نەوت و کۆرۆنا و موچە
2020-03-15 14:08:07
گوڵاڵە سدیق
🔹 لەئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوت بە ٣١ دولارە و خواستی کڕینیش لەسەری کەم بوەتەوە.
🔹 عێراق بۆ بودجەی ٢٠٢٠ نرخی بەرمیلێک نەوتی بە ٥٦ دولار خەمڵاندبو، بەبڕی فرۆشی ٣،٧ ملیۆن بەرمیل ڕۆژانە.
🔹 لە ئێستادا هەم خواست لەسەر کڕینی نەوت کەمە، هەم نرخەکەشی دابەزیوە، واتە عێراق جگە لە دابەزینی نرخەکەی ناتوانێت ٣،٧ ملیۆن بەرمیلەکەی ڕۆژانەی ساغ بکاتەوە.
🔹 ئەگەر عێراق ٣،٧ ملێون بەرمیلەکەی ڕۆژانەش بفرۆشێت بە ٣١ دولار (ڕۆژانە نزیکەی ٩،٥ ملیۆن دولار زەرەر دەکات) بودجەی ٢٠٢٠ نزیکەی ٥١ ملیار دولار کورت دەهێنێت بەبێ پارەی تەرخانکراو بۆ کۆرۆنا.
🔹 وەزیری تەندروستی عێراق جعفر سادق عەلاوی دەڵێت بۆ ڕوبەڕوبونەوەی پەتای کۆرۆنا وەزارەتەکەی مانگانە پێویستی بە ١٥٠ ملێون دولار هەیە!
🔹 بڕی قەرزی دەرەکی لەسەر عێراق ٢٣ ملیار دولارە، وە بڕی قەرزی ناوخۆش لەسەری نزیکەی ٣٣ ملیار دولارە.
🔹 ئەگەر کورتهێنان لە بودجەی ئەمساڵ ٥١ ملیار دولار بێت جگە لە پارەی تەرخانکراو بۆ کۆرۆنا و بڕی قەرزەکانی سەری کە نزیکەی ٥٦ ملیار دولارە، ئایا عێراق دەتوانێت موچە دابین بکات؟!
🔹 عێراق خاوەنی ٨٧ ملیار دولار یەدەکی نەختینەیی و ٩٦ تەن ئاڵتونە لە بانکی ناوەندی عێراق، کە بۆ پاراستنی نرخی دراوی بیانی و بەهای پارەی عێراقییە.
🔹 ئەگەر عێراق دەست بۆ ئەو یەدەکە نەختینەییە و ئاڵتونە ببات، ئەوا نرخی دولار بەرزدەبێتەوە و بەهای پارەی عێراقی نامێنێت.
🔹 ئایا عێراق بەم حاڵەوە موچەی پێ دابین دەکرێت؟ یان دەتوانێت شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بدات؟!