەدۆزراوەتەوە، و دەتوانین بڵێین ڤایرۆسی کۆڕۆنا ئەو ڤایرۆسەیە کە تا رۆژی ئەمڕۆمان بە زۆریک لە زانستە پزیشکیەکان نامۆ و تازەیە، ناوەندە پزیشکی و زانستیەکانی هێناوەتە سەرخەت.
وڵاتی چین کە لە رووی زانستیەوە، کەم وڵات دەیانتوانی شان لە شانی بدات، کاتێک ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گەوەرە ناوەندی پیشەسازی و زانستی وەک ئۆهان بڵابووەوە، ئەوان توانیان ١١ ملیۆن کەس تەنیا لەو شارە بنیرنەوە ناو ماڵەکانیان، دواتریش کەرەنتینکردن تەواوی وڵاتی چینی گرتەوە، بۆیە لیرەدا دەتوانین بڵێین چین بە بەراورد بە هەندێک وڵاتی دیکە بەسەر ئەو ڤایرۆسە سەرکەوت.
پێچەوانەی چین ئەزموونی ئیتاڵیا و ئیران هەیە، کە بە خەمساردی مامەڵەیان لەگەل بڵاوبوونەوەی ڤیرۆسی کۆڤید ١٩ کرد، بۆیە دەبینین ڤایرۆسەکە نەک هەر زیانی بەو دوو ولاتە گەیاند، و ئاستی تووشبوون لەو دوو ولاتە بەرزە و قوربانی زۆریشیان داوە، ڤایرۆسەکە لەو وڵاتانە بە جۆرێک بڵاوبووتەوە کە پێیان کۆنتڕۆل نەکراو، و هەر لەو دوو ولاتەش زیاتر بۆ جیهان گوسترایەوە.
سەبارەت بە هەرێمی کوردستان، دوای ئەوەی دیاردەکانی ئەو ڤایرۆسە لە ئێرانەوە بۆ هەرێمی کوردستان گوازرایەوە، جەند رۆژێکە لە نێوان شارەکان قەدەغەی هاتووچۆ راگەیەندراوە، دەزگا فەرمیەکان داوا لە خەلکی کوردستان دەکەن، بۆ بەرپێگرتنی بڵاوبوونەوەی زیاتری ئەو ڤایرۆسە، و خۆپارێزی هاولاتیان لەو ڤایرۆسە، لە ماڵەکانیان بمێنەوە، و بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە، هەموو لایەک خۆیان کەرەنتینە بکەن.
ئەمەریکا بەو گەورەیەیی خۆی دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا تیایدا، رۆژ نیە سەرۆکەکەی جارێک کۆنگرەی رۆژنامەوانی بۆ نەبەستێ، ئەوان بەو ئیمکانیەتیە ماددی و زانستیەی گەورەیی خۆیان حساب بۆ ئەو ڤایرۆسە دەکەن، و لەسەر دوو تەوەرە کاردەکەن، یەکەمیان خۆپارێزی هاوڵاتیانە، لە دەرنەچوونیان لە ماڵەکانیان، دووەمیان کارکردن بۆ دۆزینەوەی پێکووتەی ئەو ڤایرۆسە.
بەڵام باشترین بژاردەی ئەمەریکا لە ئێستادا بۆ رووبەڕوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید١٩ بریتیە کەرەنتینەی هاولاتیان، لەوێ خەلک پابەندی بڕیارەکەی کۆشکی سپیە، چونکە خەڵک باش لە مەترسی ڤایرۆسەکە تێدەگات.
بەڵام لێرە لە کوردستان لەگەڵ ئەو هەموو داواو بانگەوازیانەی کە بۆ خۆپارێزی دەکرێت، هێشتا وەک پێویست خەلک بە خۆپارێزی پابەند نەبووە.
دەبێت هەموو هاوڵاتیەکی کوردستان بزانیت، کەرەنیتینە چەپەری یەکەمی خۆپاریزیە ، ڤایرۆسی کۆڕۆنا زەفەر بەو پەرژینە ببات، ئیدی ڕێوشوینی دیکەمان ئاسان نابێت.
نامانەویت خەلک بتۆقینین، بەڵام بارودۆخی ئێمە لەبەر چەندین هۆکار لە ولاتانی دیکە خرابترە.
بۆیە چارەسەر لەبەردەم خەلکی کوردستان تەنیا مانەوەیە لە دۆخی کەرەنتینە، ئەویش بە مانەوەیان لەناو ماڵەکانی خۆیان.
بۆیە دەڵێین تا ئەو کاتەی مەترسیەکانی ئەو ڤایرۆسە دەڕەوێتەوە، با قەدەغەی هاتووچۆ بەردەوامی هەبێت و هەموو لایەک بە بریار و راسپاردەکان پابەند بین