كۆرۆنا لە پێناو كەمكردنەوەی هەژمونی هراپبونی ژینگە
2020-03-17 17:29:49
نزار نوری
سەرهەڵدان و خێرایی و قوربانیەكانی ئەم ڤایرۆسە گومانێكت لا دروستدەكات كە ئەم ڤایرۆسە دروستكراو بێت بەڵام بە مەبەستی سیایی نا واتە؛ بریتیبێت لە جەنگێكی بایۆلۆجی بەڵكو دروستكراوە بە مەبەستی قازانجێكی گەورە بۆ كۆمپانیاكانی دەرمان كە ئەمە ئەگەرێكی لاوازترە لە ئەگەری دووەم كە رێگرتن یا كەمكردنەوەی هەژموونی خراپبوونی ژینگەیە، بەتایبەت كە لە ئێستادا هەموو راپۆرتەكانی ناساو رێكخراوە جیهانیەكانی بواری ژینگە هەموویان كۆكن لەسەر ئەوەی گۆی زەوی لە گیانەڵادایە و لەوە دەرچووە پێشگیرێ لێ بكرێت بە تایبەت دوای دەركەوتنی قەوزەی سور لەسەر بەفر كە بە (بەفری سور یا بەفرە خوێناویەكان) ناو دەبرێت، كە ئەم دیاردەیە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی گۆی زەوییەوە و توانەوەی خێرای بەستەڵەكەكانەوە دروست دەبێت، ئەم دیاردەیە لە (انتاركتیكا) دەركەوتووە. بۆیە بەڕای من ئەگەری ئەوە هەیە (7) وڵاتە گەورە بەرهەمهێنەرەكەی جیهان وەك هیوایەكی بچووك ئەمەیان وەك یەكێك لە ئەگەرەكان دانابێت تا بزانن چەند كاریگەری دەبێت، چونكە جۆرێك لە خەمساردی لە هەڵوێستەكانیاندا بەدی دەكرێت و هەر وڵاتێكیان زیاتر خۆی بۆ ماوەیەكی درێژ ئامادە دەكات لەرووی كۆگاكردنی خواردن و خواردنەوە و سوتەمەنی و پێداویستییەكانی ژیان.
گەر سەیری چۆنیەتی سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوە و گوتەی زۆرێك لە گەورە بەرپرسانی وڵاتەكانی جیهان و دەرەنجامی پەتا دەكەین جۆرێك لە گومان پەیدا دەكەین كە ئەم ڤایرۆسە دەستكرد بێت هەرچەند زۆرێك لە پسپۆرانی بواری پزیشكی بەدووری دەزانن كە دروستكراو بێت، بەڵام گومانەكە لەوە سەرچاوە دەگرێت بەتایبەت پاش دوو هەفتە لە بڵاوبوونەوەی پەتاكە یەكەم راگەیاندنی ناسا باسی لە پاكبوونەوەی ئاسمانی چین كرد لەو ماوە كورتەی راگرتنی هاتوچۆ و داخستنی بەشێك لە كۆمپانیاكان. هەروەهاهەموو لایەنە پزیشكیەكان جەختیان لەوە كردەوە ئەم پەتایە بەزۆری ئەوانە دەكوژێت كە تەمەنیان لەسەروی 60 بەرەوژوورترە و ئەوانەی نەخۆشی دڵ و سەرەتان و شەكرەو ئایدزو ئیبۆلا و زیكا و نەخۆشییە درێژخایەنەكانیان هەیە، كە لەوانەیە بەڕای ئەوان ئەم خەڵكانە هێندەی بەرخۆرن و لەرووی ژینگەوە بڕێكی زۆر لە ئۆكسجینی گۆی زەوی بەفیڕۆ ئەدەن و مردنیان سودی زیاترە لە مانیان، بەهەمان شێوە لە روی ئابوریشەوە بوونەتە ئەركێكی گران بۆ دەوڵەتەكانیان لە بەكاربردنی خواردن و دەرمان و جێ و رێ و بوارەكانی دیكەی ژیان.
سەرهەڵدانی ڤایرۆسەكە لە سێ جێی تایبەت، (وهان) یەكێك لە گەورە شارە بازرگانیەكانی وڵاتی چین و لەوێوە بۆ جیهان و بەتایبەت بۆ شەرقی ئاسیا، (قوم) دوای حەوزەی نەجەف گەورەترین پێگەی حەوزەی شیعە مەزهەب لە ئێران و لەوێوە بۆ زۆرێك لەو وڵاتانەی كە بۆ رێكارە ئاینییەكان سەردانی ئەو شوێنە دەكەن و هەروەها بۆ هەموو وڵاتەكانی خۆرهەڵاتی ناوەراست، بەڕای من ئەگەر مەوسمی حەج لەم وەرزەدا بووایە سعودیەش دەكرایە ئامانج. پاشان وڵاتی ئیتالیای سەنتەری كرستیانەكان و گەورەترین وڵاتی مێژوویی بۆ گەشتیاران و وڵاتی ئیسپانیای گەشتیاری و لەمانەوە بۆ هەموو ئەوروپا و هەردوو ئەمەریكا.
دوای گەیشتنی پەتایەكە بۆ ئەوروپا مێركڵ رایگەیاند لە سەدا 50 بۆ لە سەدا 60 ی ئەڵمانیا دەگرێتەوە، ماكرۆن دەڵێت لە سەدا 60 بۆ 70 ی فەرەنسا دەگرێتەوە، جۆنسون گوتی كاتی ئەوە هاتووە خواحافیزی لە خۆشەویستانمان بكەین، ترەمپیش پێشبینیەكانی لەهی ئەمان خراپتر بووە.