Draw Media

سنورە جوگرافیەکان لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا

سنورە جوگرافیەکان لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنا

2020-03-16 07:16:16


هونه‌ر حاجی جاسم
سه‌ده‌ی سێزده‌هه‌می زاینی جیاکردنه‌وه‌ی سنوری نێوان نه‌ته‌وه‌کان بوو له‌ ئه‌وڕوپا، هه‌روه‌ها سه‌ره‌تایێکیش بوو بۆ دروستکردنی ده‌وله‌ت. هه‌ر ئه‌مه‌ش وایکرد هه‌نگاوه‌کانی جیاکردنه‌وه‌ی دروستکردنی سنوره‌کانی سروشتی و مرۆیی له‌ یه‌کتر جیابکرێنه‌وه‌. به‌لام دۆزه‌روه‌ جوگرافیه‌کان یان به‌ مانایێکی تر جوگرافی ناسه‌کان، ڕۆلیكی کاریگه‌ر و پۆزه‌تیڤیان بینی بۆ ده‌ستنیشانکردنی سنوره‌کان. چونکه‌ کاتێك کیشوه‌ره‌ نوێیه‌کان دۆزرانه‌وه‌ له‌ سه‌ده‌ی پازده‌هه‌م و شازده‌هه‌م، سنوره‌ جوگرافیه‌کان Geographical boundaries بونه‌ فاکته‌ری ململانێێ نێوان هێزه‌ گه‌وره‌کانی ئه‌وکات دونیا، به‌ تایبه‌تیش ولاتانی ئه‌وڕوپا.
 به‌لام دوای لاوازبونی قۆناغ به‌ قۆناغی English colonialism ئیستعماری ئینگلیز، تاکو جه‌نگی دووه‌می جیهانی سالی 1939-1945. سنوره‌ جوگرافیه‌کان زیاتر گه‌شه‌یان کرد له‌سه‌ر Political geographical map نه‌خشه‌ی جوگرافیه‌ی سیاسی، به‌لام دوای هه‌ره‌سهێنانی Former Soviet Union یه‌کێتی سۆڤیه‌تی جاران له‌سه‌ره‌تایی نۆهه‌ده‌کانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، وه‌ ڕاگه‌یانانی سه‌ربه‌خۆی کۆماره‌کانی ئاسیای ناوه‌ڕاست و و قه‌فقاز و سه‌ربه‌خۆی ولاتانی ڕۆژه‌هه‌لاتی ئه‌وڕوپا سنوره‌ جوگرافیه‌کان بونه‌ به‌ربه‌ستی گه‌وره‌ له‌به‌رده‌م  Human activities چالاکیه‌ مرۆیه‌کان و گواستنه‌وه‌ی زۆرێك له‌ نه‌خۆشیه‌کان و ڤایرۆسه‌کان. بۆیه‌ سی سالی ڕابردوو سنوره‌ جوگرافیه‌کان ڕۆل و کاریگه‌ری گه‌روه‌یان هه‌بووه‌ له‌سه‌ر هاوکێشه‌ جیۆپۆلۆتیکیه‌کان و جیۆئابووریه‌کان. به‌لام به‌ فۆڕمی جیاواز، به‌ نمونه‌ هه‌رچی له‌ ولاتانی باشوری ڕۆژهه‌لاتی ئاسیا، باشوری ئاسیا، ئاسیای ناوڕاست، رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست و ئه‌فریقا و ئه‌مریکای لاتینی.  ڕویداوه‌ هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌م سنوره‌ جوگرافیانه‌ مایته‌وه‌، به‌ دگمه‌ن باردودۆخێک هه‌بووه‌ ببێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو سنوره‌ جوگرافیه‌کان تێپه‌ر بکات. به‌لام ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ماوه‌ی چوار مانگدا هه‌موو سنوره‌ جوگرافیه‌کانی بڕی. پێشتر جگه‌ له‌ Environmental Pollution پیسبونی ژینگه هیچ شتێکی تر سنوره‌ جوگرافیه‌کان نه‌بڕیه‌وه‌ له‌ چل سالی ڕابردو. 
بلاوبوونه‌وه‌ی corona virus ڤایۆسی کۆرۆنا له‌ ناوه‌راستی مانگی دیسمبه‌ری سالی 2019 له‌ شاری wuhan ئوهان له‌ باشووری رۆژهه‌لاتی چین، بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ سنوره‌ جوگرافیه‌کان نه‌ناسێت زۆر به‌ خێرایی هه‌موو سنوره‌ جوگرافیه‌کان ببڕێت به‌ جیهاندا بلاو ببێته‌وه‌، به‌ جورێك که‌ له‌ماوه‌ی چوار مانگدا world گێتی به‌ ته‌واوی گرته‌وه‌. دوای جه‌نگی دوه‌می جیهان یه‌که‌مین روداوه‌ که‌ به‌سه‌ر ولاتانی زۆنی ئه‌وڕوپا دادێت، که‌ له‌ماوه‌یێکی که‌مدا سنوره‌کانی ولاتانی ئه‌وڕوپا بگرێته‌وه‌. وه‌ هاوکات له‌ماوه‌ی چوار مانگدا کۆی شه‌ش کیشوه‌ره‌که‌ی سه‌ر روخساری زه‌وه‌یشی گرته‌وه‌.
ده‌کرێت بلاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرونا له‌ماوه‌ی چوار مانگ دا، به‌ یه‌که‌مین روداوی حه‌فتا سالی ڕابردوو هه‌ژماربکرێت له‌ به‌زاندنی هه‌موو سنوره‌ جوگرافیه‌ سروشتی و مرۆییه‌وه‌. چونکه‌ دوای ته‌شه‌نه‌کردنی ڤایرۆسه‌که‌ش وایکردوه‌، ولاتانیش سنوری شاره‌کانی له‌ یه‌کتر جیا بکانه‌وه‌، ئه‌مه‌ش دیارده‌یێکی دیموگرافی نوێیه‌ که‌ له‌سه‌رده‌می ڤایرۆسی کۆرۆنا هاته‌ کایه‌وه‌ به‌ Administrative Health Strategy سترتیژیێکی ته‌ندرستی ئیداری. خالێکی تری ئه‌م ڤایرۆسه‌ بۆ سنوره‌ جوگرافیه‌کان، ئه‌وه‌یه‌ که‌ چیتر سنوره‌ جوگرافیه‌کان ناتوانن به‌ره‌به‌ست بۆ پاراستنی قولایی ستراتیژی Strategy Depth ئاسایشی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ی هه‌ر ولاتێك بن، له‌ پاراستنی سنوره‌کان له‌ مه‌ترسیه‌ ده‌رکیه‌کان.
 ڤایرۆسی کۆڕۆنا هه‌موو هاوکێشه‌کانی سه‌راوژێر کرده‌وه‌. دوای بلاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌که‌ به‌سه‌رجه‌می ولاتانی دونیا و بڕینی به‌ربه‌ستی سنوره‌ جوگرافیه‌کانی ده‌وله‌تان و هه‌رێمه‌کان، چیتر پاراستن و به‌رگریکردن له‌ سنوره‌ جوگرافیه‌ نابه‌سترێته‌وه‌ به‌ دروستکردنی به‌ربه‌ستی کۆنکریتی و دانانی پاسه‌وانی سنوره‌کان. به‌لکو له‌پال Military Force هێزی سه‌ربازی که‌ ده‌ستبه‌ری پاراستنی قولایی ستراتیژی ده‌وله‌ت ده‌کات، پێویسته‌ ئه‌رکی پاراستنی سنوری جوگرافی رێگریکردن بێت له‌ هاتنه‌ ژوره‌وه‌ی ڤایرۆسه‌کان، نمونه‌ش ڤایرۆسی کۆڕۆنا. ئێستا ئه‌و سنوره‌ جوگرافیانه‌ی ناتوانن کۆنتڕۆلی ڤایرۆسه‌که‌ بکه‌ن بۆچونی جیاوازیان به‌ دوای خۆی داهێناوه‌  له‌سه‌ر داهاتووی سنوره‌ جوگرافیه‌کان، به‌ جۆرێک ئه‌وڕوپیه‌کان له‌ ئێستادا میکانیزمی سنوره‌کان  ناڕازین، وه‌ خه‌لکانێک پێیان وایه‌ نه‌بوونی Border Controls کۆنتڕۆلی سنوره‌کان له‌گه‌ل ولاتی Italy ئیگالیا بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ به‌ هه‌موو کیشوه‌ری ئه‌وروپا توشی ڤایرۆسه‌که‌ ببێت له‌ماوه‌یێکی زۆر که‌مدا.

 سنورەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بونە فاکتەری سەرەکی بلاوبونەوەی ڤایرۆسەکە؍ بە تایبەت ئەو خەلکانەی بەشێوەی قاچاغ لە سنوری کۆماری ئیسلامی ئێران گەڕانەوە؍ ئەمەش پێویستی بە دۆزینەوەی میکانیزمێک ستراتیژی هەیە بۆ داهاتوو. تاکو بتوانرێت سنورەکانی هەرێم نەبنە مەترسی بۆسەر ئاسایشی مرۆیی کوردستانی عێراق. دەکرێت ئەم بارودۆخە بۆ هەرێم ببێتە وانەیێکی گەورە بۆ دارشتنی سیاسی کەرتی تەندروستی هاونیشتمانیان لە سنورەکاندا.
 بلاوبونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشیه‌ وا بەخێرا؍ سنوره‌ جوگرافیه‌کان له‌رووی Geostrategic جیۆستراتیژیه‌وه‌ ده‌خاته‌ به‌رده‌م Different Scenarios سیناریۆی جیاواز، به‌ تایبه‌ت له‌ کیشوه‌ری ئه‌وروپا. هه‌روه‌ها ڤایرۆسی کۆرۆنا یه‌که‌مین بارودۆخه‌ له‌ سه‌د سالی ڕابردوو که‌ توانیبێتی سنوره‌ جوگرافیه‌کان تێپه‌ر بکات. پرسیارێکی گه‌وره‌ بۆ داهاتووی سنوره‌ سیاسیه‌کانی ئه‌وڕوپا دروست بکات. کۆرۆنا ڤایرۆس گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه‌ له‌سه‌ر  National Security ئاسایشی نیشتمانی ئه‌و ولاتانه‌ی که‌ توشی ئه‌م ڤایرۆسه‌ بوینه‌ به‌شێوه‌یێک

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
مافی به‌رهه‌مه‌كان پارێزراوه‌ بۆ دره‌و
Developed by Smarthand