Draw Media

شەڕێک کە براوەکەی ئەوی ترە 

شەڕێک کە براوەکەی ئەوی ترە 

2020-03-16 07:17:49


مەجید ساڵح
هەفتەی پێشوو بزوتنەوەی گۆڕان پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی لە هاوسەرۆکان و سەرکردایەتی ی.ن.ک کرد، یەک دوو رۆژ دوای ئەوە چەند کادیر  و پەرلەمانتار و  راگەیاندکارێکی دیاری ئەو حزبە کەوتنە پەلاماردانی گۆڕان و وەزیروکادیرەکانی و خەون و زیندەخەونی پارچەپارچە کردنی بزوتنەوەکەیان لە دەرونیانەوە خستەسەر لاپەڕەی سۆسیال میدیاکانیان...
لای خۆمەوە هەرگیز ئەوە بە سودفەو رێکەوت نازانم کاتێک گۆڕان و یەکێتی لەیەک نزیک دەبنەوە، قەڵەم بەدەستانێک ئاژاوەیەک هەڵدەگیرسێنن بۆ لیکترازانی زیاتر لە نێوانیان..
بەتایبەتی لەدۆخێکی دەروونی وەک ئێستای خەڵکی کوردستان بە گشتی و سلێمانی بە تایبەتی کە خەڵک بەتەمای ژیانی خۆیان نین، ئەمانە وەک کتە نەوتینە ئاگر شەڕ هەڵدەگیرسێنن..
گۆڕان، ئەوەی لەسەریەتی بۆ نزیک بوونەوە لە هەموو هێزە سیاسیەکان و بە تایبەتی یەکیتی کردویەتی، چی لەسەردەمی کاک نەوشیروان و چی لە دوای کۆچی ئەوەیش..
هەر بۆ بیرهێنانەوە ساڵی ٢٠١٣ کاک نەوشیروان داوای لە مەکتەبی سیاسی یەکێتی کرد با فراکسیۆنەکانمان لە پەرلەمانی کوردستان هاوپەیمانیەک دروست بکەن بەمە دەبینە زۆرینەی پەرلەمانی و سەرۆک وەزیران ئێوە دیاری بکەن، بەڵام هەندێ لە مەکتەب سیاسیەکانیان لەرۆژنامەی شەرق ئەلئەوسەت رایانگەیاند ئێمە لە پشتەوە خەنجەر لە هاوستراتیژەکەمان نادەین... بەمە هەوڵەکە شکستی پێهێنرا
دواین هەوڵیش لە شەوێک پێش رێکەوتنی گۆڕان و پارتی بوو، کاک مەسعود عەبدولخالق سەردانی سەرکردایەتی گۆڕانی کرد بۆ ئەوەی رێکەوتن لە گەڵ پارتی نەکات و لە گەڵ یەکێتیدا رێکەوتنەکەی زیندوو بکاتەوە، گۆڕانیش پەیامێکی روون و ئاشکرای پێدا و وتی کەس دەستیانی نەگردوە لە ئەمشەوەوە تا سبەی یەک هەنگاو بینە پێشەوە با ئێمە دوو هەنگاو هەڵگرین...
ئەوان نەک هەنگاوەکە نەهاتنە پێشەوە، بەڵکو بەهەموو هێزێکیانەوە کەوتنەوە نان بڕین سزای سیاسی کادیر و لایەنگرانی گۆڕان  هەڕەشەی تەسفیەکردنی گۆڕان...
کاتێک گۆڕان بەشداری لە کابینەی پێشوو و ئەم کابینەیەی کرد، هەندێک کەس لە سەرکردایەتی یەکێتی کێچ کەوتە کەوڵیان و بەهەموو هێزێکەوە کاریان بۆ دەرکردن یان دوورخستنەوە یان پاشەکشەی گۆڕان لە حکومەت، چ ئامانج و سڕێک لەوەدا هەیە؟!!
دلنیام هەم ئامانج و هەم سڕی زۆر هەن، بەڵام دیارترینیان ئەوەیە گۆڕان هەمیشە وەک هێزیکی پەراوێز کەوتووی دوور لەکاریگەری بەسەر رووداوەکانەوە بهێڵنەوە ..
بزوتنەوەی گۆڕان تازەوە لەوەدەرچووە بەنوسین و نان بڕین  و سزای سیاسی ئیحتیوا بکرێت، یان لەساحەی سیاسی بسڕێتەوە، ژمارەی کورسیەکانی چەند بن ئەو رۆڵی سیاسی خۆی هەر دەگێڕێت، نەک لەبەر ئەوەی چەکداری هەیەیە، بەڵکو لەبەر ئەوەی بەرنامەی هەیە بۆ چاکسازی و دادپەروەری..
ئەم سەرکردایەتییە نوێیەی یەکێتی گەر دەیانەوێ بە رێسا کۆنەکەی هەندێ لە مەکتەب سیاسیەکەی جارانیان کار نەکەن و لە نێوان گۆڕان و یەکێتیدا نزیک بوونەوە رووبدات، دەبێ سەرەتا وەک چۆن ئەو مەکتەب سیاسیانەی کە بنکۆڵی پەیوەندیەکان هەردوو لایەنیان دەکرد پەراویز خست و لە بڕیاری سیاسی دووریان خستنەوە، پاشماوە قەڵەم بەدەستەکانیشیان کپ و بێ دەنگ بکەن... چونکە هەردوولا دەزانین سودمەندی یەکەم لە تێکچوونی پەیوەندییەکانی گۆڕان و یەکێتی کێیە و بەدڵنیایشەوە زەرەرمەندەکەی پێش هەردوولایەن خەڵکی کوردستانە...

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand