دیسانەوە کۆڤیدی مفتخۆرەکان
2020-03-16 13:53:19
عەبدوڵا ئەحمەد
لەماڵەوە کەرەنتینکراوین ،کۆڕۆنا وەک بەڵایەکی گەورەو جیهانی بەرۆکی مرۆڤایەتی گرتووە،لەهەموو لایەکەوە ژیان و گوزەرانی خەڵک مەترسی لەسەردروستبووە،بەهەزاران هاونشتیمانی گوزەرانیان لەسەر کاری ڕۆژانەیە و ئەوەی ڕۆژانە پەیدای نەکات نیەتی بیخوات،دۆخی فەرمانبەران و موچەخۆرانی میریش تادێت لەبەر حوکمڕانی خراپ ، لەبەر فەشەلهێنانی پڕۆژەی چاکسازیی و بونی هەزاران ناوی وەهمی و هەزاران بندیوار ،لەبەر قۆرخکردنی کەرتی نەوت و کەرتی زازاڕ،لەبەرناڕوونی پەیوەندییەکانی بەغداو هەرێم ڕۆژ لەودوای ڕۆژ ڕووی لەشکستە،دابەزاندنی نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا هێندەی تر ئاسۆی نائومێدییەکانی فراوەنترکردووە،هێشتاهاونیستیمانی ئەم هەێمە بەم هەموو ئازارو مەینەتیەوە لەماڵی خۆی دانیشتوەوخۆی دابڕیوە لەهەمووشتێک کەچی دەسەڵاتدارانی ئەم هەرێمە لەجیاتی ڕێزگرتن وڕاگرتنی هەستیان وتەبێژی وەزارەتەکەی گۆڕان وەک کۆرۆنایەکی نوێ لەنیوەشەودا خۆی کرد بەماڵی هاونیشتیمانیە کەرەنتین کراوەکانداو وتی: چاوەڕێی موچە مەکەن بەرچاومان ڕوون نیە .بەمەش هەربەوشەوە خەڵک لەڕێگەی سۆشیال میدیاوە هێرشیان کردە سەرر گۆڕان،هەندێک لە ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان سەربە یەکێتی قۆستیانەوەو کردیان بەشکستی گۆڕان لەحکومەتداکەلەڕاستیدا شکستی گۆڕانیشە کەدواتر باسی دەکەم ،بیریشمان نەچێت لەگەڵ ئەمەشداخانەی ڕاپەڕاندی گۆران کەڕەسمی سیاسی بەرزترین دەسەڵاتی حیزبە هاواری خەڵک و موچە خۆرانی تێکەڵاوی ململانێ سیاسی کردو بەغەوغا ناویبرد،کەنەدەبوو بەوشێوەیە هاوارو دەردی بێ موچەیی و برسێتی خەڵک بەو شێوەیە گوزارشتی لێبکرێت،چونکە گۆڕان ئەو وەزارەت و پشکانەی وەریگرتوون لانیکەم هی ئەوکەسانەیە کەتا هەڵبژاردنی سی ئەیلویش باوەڕیان وابوو کە ئەم بزوتنەوەیە ئەگەر دەرفەتی پێبدرێت لەحکومەتدا ئەوا دەتوانێ گوزەرانی خەڵک ڕێک بکاتەوەو خۆشیان لە کەمپەینی هەڵبژاردنەکەدا هەرئەوە دروشمی سەرەکیان بوو،بەڵام بەداخەوە هەر لەچوارچێوەی دروشم بوو،سەرئەنجام بەلافیتەی دیوارەکانەوە باران خوسانیەوە وکاری لەسەر نەکرا،ئێستا پرسیارەکە ئەوە یە بۆ غەو غاکەبەزمانی خۆیان ڕووی لەگۆڕان و وەزیرەکەیان بوو لەڕاستیدا لەبەر ئەوەی هەمومان بیرمانە کە وەزارەتی دارایین وه رگرت لەڕێگەی فەرمی نافەرمیەوە چ بانگەشەیەکیان بۆدەکرد،نەک هەرموچە لەکاتی خۆیدا بەڵکو بوژانەوەی ژێرخانی ئابوری کوردستان و چەندین دورشمی قەبەی تر ئێستا کەهیچ کام لەوانە بەدینەهاتون بۆیە هەق بە خەڵک وهاونیشتیمانی نادەن قسەتان لەسەربکاو لێپرسینەوە لە دروشمەگەورەکانتان بکات
شەڕی پەڕلەمانتارانی یەکێتی و گۆڕان
پەڕلەمانتارانی گۆڕان و یەکێتی هەردوولایان شەری حزبەکانیان دەکەن،هەردوولایان بۆڕازیکردنی سەروی خۆیان خەریکی شەڕو ئاشوبێکن کەهیچ دەسکەوتێکی بۆخەڵک هاونیشتیمانیان نیە،ئەوان بۆخۆیان گیرفانیان گەرمە وبەموچەی هەشت ملوێنی نۆ ملوێنیەوە ،کەوتونەتە شەڕی یەکتری و تۆمەتبارکردنی یەکتری لەئاستێکی هێندە نزم لەسەریەکتری دەدوێن هەریەکەیان هۆکاری ڤایرۆسه کەوڕاگرتنی هاتوچۆو ، نەبونی موچە، خراپی بژێوی خەڵک دەخەنە ئەستۆی یەکتری،دۆخەکەیان بەئاڕاستەیەک بردوە کەبۆنی ڕووداوی نەخوازاویشی لێدێت،ئه وەی لە دووڕۆژی ڕابردوو تائێستا لەنێوان گۆڕان و یەکێتی دا هەیە نەبەسودی خەڵکەو نەبۆ ئێستاو داهاتووی ئەم ناوچەیەش باشە،ئەوەچەندین ساڵە لەم ململانێ یەدا هەرخەڵک و ناوچەکە لەڕووی دارایی و خزمەتکردنەوە پاشەکشە دەکات،کارو کاسبی بازاڕو ژیانی هانیشتیمانی لەهەموو ڕویەکەوە وێران بووە،ڕەشبین ونائومێدی زۆنەکەی تەنیوە،پەرلەمانتارو ڕاوێژکارو مفتخۆرو بخۆربەگەکانی هەردولایان بەلێدوانی ئاگرین خەریکن شەڕێکی ترمان بۆ دروست دەکەن،ئاژاوەیەکی ترمان بۆ هەڵدەگرسێنەوە، ئاژاوەیەتەنهائێمەی هاونیشتیمانی دەبینەسوتەمەنی دروشمی دروینەو لێدوانی ئاگرینی ئەوان