كۆرۆنا له‌دوای مرۆڤ، سیسته‌می به‌رگریی ئابوری و سیاسی تاقیدهكاتەوە
2020-03-17 16:47:45
د. ئومێد رەفیق
لوری غارێت له كتێبه به ناو بانگه‌كه‌یدا ( په‌تای داهاتوو) ، كه له‌ساڵی 1994 ده‌رچوو ، غاریت له‌و كتێبه‌دا وا سه‌یری وێنه‌كه ده‌كات (( مرۆڤ له‌سه‌ر زه‌وی له كێبركێ دایه‌و، تا دێت ژماره‌ی دانیشتوان زیاد ده‌كات ، له‌به‌رامبه‌ریشدا سامانی سروشتی كه‌م ده‌كات، بۆیه له‌مه‌شه‌وه میكرۆب و ڤایرۆسه‌كان زاڵ ده‌بن و ، ئه‌بن به ئاڵنگاری گه‌وره له به‌رده‌م مرۆڤدا))، به‌ڵام د‌یڤید واڵاس ویڵز له كتێبه‌كه‌یدا ( زه‌وی ئیدی به‌كه‌ڵكی ژیان نایات) ده‌ڵێت ( میكرۆب و ڤایرۆسه‌كان زیاتر ده‌بن و فراوان ده‌بن و ،به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای زه‌وییه‌وه هێزیان زوتر ده‌بێت، هه‌ندێك له‌وانه پێش ملیۆنان ساڵ له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ن و تا ئێستا نه‌ناسراون، بۆیه‌كه‌م جار له مێژوی مرۆڤایه‌تی له‌ژێر به‌سته‌ڵه‌كان ده‌رده‌كه‌ون به هۆی توانه‌وه‌ی خێرای شاخه به‌فرینه‌كان و روباره به‌ستوه‌كان).
ئه‌و ده په‌تا گه‌وره‌یه‌ی له مێژودا رویان داوه كه‌متر له 300 ملیۆن مرۆڤیان كوشتوه، له‌وانه ئه‌و په‌تا گه‌ورانه‌ی له‌سه‌ر ده‌می ئیمپراتۆری رۆمانی جوستنیان رویدا و نیوه‌ی دانیشتوانی ئه‌وروپای كوشت له‌و كاته‌دا، دواتریش تاعون له‌سه‌رده‌می چاخه‌كانی ناوه‌ڕاست كه نزیكه‌ی 200 ملیۆن كه‌سی له ئه‌وروپا و ئه‌فریقاو ئاسیا كوشتوه .
ئه‌مه ئه‌م روداوانه‌ن كه له مێژوی مرۆڤایه‌تیان گۆڕی ، ئه‌م گۆراوانه به‌رده‌وامه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت، سه‌ره‌ڕای هه‌مو پێشكه‌وتنه زانستی و شارستانی و كۆمهڵایهتیییهكان .
ره‌هه‌نده جیوسیاسیهكانی مه‌ترسی په‌تا
له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هه‌وڵه به‌رده‌وامانه‌ی كه ئه‌درێن بو كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تاكان ، كه به‌تێڕوانینی زۆربه‌ی زانایان راستیهكهو هاوشانه له‌گه‌ڵ مرۆڤدا ، بۆیه مه‌ترسیه‌كانی ته‌نها له‌وه‌دا كورت ناكرێته‌وه كه مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی مرۆڤ دروست ده‌كات، به تایبه‌تی ره‌هه‌نده جیوسیاسیهكانی به‌گشتی، و به تایبه‌تی ره‌هه‌ندی ئابوری ، ئه‌گه‌ر به‌راورد بكرێت له نێوان ئه‌و په‌ره‌سه‌نده خێرایه‌ی كه له‌بواری ئابوری جیهاندا رویدا به تایبه‌تی به هۆی گلۆبالیزه‌یشن ، كرانه‌وه‌ی ئابوری بازاره‌كان ، سیاسه‌تی بازرگانی، ئازادی گه‌شتكردنن وه‌به‌رهێنانی هه‌ماهه‌نگی و و ئاسانی هاتوچۆو گه‌شتكردن ، بازدانێكی گه‌وره‌ی له په‌ره‌سه‌ندنی كلتوری و ئاستی ژیان و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست كرد، له‌لایه‌كی تره‌وه بوته هۆكار بۆ بڵاوبونه‌وه‌ی خێرای په‌تای جیهانی و مه‌ترسی دروست كردوه له‌سه‌ر نائارامی ئابوری جیهانی ، به‌تایبه‌ت له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌یرانه گه‌وره جیهانییه‌كان.
ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ین له نێوان ئه‌نفلۆنزای ئیسپانی كه سێیه‌كی دانیشتوانی جیهان توشی بون و 500 ملیۆن كه‌سی گرته‌وه ، كه خه‌مڵاندنه‌كان وا ده‌ریده‌خه‌ن كه كۆی زیانه داراییه‌كانی گه‌یشته سێ تریلۆن دۆلار و ، كۆی به‌رهه‌مهێنانی جیهانی دابه‌زاند بۆ 4.8 % له به‌رهه‌مهێنانی جیهانی، به‌ڵام هه‌مو ده‌وڵه‌تان و هه‌مو كه‌رته‌كان به‌یه‌ك ئه‌ندازه توشی زیان نه‌بون ، ئه‌گه‌ر وڵاته یه‌كگرتوكانی ئه‌مریكا وه‌كو نمونه وه‌ربگرین ئه‌بینین، كارگه‌و ده‌زگا ئابورییه‌كان ، توشی كه‌می كرێكار‌و ده‌ستی كار بون ، به‌هۆیه‌وه به‌رهه‌م هێنانی پیشه‌سازی و كشتوكاڵی زۆر كه‌میكرد. به‌لام له قۆناغی یه‌كه‌مدا به‌كه‌می كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاری پشكی ئه‌مریكی دروست كرد ، هه‌رچه‌نده له قۆناغی دووه‌مدا له 11% دابه‌زی ، پاشان دیسانه‌وه به‌رزبونه‌وه‌ی به خۆوه بینی به هۆی گه‌مارۆدانی ئهنفلۆنزاكهوه.
به‌ڵام وڵاتانی ئه‌وروپا زیاتر له ئه‌مریكا كه‌وتنه ژێر كاریگه‌ری ئه‌م په‌تایه‌وه ، هه‌رچه‌نده لیكۆڵینه‌وه‌یه كی باوه‌رپێكراو له‌به‌ر ده‌ست نیه له‌باره‌ی ئاسیاوه ، به‌ڵام وڵاتی چین زیاتر گوند نشین و ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانی گرته‌وه ، هه‌رچه‌نده له‌و كاته‌دا زیاتر چین دابراو بو له جیهان .
گرنگترین په‌ره‌سه‌ندنه‌كان :
له دوای سێ مانگ له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایررۆسی كۆر‌ونا له چینه‌وه و پاشان به زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا ئه كرێت ئاماژه به‌گرنگترین ئه‌و روداوه ئابوری و سیاسیانه بكه‌ین:
ـ دابه‌زینی ئاماژه‌كانی بازاری پشكه‌كان له نیۆرك به ئاستێكی باڵا ، به شێوه‌یه‌كی گشتی پاشه‌كشه‌ی له بازاڕی جیهانی .
ـ بانكی هاوكاری فیدراڵی نرخی سودی سه‌ره‌كی له وڵاتیهكگرتوهكانی ئه‌مریكا دابه‌زاندوه ، به شێوه‌یه‌ك كه باڵاترین دابه‌زاندنه له كاتی قه‌یرانی جیهانییه‌وه له 2008 ، زۆبه‌ی كۆمپانیاكانی ئهمریكاو جیهان ، توشی كێشه‌ی كه‌می به‌رهه‌م هێنان بونه‌وه ، ئه‌وه‌ش به هۆی ئه‌وه‌ی كه پشت ئه‌ستورن به بهرهێنانی پسشهسازی ئامادكراو له چین، له وێش ئه‌گه‌ر كارگه‌كان به‌ته‌واوی نه‌وه‌ستا بن، تاراده‌یه‌كی زۆر توشی نیوه وه‌ستان بون ، به‌هۆی رێوشوێنی حكومی و رێكاری خۆپارێزی .
ـ كۆمپانیاكانی گه‌شتیاری و فڕۆكه‌وانی گه‌وره‌ترین زیانیان به‌ركه‌وتوه ، ئه‌وه‌ش به هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی زۆربه‌ی زۆری گه‌شته‌كان و دابرانی ده‌وڵه‌تان له‌یه‌كتری ، ته‌نانه‌ت گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی وڵاتانی ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا ئێستا بریاری داخستنی سنوریان دا. مه‌زه‌نده ده‌كرێت زیانی كۆمپانیاكانی فرۆكه‌وانی ده‌یان ملیۆن دۆلار بێت.
ـ یه‌كێكی تر له‌و كه‌رتانه كه زیانی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وتوه، كه‌رتی به‌رهه‌م هێنانی كه‌شتی و ئۆتۆمبێله ، كه راده‌ی فرۆشتنی به راده‌ی 30% دابه‌زیوه ، رۆژ له دوای رۆژ روو له دابه‌زینی زیاتر ده‌كات.
ـ گه‌وره‌ترین زیان به‌ر كه‌رتی وزه كه‌وت به تایبه‌ت نه‌وت ، له ئێستادا به دوو هۆكار نرخی نه‌وت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك خام دابه‌زیوه بۆ كه‌متر له‌سی دۆلار ، یه‌كه‌میان به هۆی كێبركێ و رێكنه‌كه‌وتنی ئه‌ندامانی ئۆپێك ، دووه‌م مه‌ترسی وڵاتان له مامه‌ڵه‌كردن.
ئه‌م گۆرانكاریانه له بازرگانی جیهانی و ئاڵوگۆری بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی ، كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر بازاری پشكه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك كاریكهگهره له ئێستادا ده‌وڵه‌ت بۆ نه‌كه‌وتنیان بیر له پاڵپشتی داراییان ئه‌كاته‌وه ، راگرتنی باڵانس له نێوان ئاسایشی هاولاتیان و ئاسایشی ئابوری ، له كاتی قه‌یراندا كارێكی زۆر قورسه ئه‌گه‌ر موسته‌حیل نه‌بێت. چونكه دابرانی ده‌وڵه‌ت به‌واتا پشت به‌ستن به بازار‌و داهات و شمه‌كی ناوخۆی، هیچ ده‌وڵه‌تێك له ئێستادا ئه‌م توانایه‌ی نیه، له بنه‌ره‌تدا سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای ( الاعتمادیه الدولیه المتبادله ) وه‌ستاوه ، بۆیه ئه‌م قه‌یرانه ده‌رگای دابرانێكی تازه له‌سه‌ر ئابوری و سیسته‌می سیاسی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌كاته‌وه، به دڵنیایی گڵۆبالیزه‌یشن دروستی كردوه ، كه ده‌كرێت پێی بوترێت ئابوری پێش په‌تای كۆرۆنا، سیاسه‌تی پێش كۆرۆنا ، ئابوری دوای كۆرۆنا، سیاسه‌تی دوای كۆرۆنا ، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی تازه‌ییه بۆ ئه‌زمونكردنی سیسته‌می به‌رگری مرۆڤ ، و سیسته‌می ئابوری و سیاسی جیهانی. به‌واتایه‌كی تر هه‌ر سیسته‌می به‌رگری مرۆڤ تاقیی ناكاته‌وه ، به‌ڵكو سیستمی ئابوری و سیاسی تاقیده‌كاته‌وه ، رۆژانی داهاتو ده‌رهاویشته‌و لێكه‌وته‌كانی زیاتر به‌گه‌وره‌یی ده‌رده‌كه‌ون له‌سه‌ر بابه‌تی هه‌ژاری و بێكاری ونا دادی ئابوری جیهانی.