Draw Media

گواستنه‌وه و گه‌یاندن له‌ سه‌رده‌می ڤایرۆسی کۆرۆنا

گواستنه‌وه و گه‌یاندن له‌ سه‌رده‌می ڤایرۆسی کۆرۆنا

2020-03-17 16:30:13


هونه‌ر حاجی جاسم
 گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن به‌ شاده‌ماری نه‌خشه‌ی ئابووری و پێشکه‌وتنی Economic Paradigm مۆدیلی ئابووری داده‌نرێت، هه‌ر ئه‌مه‌ش ویکردوه‌ که‌ باس له‌ پێشکه‌وتنی ولاتێك ده‌کرێت، ڕاسته‌وخۆ ته‌رکیزمان ده‌چێته‌ سه‌ر جۆره‌کانی گواستنه‌و گه‌یاندن یان سیسته‌می هاتوچۆ. سیسته‌می هاتوچۆش ته‌نیا نه‌بستراوه‌ته‌وه‌ به‌ مه‌سه‌له‌ی گه‌شه‌ی ئابووری، به‌لکو تێکه‌لکێشه‌ له‌گه‌ل کۆی که‌رته‌کانی تری په‌یوه‌ندیدار به‌ گه‌شه‌ی مرۆیی و چالاکی مرۆیی. به‌پێی پۆلێنی The Geography of Transportation جوگرافی گواستنه‌وه‌ وگه‌یاندن، ئه‌م که‌رته‌ پۆلێن ده‌کرێت بۆ سێ جۆری سه‌ره‌کی:
یه‌که‌م. گواستنه‌وه‌ی وشکانی.
دووه‌م. گواستنه‌وه‌ی ئاوی.
سێیه‌م. گواستنه‌وه‌ی ئاسمانی.
له‌گه‌ل بلاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆرترین زیان به‌ر ئه‌م که‌رته‌ که‌وت. سه‌ره‌تا له‌ چینه‌وه‌ ئه‌م که‌رته‌ گرینگه‌ په‌کی که‌وت، به‌ په‌که‌وتنی ئه‌م که‌رته‌ International Trade بازرگانی نێوده‌وله‌تی و ئابووری نێوده‌وله‌تیش په‌کی که‌وت، چونکه‌ به‌ که‌وتنی ئه‌م که‌رته‌ بنه‌ڕه‌تیه.‌ چالاکیه‌ مرۆیی و بازرگانیه‌کانی جیهان له‌سه‌رده‌می کۆڕۆنا په‌کیان که‌وت. سه‌د سالی رابردو به‌ تیابه‌تیش له‌ سه‌ره‌تایی شه‌سته‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردو که‌ به‌ سه‌ره‌تایی سه‌رده‌می جیهانگیری داده‌نرێت، که‌رتی گواستنه‌وه‌ گه‌یاندن یه‌که‌مین زیانی جه‌رگ بڕی به‌ر ده‌که‌وێت به‌ هۆی بلاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.
کاتێك چین ده‌ستیکرد به‌ رێکاره‌کانی خۆپاراستن له‌ corona virus ڤایرۆسی کۆرۆنا، زۆریك له‌ ئامرازه‌کانی گواستنه‌وه‌ گه‌یاندنی ڕاگرت، دوای بلاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌که‌ش زۆربه‌ی هه‌ر زۆری ولاتان دونیا گه‌شته‌ ئاسمانیه‌کان له‌گه‌ل چی ڕاگرت. هه‌روه‌ها ئه‌و ولاتانه‌ی سنوری وشکانیشیان له‌گه‌ل چین بوو سنوره‌کانیان داخست، هه‌موو جوله‌یێکی گه‌یاندنیان ڕاگرت به‌ تایبه‌ت روسه‌کان زۆر زوو سنوره‌کانیان داخست له‌گه‌ل چین و ئه‌و ولاتانه‌ی له‌ چینه‌وه‌ ڤایرۆسه‌که‌یان بۆ گوازراویه‌وه‌.
ڤایرۆسی کۆرۆنا یه‌که‌مین فاکته‌ره‌ له‌ سه‌ده‌ی ڕابردوو که‌ توانیه‌تی گه‌شته‌ ئاسمانیه‌کان په‌ک بخات. پێشتر گه‌شته‌ ئاسمانیه‌کان ڕۆژانه‌ چه‌ندین ملیۆن که‌س ده‌یتوانی هاتوچۆبکه‌ن له‌م جوگرافیه‌ ئه‌م جوگرافیه‌. بۆیه‌ دوای کۆتایی هاتنی، ئه‌گه‌ر زیانیه‌کان سه‌رده‌می ڤایرۆسی کۆرۆنا هه‌ژماربکرێت به‌تایبه‌ت دوای کۆنترۆلکردنی ڤایرۆسه‌که‌، ئه‌وه‌ که‌رتی گواستنه‌وه‌ گه‌یاندن به‌ یه‌کێك له‌ زیان مه‌نترین که‌رته‌کان داده‌نرێت.
لێره‌ چه‌ند زیانێکی  Sector of Transportationکه‌رتی گواستنه‌وه‌ گه‌یاندن له‌سه‌ر ئاستی جیهان ده‌ستنیشان ده‌که‌ین به‌ شیوه‌یێکی گشتی:
یه‌که‌م. به‌ گوێره‌ی ڕاپۆرتێکی ته‌لفزیۆنی CCN له‌ماوه‌ی سه‌رهه‌لدانی ڤایرۆسه‌که‌ هه‌تاکو ئێستا زیاد 113 ملیار زیان که‌وتوه‌ له‌ که‌رتی گواستنه‌وه‌ گه‌یاندن له‌سه‌ر ئاستی دونیادا، ئه‌گه‌ریشه‌ زیانه‌که‌ زۆر زیاتر بێت له‌م بڕه‌ی که‌ ئستا ئاماژه‌ی بۆ ده‌کرێت.
دووه‌م. وه‌ستانی جوله‌ی بازرگانی نێوده‌له‌تی، که‌ به‌شاده‌ماری ئابووری نێوده‌وله‌تی داده‌نرێت. به‌ تایبه‌ت جوله‌ی گواستنه‌وه‌ گه‌یاندنی ئاسمانی و ئاوی له‌ ده‌ریا و زه‌ریاکان.
سێیه‌م. نه‌ فرۆشتنی بڕێکی زۆری سوته‌مه‌نی بۆ ئامرازه‌کانی گواستنه‌و گه‌یاندن، که‌ ئه‌مه‌ش زیانه‌که‌ی به‌ زیاد له‌ 100 ملیار دۆلار هه‌ژمار ده‌کرێت. وه‌ هه‌روه‌ها دابه‌زینی نرخی نه‌وتیش به‌هۆی نه‌بوونی خواستی زۆر له‌ که‌رتی گواستنه‌وه‌ گه‌یاندن.
چواره‌هه‌م. داخستن زۆرێك له‌ رێگا ئۆتۆبانه‌کان و هێله‌کانی تڕانسێت له‌نێوان ولاتان و شاره‌ گه‌وره‌کان، که‌ زیانه‌که‌ی به‌ ده‌یان ملیۆن دۆلار ده‌خه‌ملێنرێت، چونکه‌ ڕۆژانه‌ وه‌رگرتنی باج له‌م شوێنانه‌ به‌ ملیۆن دۆلار داهاتی هه‌بوو، ئێستاش به‌هۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنا باجه‌که‌ی هاتۆته‌ ئاستی سفر له‌ هه‌ندێك شوێندا له‌م شوێنانه‌دا.
ده‌ره‌نجام  که‌رتی گواستنه‌و گه‌یاندن به‌ شار ڕێی گه‌شه‌ی ئابووری ده‌دانرێت. زیانه‌کانی ئه‌م جاره‌ی ئه‌م که‌رته‌ به‌هه‌ر سێ جۆره‌که‌یه‌وه‌ زیاد له‌ 200 ملیار دۆلار ده‌بێت. زۆرترین زیانه‌کانه‌کانیش له‌ هێلی ئاسمانین. روداوی ئه‌م جاره‌ گه‌وره‌ترین زیانه‌ به‌سه‌ر گواستنه‌و گه‌یاندن دێت.

سه‌رچاوه‌کان:
Ben casselman, Economic Prescription for Coronavirus: ‘You‌ve Got to Go Fast, March 10, 2020, see on the website:
https://www.nytimes.com/2020/03/10/business/economy/coronavirus-recession-policy.html

Charles Riley, This is a crisis.' Airlines face $113 billion hit from the coronavirus, March 6, 2020, see on the website:
https://edition.cnn.com/2020/03/05/business/airlines-coronavirus-iata-travel/index.html
Amanda Lee in Beijing, Coronavirus sends China‌s aviation industry into free fall, damaging hopes of becoming global hub, 6 Mar, 2020, see on the website:
https://www.scmp.com/economy/china-economy/article/3065236/coronavirus-sends-chinas-aviation-industry-free-fall-damaging

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand